کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئارامى گەرمیان لەسەرو هەموو شتێکە

Wednesday, 21/06/2017, 0:05


 بۆ راى گشتى 
بۆ سەرجەم رێکخراوەکان و دامودەزگاکانى سنورى ئیدارەى گەرمیان
ئیدارەى گەرمیان بەخواستى هەمووان بنیاتنراوە، بە قەزا و ناحیەکانیەوە ، دروست بوونى گەشەیەکى ئابورى شارستانى بەناوچەکەوە بەدى دەکرێت، ىاکرێت لەپێناو پۆست و بۆ بەرژەوەندى کەسێتى ئاژاوە و دووبەرەکى دروست بکرێت لە نێوان هاووڵاتیان.
خەڵکى گەرمیان قوربانى زۆرداوە لە پێناو کوردستان ، کەم ماڵ هەیە کەسێکى ئازیزى ئەنفال نەکرابێت یان شەهید نەبوبێت یان تەمەنى گەنجى خۆى بۆ کوردستان لە زیندان و شاخەکان سەرف نەکردبێت.
ئێمە لە تۆڕى پەڕەپێدانى تواناکانى خەڵک  وێراى داکۆکى کەرى سەرسەختین بۆ خزمەتکردن و بوژانەوەى شارى کفرى کە مەڵبەندى رۆشنبیرى و شارستانێتى کوردستانە و بەشێکى گرنگى کلتور و پێکەوەژیانى بەرایەتى نەتەوەکانە لە کوردستان ، بە ڕەوا نابینین هەوڵى زیاترى بۆ نەدەین، شارى کفرى پێویستى بە خزمەتى زیاترە بۆ ئەوەى بوبوژێتەوە و پارَزگارى لە کلتورەکەى بکرێت.
ئێمە دەخوازین لەپێناو پاراستى یەک ریزى و تەبایى نێوان خەڵکى گەرمیان و بەتایبەتى شارى کفرى و کەلار رۆحى پێکەوە ژیان و شارستانیەیت بکەینە بنەما بۆ خزمەتى ناوچەکەمان.
بەرێزان ناکرێت لە پێناو بەرژەوەندى کەسێتى سەرجەم فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتیەکانى شارى کفرى نامەى وازهێنان بنوسن ، لەکاتێکدا هەمووان دەزانین ئەو بڕە پارەى کە 24 ملیار دینارە بەپێ روونکردنەوەى ئیدارەى گەرمیان زیاتر بۆ خزمەتى گشتى دانراوە کە شارى کفرى و کەلار و ناحیەکانى تێدا سوودمەند دەبن.کە ئێمە وەک تۆڕى پەرەپێدانى تواناکانى خەڵک پشتگیرى ئیدارەى گەرمیان دەکەین لەو بابەتەدا
بۆیە داواکارین بەهەموو لایەک پەلە نەکەین  لە هەڵویست و تێروانین بۆ ئەوەى بتوانین  خزمەتى زیاتر بکەین بە شارەکانى گەرمیان ،ئەوا باشترین رێگا  دانیشتن و گفتوگۆى عاقڵانیە ، کەهەم شارى کفرى و گەرمیانیش سوودمەند دەبن تێدا.
تۆری پەڕەپیدانی تواناکانی خەڵک
گەرمیان 
٢٠/٦/٢٠١٧

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە