مامۆستا سه‌یفه‌دینی ئاسایش/ ئه‌وه‌ی ته‌ڕبێت له باران ناترسێت
Sunday, 07/06/2009, 12:00
مامۆستا سه‌یفه‌دین، دوای ئه‌وه‌ی ئازادکردنی فڕۆکه‌وان تارق ڕه‌مه‌زانی به سه‌ردا ساغبووه‌وه و له سه‌ری که‌وت ئێستا ده‌ستی له خۆی به‌رداوه وگوێ به ڕابوردو داهاتوی خۆی نادات، وادیاره پێی وایه ئیتر ناتوانێت که‌سایه‌تی وئابڕوی خۆی کۆکاته‌وه، خیانه‌تێکی وای له گه‌له‌که‌ی خۆی کردوه پاکنابێته‌وه وسه‌نگه‌ری گواستووه‌ته‌وه بۆ لای گۆنه مه‌فره‌زه خاسه وموسته‌شاره‌کان و پێی وایه جێگای ئه‌و له لای ئه‌وانه.
من وه‌کو کوڕه شه‌هیدێک که ئاسایشم به ڕاستی زۆر دڵگرانم به‌وه‌ی مامۆستا سه‌یفه‌دین ئێستا به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، نازانم کوانێ ویژدان وگیانی نیشتمانی وپێشمه‌رگایه‌تی مامۆستا سه‌یفه‌دین، من تێناگه‌م ئه‌م کادره دێرینه‌ی یه‌کێتی بۆ له که‌سایه‌تی خۆی که‌م ده‌کاته‌وه خۆی سوک ده‌کات و خۆی کردووه به هاوڕێی شێخ ته‌یب(ته‌یبه کوێر) کۆنه مه‌فه‌ره‌زه خاسه و موسته‌شار و لوقمان حه‌کیم ئاغا ، شێخ ته‌یبی موسته‌شار نه‌ک تا ساڵی 1991 سه‌نگه‌ری خیانه‌تی چوڵ نه‌کرد به‌ڵکو تا دوا هه‌ناسه‌ی ڕژێمی به‌عس سه‌نگه‌ری خیانه‌تی چۆڵ نه‌کرد، هه‌روه‌ها لوقمان حه‌کیم ئاغا که یه‌کێک بووه له پیاوه‌کانی ته‌حسین شاوه‌یس وبه به‌رده‌وامی له ماڵه‌که‌ی که‌وتبو وده‌یبرد بۆ راوه ئاسک، وه یان لوقمان خۆی ئاسکی بۆ ته‌حسین شاوه‌یس ڕاو ده‌کرد وخزمه‌تی ده‌کرد، وه له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 لوقمان حه‌کیم ئاغا په‌یوه‌ندی گرێداوه له گه‌ڵ موخابه‌رات له ڕیگای ته‌حسین شاوه‌یس...
مامۆستا سه‌یفه‌دین ئه‌گه‌ر نازانیت لوقمان حه‌کیم ئاغا هه‌مو چه‌مچه‌ماڵ ده‌یناسێت وده‌زانن له ساڵی 1991 کاتێ پارتی بوو به‌شداری کرد له شه‌هیدکردنی کوڕه‌که‌ی کوێخا شه‌ریفی سه‌یدان له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ی کوڕه‌کانی کوێخا شه‌ریف، قادر قادری مه‌فره‌زه خاسه‌یان کوشت چونکه قادر قادر کاتێک مه‌فره‌زه خاسه بوو له ساڵانی هه‌شتاکان کوڕێکی کوێخا شه‌ریفی شه‌هید کردبو، ماڵی کوێخا شه‌ریف له دادگای چه‌مچه‌ماڵ داوایان له سه‌ر لوقمان حه‌کیم ئاغا تومار کرد، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی دیفاعی لێ ده‌کرد ده‌ستگیر نه‌کرا ودادگای نه‌کرا !
به داخه‌وه مامۆستا سه‌یفه‌دین ئێستا له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بدات خۆی له تاوانی ئازادکردنی فڕۆکه وان تاریق ڕه‌مه‌زان پاکبکاته‌وه وهاوڕێیه‌تی که‌سانی دڵسۆز و نیشتیمان په‌روه‌ر بکات ئێستا بووه‌ته ڕه‌فیق و هاوڕێی ئه‌و مه‌فره‌زه خاسه وجاشانه که ده‌ستیان به خوێنی ده‌یان پێشمه‌رگه و ڕوڵه‌ی گه‌لی کورد سوره...
ئێستا ماۆستا سه‌یفه‌دین زۆر بێ شه‌رمانه وله پرسه شوێنه گشتییه‌کاندا به به‌ر‌چاوی خه‌ڵکه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و کۆنه موسته‌شار و مه‌فره‌زه خاسانه ده‌سوڕێته‌وه و جه‌وله ده‌کات و ده‌ستی له خه‌بات وسومعه‌ت و ئابروی خۆی هه‌ڵگرتووه، به پێی زانیارییه‌کان ئێستا مامۆستا سه‌یفه‌دین له گه‌ڵ لوقمان حه‌کیم ئاغا شه‌ریکه له به‌نزینخانه وکارگه‌ی گاز له چه‌مچه‌ماڵ و هه‌روه‌ها شه‌ریکاتی هه‌یه له گه‌ڵ شێخ ته‌یب ناسراو به ته‌یبه کوێر له کۆمپانیا و مقاولات له ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی.
6/6/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست