خه‌ڵکی کوردستان و هه‌ڵبژاردن
Saturday, 11/07/2009, 12:00
خەڵکی کوردستان هه‌روه‌کو ئاگادارە که دوحیزبی دەسەڵات دار له هه‌ڵبژاردنی 19/ 5 / 1992له قۆناغێکی سیاسی کاریگه‌رو چاره‌نووس سازدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان گرته ده‌ست، دوای ئه‌وه‌ی هێزو پارته سیاسیه‌کانی تری کوردستان وازیان له به‌شه ده‌نگ وبه شه ده‌سه‌ڵاتی خۆیانیان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو پارته زلهێزه شه‌ڕی ناوخۆ هه‌ڵ نهگیرسێننوخەڵکی کوردستان چیدی توشی نەهامەتیودەربەدەری نەبێتوهیچ نەبیت ئەوانیشوەک زۆربەی میلەتەکانی دنیاپشویەکبدەن بەڵام به‌داخه‌وه دواتر ئه‌و شه‌ڕه‌یان
هه‌ڵگیرسان و هه‌زاران خه‌ڵکی بێ گوناهیان کرده سووته‌مه‌نی مه‌رامه حیزبیەکانی خۆیان.
دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ساڵی 2003 ئومێدێکی کە هاتەوەبەبەری خەڵکی ستەمدیدەی کوردستانداوخەلکی ئومێدێکی تاڕادەیەکباشیان هەبوو بەوگۆڕانکاریەگرنگانەی کەلەناوچەکەدا ڕویاندا وەتارادەیەک گۆڕانکاری هەبو بەڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری به فه‌رمی که‌وته ژێر کۆنترۆڵی ئه‌و دوو حیزبه‌وه وپاره‌ی لێشاوی نه‌وتی فرۆشراوی عێراق به ڕێژه‌ی له 17% بۆ ئه‌وان دابین کرا ئه‌وانیش ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م له‌و بڕه‌پاره‌یه‌یان بۆ پرۆژه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌که‌ن و بەشێکی زۆرکەمیش دەدەن بەحیزبەکانی کە ی ناوپەرلەمان لەکاتێکداجەماوەریکی زۆری خەلکی کوردستانیان لەگڵەو بەشدارییەکی کاریگەریان لە مەسەلە چارەنوسسازەکانی هەرێموبەغداوناوچەکەشداهەیەوبهشی شێریش له‌و پاره‌یه به‌ر هەردوحیزبی دەسەڵات دەکەوێت،کەبەوتەی یەکێک لەبەرپرسەکانی خۆیان مانگانە زیاتر لە سی ملێۆن دۆلار لەداهاتی لەسەدا حەڤدەکەی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆخۆیان دەبەن بێ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کورد‌و ته‌نانه‌ت پەرلەمانی کوردستانیش ئاگایان لێیبێت . که ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه‌کانی مافی مرۆڤ و بنه‌ماکانی دیموکراتین. دوای ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنانه‌ی که له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رو ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی کورد‌و جیهانێشەوە دەگیرێت که‌چی به‌داخه‌وه موچرکهیهکیان پێدا نایه‌ت وبه خۆیاندا ناچنه‌وه .چونکه ئه‌م دوو حیزبه سوودیان له دواکه‌وتوویی و ناهوشیاری کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌رگرتووه‌و منه‌تیان به گله‌یی ونارهزایهکانیان نیه‌و گوێ له داواکاری و ئازاروئهندێشکانیان ناگرن‌و خۆیان بەخاوەنی هەمو سەروەریەکانی ئەم میلەتەقوربەسەرەدەزانن لەکاتێکداهەرکەسوکاری ئەم خەلکەڕەشوڕوتەی ئیستایە کەهیچ ئاوریکیان لێنەدراوەتەوە ئەنفالوکیمیاباران کران،ئێستەش لەسەروبەندی پوپاگەندەی هەڵبژاردنەکانداوەک ئەوەی ئەوخەڵکە نەبایدیبێ نە بۆران بەکۆمەڵیک وەعدوبەڵێن دەیانەوێت دێسانەوە ڕای جەماوەربەلای خۆیانداڕاکێشنوسەرلەنوێ تاچوارساڵیتر خەڵکی کوردستان بەدەست گەندەڵی‌و نەبونی ئاوکارەباوخۆراکی بەسەرچوی وڵاتانی دراوسێوە بنالێنن بۆیەداالەخڵکی کوردستانی ئازیز ئەکەم کەبەقسەی بریقەدارنەخەڵەتێ سەیری مێژوبکات بۆئەوەی بتوانێت داهاتویەکی گەش بنیاد بنێت‌و کوردستانیش لەم ناعەدالەتییەی کە ئێستەهەیەرزگاربکات دەگبدات بەوەی کە بەڕاستی خزمەتدەکات نەک قسە.
11-7-2009 فینلەند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست