کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


راگه‌یاندنی فه‌رهه‌نگخانه‌کانی بیتوێن و پشده‌ر ..بۆ ڕای گشتی......

Thursday, 17/12/2009, 12:00


فه‌رهه‌نگخانه‌ له‌ کاتێکدا پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری کیشه‌ی کورد له‌ باکوری کوردستان به‌ هۆی خه‌باتی دێموکراتیانه‌ی بزاڤه‌ ره‌واکه‌ی قۆناغیکی گرنگی ده‌ست پێکردووه‌ و بۆته‌ فاکته‌ری به‌‌هێز بۆ دێموکراتیزه‌بوونی تورکیاو کۆتای هێنان به‌ عه‌قلیه‌تی چه‌قبه‌ستووی شۆڤێنیانه‌و بۆته‌ جێگای ئومێدی ملیۆنان خه‌لکی دێموکرات و ئاشتی خوازی کورد وتورک. دادگای ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ هێزوه‌رگر‌تن له‌لایه‌نه‌ نه‌ته‌وه‌په‌رست و‌ شۆڤێنسته‌کان وه‌ڵامی ده‌ست پێشخه‌رییه‌کانی لایه‌نی کوردی بۆچاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی کورد، ‌ به‌ داخستنی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی ئه‌داته‌وه‌ که‌ پارتێکه‌ ره‌وایه‌تی له‌ ملێۆنان ده‌نگده‌روه‌رگرتووه‌ و سه‌رکرده‌کانی له‌سیاسه‌ت داده‌برێت و جێگای به‌رێز ئۆجه‌لان له‌زیندانی ئیمرالی خراپترده‌که‌ن، ئه‌وهه‌نگاوانه‌ی دادگای ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی بریارێکی ناشه‌رعی و نا یاسایی یه‌و خزمه‌ت به‌چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی دۆزی کورد ناکات، ‌وه‌ بریاری به‌رده‌وامی بوونه‌‌ له‌سه‌ر سیاسه‌تی نکۆڵی کردن له‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد و درێژه‌ دانه‌ به‌ بێ چاره‌سه‌ری و خوێن رشتن. هه‌ربۆیه‌ بریارێکی ره‌تکراوه‌یه‌ له‌لایه‌نی رای گشتی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی سیاسه‌تی ره‌گه‌ز په‌رستانه‌و شۆڤێنیانه‌ن له‌سه‌ر گه‌لی کورد.
ئێمه‌ لێره‌وه‌ وێرای ئیدانه‌کردنی ئه‌و بریاره‌ی دادگای تورکیا پشتیوانی له‌ خه‌باتی دێموکراتیانه‌ و ئاشتی ویستانه‌ی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین له‌ باکوری کوردستان ، وه‌ به‌ناوی گه‌نجان و لاوانی فه‌رهه‌نگخانه‌کان و رۆشنبیرانی خاوه‌ن ئیراده‌وه‌ داوا له‌رێزداران ، سه‌رۆک کۆماری ئێراقی فیدراڵ و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردوستان و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ده‌که‌ین ، له‌وبارودۆخه‌ی که‌هاتۆته‌پێش زیاترپشتیوانی له‌خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌ی باکوری کوردستان بکه‌ن ،له‌رێگه‌ی که‌ناڵه جیهانی دیبلۆماسی یه‌کانه‌وه‌ فشاربخه‌نه‌سه‌رده‌وڵه‌تی تورکیا،‌ چونکه‌ ته‌نهابه‌‌سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی ئاشتی یه‌ خێری بۆگه‌لی کوردو گه‌لانی ناوچه‌که‌ده‌بیت .
سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی ئاشتی خوازانه‌ی گه‌لی کورد له‌ باکوری کوردستان له‌ پێناو به‌دی هێنانی مافه‌ ره‌واکانی .
ژماره‌یه‌ک له‌ ڕۆشنبیرانی بیتوێن و پشده‌ر
فه‌رهه‌نگخانه‌کانی؛ 16/12/2009
رانیه‌
قه‌ڵادزێ
سه‌نگه‌سه‌ر
حاجیاوا
ژاراوه‌



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە