ڕۆشنبیرو زمانی توندووتیژی
Sunday, 14/06/2009, 12:00
نامه‌وێت لێره‌دا به‌دوای ماناکانی ڕۆشنبیردا بگه‌ڕیم ئه‌وه‌ندی ده‌مه‌وێت قسه له‌سه‌ر فۆرمێکی ڕۆشنبیر نه‌ک جۆرێک له جۆره‌کانی ڕۆشنبیر بکه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ من هه‌ر تاکێکی ناو کۆمه‌ڵگا بۆ خۆی ڕۆشنبیره، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به ڕیزبه‌ندی و دیاریکردنی شوێن\پله هه‌یه له کایه‌کانی خۆیاندا. هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له زمانی توندووتیژیش ڕیتۆریک Rhetorikنییه به‌و چه‌مکه‌ی پلاتۆن له دیالۆگی گۆریاس بۆ یه‌که‌م جار به‌کاری هێناوه، که مرۆڤ چۆن فێری هونه‌ری قسه‌کردن ده‌بێت له ڕووی تیۆری و پراکتیکه‌وه، به‌ڵکو مه‌به‌ست له‌و زمانه‌یه گوتارێک له خاڵێکی دیاریکراوه‌وه ئاڕاسته‌ی مه‌به‌ستێکی دیاریکراو ده‌کات بۆ شکاندن و سه‌رکوتکردنی خودی زمان! ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته بگوترێت ئه‌و زمانه‌یه ڕۆشنحیزبێک گوتارێکی ڕۆشنحیزبی ئاخێنراو به ئایدۆلۆژییه‌تی سهرکوتکهرانهو توندوتیژی پێ ده‌نووسێت یان له میدیاکانه‌وه بڵاوی ده‌کاته‌وه بۆ سه‌پاندنی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌وه‌ن یان ناچاری بکات له هه‌ڵوێست وه‌رگرتندا لاوازبێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا ڕۆژانه له لایه‌ن زۆرێک له ڕۆشنحیزبهکانهوه گوێمان لێده‌بێت ده‌مانباته به‌رده‌می ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌م دێوه‌زمانه ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵگا به چ ئاڕاسته‌یه‌کدا ببه‌ن؟. بێگومان وه‌ک نووسه‌ری ئه‌ڵمانی هانز کاسپه‌ر ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌ی به مسته‌کۆڵه گفتوگۆ بکات به هیزی بازوش قسه ده‌کات) بۆیه ناشێت ئه‌مانه خوازیاری کۆمه‌ڵگایه‌ک بن کار بۆ له‌ناوبردنی توندوتیژی و گه‌نده‌ڵی بکات، یان کۆمه‌ڵگایه‌کی هێندهکراوه بێت هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگا توانای لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره لێپرسراواندا هه‌بێت، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌مانه، که سه‌ری/عه‌قڵی حیزبن خوازیاری کۆمه‌ڵگایه‌کی هێنده داخراوی دۆزه‌خ ئاسان بۆ ساده‌ترین ماف پێویسته سه‌دان جار ببیته سواڵکه‌ری بهردهگاکهیان، هێنده بگره‌و به‌رده‌ت پێ بکه‌ن جارێکی تر وێرانی ئه‌وه‌ت نه‌بێت داوای شتێکیان لێ بکه‌یت. ئه‌مانه چه‌ندین شێوازی تریان بۆ ده‌مکوتکردن و سه‌رکوتکردن هه‌یه تۆ بترسێنێت، له‌وه‌ی نه‌کا ڕه‌خنه‌یه‌ک بگریت و هه‌ستی ناسکی به‌رپرسێک بریندار بێت.
فازڵ که‌ریم ناسراو به مامۆستا جه‌عفه‌ر ده‌ڵێت: (هه‌ق وایه له‌مه‌ودوا، ئێمه به تۆپ و هاوه‌ن به‌رسیڤی ڕه‌خنه‌ی به‌جێ ونا به‌جێ بده‌ینه‌وه)1* ئه‌م ڕسته‌یه ڕسته‌ی یه‌کێ له پیاوه خوێنه‌وارو به ئه‌زموونه‌کانی ناو سیاسه‌ت و ڕۆشنبیریی کوردییه، قسه‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌یه چیرۆکی ڕاوه‌ماسی له‌سه‌رده‌می خه‌بات و شاخدا نووسیوه، ڕسته‌ی که‌سێکه دوای بیست ساڵ ئه‌زموون و خوێندن له ڕۆژئاوا، له‌ده‌زگایه‌کی ترسناکی وه‌ک بیروهوشیاری حیزب‌دا ده‌بێته به‌رپرس و داوا ده‌کات هه‌رکه‌سێک به باش و خراپ ڕه‌خنه‌ی گرت، به تۆپ و هاوه‌ن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، ئه‌م ڕسته‌یه قسه‌که‌ی ئه‌ریک وی مان بیر ده‌خاته‌وه، که ده‌ڵێت: (توندوتیژی پێش ئه‌وه‌ی بکه‌وێته ده‌ستی که‌سانێکی دیکتاتۆری وه‌ک هیتله‌ر، مۆسۆلۆنی یا ستالینه‌وه له زماندا هه‌یه). ده‌ستکه‌وتی ئه‌م زمانه له‌خۆڕا نه‌هاتووه، به‌ڵکو پاشخانێکی کولتوری گه‌وره‌ی له‌پشته، که ڕه‌گی قوڵی له عه‌قڵی کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتوودا داکوتاوه و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ڕیفۆرمێکی کولتوری و سیاسی تۆکمه‌و کۆنکرێتی به‌رنامه داڕیژراو نه‌بێت تا سه‌ده‌یه‌کی تریش به‌رده‌وام بێت. به‌عس و نازی ته‌نها خاوه‌نی هێزێکی عه‌سکه‌رتاریه‌تی ڕووت نه‌بوون هێنده‌ی هێزێکی ڕۆشنحیزبی گه‌وره بووبووه ماتۆڕی بزوێنه‌ری ئه‌و دوو حیزبه، بۆیه نابێت ئێمه بێ خوێنده‌وه بۆ به‌عس و به‌عسناسی هیچ قسه‌یه‌ک له سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵناسی کوردی بکه‌ین کاتێک به‌عس وه‌ک فیزیک له‌ناو حیزب و ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا ئاماده‌یی هه‌یه‌و وه‌ک سێبه‌ریش له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه‌یه وا له‌من ده‌کات ئه‌و زمانه زۆر به ئاسایی وه‌ربگرم کاتێک ده‌بینم ڕۆشنحیزبێک ده‌یکات، چونکه ئه‌و بۆ ئه‌وه دامه‌زراوه ئه‌و قسه بکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نا ئاساییه ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌بێت ئێمه بێده‌نگ بین له ئاست ئه‌م جۆره گوتارانه‌دا؟. چۆن ئێمه ده‌رگا ژه‌نگاوییه کڵۆمدراوه‌کانی حیزب بشکێنین و یاخی بین؟. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌کرێت ئه‌وا وه‌ک ئه‌و وته‌ی ده‌ڵیت: (هه‌رکه‌سێک له ئاست توندوتیژی بێده‌نگ بێت، مافه‌کانی ده‌دۆڕێنێت). ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی هه‌موو حیزبێکی ئهوتۆریتاره.
ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا ئه‌م دوو حیزبه کاریان کرد بۆ بێده‌نگکردن و کپکردنی ده‌نگه جیاوازه‌کان و تیرۆرکردنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی خوازیاری ده‌سه‌ڵاتێکی باشتر و پاکتر بوون، که بڕوای به دادوه‌ری بێت بڕوای به کوشتنی ئه‌و جیاوازییه گه‌وران بێت له‌ناو کۆمه‌ڵگادا. له‌م نێوه‌نده‌دا ڕۆشنحیزبهکان ڕۆڵێکی باشیان گێراو هه‌ر ده‌بایه ئه‌و ڕۆڵه‌ش بگێڕن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاری ئه‌وان له‌وه زیاتر نه‌بوو، که وه‌ک کادرێک قسه بکات و وه‌ک جه‌لادێکیش ڕه‌فتار، به کورتییه‌که‌ی ئه‌رکی ئه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌خلاقی ڕۆشنبیرییه‌وه بوو، که تا ئه‌مڕۆش ئه‌و نائه‌خلاقییه ڕۆشنبیرییه له‌ده‌زگا حیزبییه‌کاندا ده‌بینین، که چۆن ماف به خۆیان ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی شیاو نه‌بێت به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بیڵێن و ئاماده‌شن پاکانه بۆ گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، که سیاسه‌تمه‌داره‌کان ده‌یکه‌ن بکه‌ن، ئا لێره‌وه‌یه ئیتر ئه‌خلاق چ ئه‌خلاقی ڕۆشنبیریی چ ئه‌خلاقی سیاسی هیچ مانایه‌کی نامێنێت و (کوردستان ده‌بێته گۆڕستانی ئه‌خلاق، گۆڕی ئه‌خلاقی خه‌ڵکانێک ڕۆژانێک لافی شۆڕشگێڕییان لێ ده‌دا، که‌چی دوایی هیچ نه‌بوون جگه له خه‌ڵکانێکی هه‌لپه‌رست زیاتر)*2 ئا لێره‌وه‌یه ئێمه له‌به‌رده‌م هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌ندێک له ڕۆشنبیراندا توشی شۆک ده‌بین، کاتێک په‌یوه‌ندی خۆیان به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه توند ده‌که‌نه‌وه، ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ست له‌م په‌یوه‌ندییه چوونه ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌و که‌سانه‌ی جڵه‌وی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌ست ده‌سه‌ڵات، ئه‌و که‌سانه‌ی چیتر نه‌ک هه‌ر ناتوانن ڕه‌خنه بگرن و به چاوی ڕه‌خنه‌وه له دیارده‌و ڕوداوه‌کان بڕوانن، به‌ڵکو ده‌بنه دوژمنی ئه‌و که‌سانه‌ش ڕه‌خنه ده‌گرن و به گومانه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات ده‌ڕوانن!.
په‌ڕاوێزه‌کان *1- من بڕوام به چه‌مکی (هاووڵاتیبوونی)ی کوردی نییه! به‌شی سێیه‌م و کۆتایی، مامۆستا جه‌عفه‌ر (فازیل که‌ریم ئه‌حمه‌د) کوردستانی نوێ 31.10.2005 ژماره 3813.
*2- له ڕسته‌یه‌کی ئێریش فرۆمه‌وه وه‌رگیراوه، که ده‌ڵێت: ژیانی سیاسی سه‌ده‌ی بیسته‌م گۆڕستانێکه پڕه له گۆڕی ئه‌خلاقی خه‌ڵکانێک، که سه‌ره‌تا لافی شۆڕشگێڕییهتیان لێداوه، که‌چی دوایی هیچ نه‌بوون جگه له کۆمه‌ڵێك ئاژاوه‌گێڕو هه‌لپه‌رست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست