کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانى تر ڤیستیڤاڵى گوڵه‌ هه‌نار گوزه‌شت،به‌ڵام چ ڤیستیڤاڵێك

Sunday, 01/08/2010, 12:00


ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵانى تر ڤیستیڤاڵى گوڵه‌ هه‌نار گوزه‌شت،به‌ڵام چ ڤیستیڤاڵێ.....،
ڤیستیڤاڵێك به‌ به‌شدارى (18) شاعیرو هه‌ندێ میوانى ده‌ره‌وه‌و ناو هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ڵام به‌ بێ مۆسیقا وه‌ك ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م ساڵى بێ ئه‌زمونییان بێت،وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرییه‌وه‌ چوارده‌ ملیۆنه‌كه‌یان پێ نه‌درابێت،له‌ هۆڵێكدا كه‌ جگه‌ ده‌نگى موبه‌ریده‌و هاژه‌ هاژى ئۆتۆمبێل شتێ تر نه‌بوو بۆ بیستن،ته‌نانه‌ت خودى ئیبراهیم هه‌ورامانیش كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یه‌ ئاماده‌ نه‌بوو له‌به‌ر خاترى جگه‌ره‌ كێشانه‌كه‌ى بێتو گوێ له‌وانه‌ بگرێت كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن مه‌گه‌ر ئه‌ویش فه‌رمانگه‌كه‌ى بكات به‌ شوێنى ته‌ماته‌ فرۆشتن،ڤیستیڤاڵێك تا ئێواره‌ى ڕۆژى كۆتایى نه‌یانتوانى لاقیته‌یه‌ك دانێن كه‌ ده‌نگ وه‌كو خۆى بگاته‌ گوێى ئاماده‌ بووان،با ئه‌وه‌ش بوه‌ستێت دواى ئه‌وه‌ى شاعیرانى سه‌یدسادق به‌ هۆى كێشه‌ى بنكه‌ى ڕۆشنبیریه‌كه‌یانه‌وه‌ كه‌ نه‌یانده‌ویست سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕۆشنبیرى هه‌ڵه‌بجه‌ بێت،بڕیارى بایكۆت كردنى ڤیستیڤاڵى گوڵه‌ هه‌ناریان داو به‌شدارى ڤیستیڤاڵى(گوڵعه‌نبه‌ر)و (بره‌و) یان كرد،ئیبراهیم هه‌ورامانى له‌ ترسى ئه‌وه‌ى كه‌ تا ماوه‌یه‌كیش دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕیكلامى ڤیستسڤاڵه‌كه‌ به‌شدار بووى نه‌بوو،ده‌ستى كرد به‌ ته‌له‌فۆن كردن بۆ هه‌ندێ شاعیر كه‌ من خودى خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه‌،بۆ دڵنیابوونى ئێوه‌ش كه‌ دڵنیام جه‌نابى ئینكارى لێ ئه‌كات،ئه‌وه‌نده‌ى ده‌ق له‌لاى من بوو،نیو ئه‌وه‌نده‌ نه‌چوو بوو بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى یه‌كه‌ى ئه‌و،ته‌نانه‌ت خۆم به‌ ده‌ستى خۆم بردم بۆ ماڵیان،چونكه‌ وا بڕۆشتایه‌ مه‌گه‌ر ڤیستیڤاڵه‌كه‌ من بمبردایه‌ به‌ڕێوه‌،ئه‌و دوو به‌شداربووه‌ى قه‌زاى سه‌یدسادقیش به‌ ته‌له‌فۆنكارى خودى ئیبراهیم هه‌ورامانى هاتوون،ده‌نگۆى ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ بۆ ساڵى ئاینده‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نزیكه‌ى ده‌ شاعیرى هه‌ڵه‌بجه‌یى بایكۆتى ڤیستیڤاڵى نا سه‌ربه‌خۆى گوڵه‌هه‌نار بكه‌ن،داوا كردنى كۆپى پێناس له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ بزانن خه‌ڵات ئه‌ده‌ن به‌ كێ ؟ تا دواتر توشى لێپرسینه‌وه‌ نه‌بن،هه‌رچه‌ند خۆیان ئه‌ڵێن بۆ ڕاپۆرتى چاودێرى دارایمان ئه‌وێت،من ئه‌پرسم ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆچى شاعیرى كچ هه‌بوو كۆپى نه‌هێناو زۆر ئاسایش وه‌رتان گرت ؟له‌وانه‌یه‌ بۆ پێنجه‌م ڤیستیڤاڵیش داواى كۆبوونى خۆراكو كۆپى ڕه‌گه‌زنامه‌و وه‌ره‌قه‌ى غازو نه‌وتیش بكه‌ن له‌گه‌لڕ ژماره‌ى ده‌رگاو كۆڵانو ....،ده‌بێ هه‌موو شاره‌زوورو هه‌ورامانیش بزانن ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ ده‌وروبه‌رچێتىوناسراو چێتیه‌،ئه‌گه‌ر وا نیه‌ بۆچى تا ئێستا ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ بۆ ساڵێك نه‌براوه‌ته‌ هه‌ورامان یان خورماڵ یان سه‌یدسادق یان پێنجوێن یان عه‌ربه‌ت یان هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ ؟ ئه‌مه‌ سه‌ربارى ئه‌وه‌یش كه‌ دیداره‌كان هه‌ر به‌ ناوى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانه‌وه‌ بووه‌ له‌ زۆربه‌ى ساڵه‌كاندا، پاشان خه‌ڵاتى ڕێزلێنانیش به‌ هه‌مان شێوه‌،ناڵێم ئه‌وانه‌ى خه‌ڵات كراون حه‌قیان نه‌بووه‌،به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر زۆر كه‌میان بۆ كراوه‌،به‌ڵام چونكه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ین وه‌كو پێویستو له‌ ئاستى خۆیاندا لێیان ناڕوانرێت،ڕه‌نگه‌ بڵێن ئارام شه‌مێرانى بۆیه‌ ئه‌مه‌ى نوسیوه‌ وه‌كو پارو پێرار خه‌ڵاتى نه‌بردووه‌؟ به‌ڵام حه‌قى خۆمه‌و جێگاى ئه‌وه‌ نیم خێرم پێبكه‌نو به‌زه‌یتان پێمدا بێته‌وه‌،ده‌قه‌كه‌م له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو وا خۆتانى لێ گێل بكه‌ن،ئه‌و كه‌ڵه‌ شاعیرانه‌ى له‌ هۆڵه‌كه‌دا بوونو پیرۆزباییان لێ كردم به‌سمه‌،ته‌نها خاوه‌نى خه‌ڵاتى یه‌كه‌م له‌و ئاسته‌دا بووه‌ كه‌ خه‌ڵات بكرێت،بۆ پله‌كه‌شى دیسانه‌وه‌ ویژدانى لیژنه‌ شاد، ئیتر ئه‌و دووانه‌كه‌ى تر ده‌بێت كاك ئیبراهیم خۆى وه‌ڵام بداته‌وه‌،هه‌رچه‌ند من بۆ ڕاپۆرتێك په‌یوه‌ندیم پێوه‌ كرد كه‌چى ده‌ڵێت:من ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمو هیچى تر؟وتیشى من هیچ ئه‌ركێكم پێ نه‌سپێراوه‌و لێدوانیش ناده‌م،بۆیه‌ په‌یوه‌ندیم به‌ (سه‌با) وه‌ كرد كه‌ سه‌رۆكى لیژنه‌ى ڤیستیڤاڵه‌،ئه‌ویش وتى:لێدوان ناده‌م،به‌ڵام به‌ هه‌موو كه‌موكورتیه‌كانیه‌وه‌ من لێى ڕازیم،به‌ هه‌مان شێوه‌یش له‌ باره‌ى گوێگرتن له‌و شاعیرانه‌وه‌ كه‌ لیژنه‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌قه‌كان به‌ لاوازو نا به‌رپرس ئه‌زاننو تا چه‌ند گوێیان لێ ئه‌گیرێت په‌یوه‌ندیم به‌(عه‌باس عبدالرزاق)ه‌وه‌ كردو ئه‌ویش وتى:تازه‌ ڤیستیڤاڵ ته‌واو بووه‌و په‌یوه‌ندى به‌ منه‌وه‌ نیه‌،شاعیر(ئارى عبداللتیف) یش كه‌ له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵاتى ڕێزلێنان كرا له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕۆشنبیرى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ وتى: له‌به‌ر هێنانه‌ پێشه‌وه‌ى ده‌نگى مێینه‌ ڤیستیڤاڵێكیان له‌ناو بردو ئیفلیجیان كرد،چونكه‌ ده‌قى تیابوو له‌ ئاستى به‌رپرسیارێتی دا بوو كه‌چى هه‌ر له‌ خه‌ڵاته‌كانیشدا نه‌بوو،ئه‌مه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ ناشیرین كردنى دنیاى ڤیستیڤاڵ،چونكه‌ ته‌شه‌نوجاتى زۆرى تیابوو كه‌ به‌ پێوه‌رى ستاتیكىو له‌ ڕووى مه‌بده‌ئى شیعره‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ نه‌كراوه‌.له‌ هه‌موو ڤیستیڤاڵێكیشا په‌یوه‌ندى شه‌خسىو میزاجىو شتى ناشیرین بوونیان هه‌یه‌و كارى له‌سه‌ر ئه‌كرێت،بۆیه‌ وه‌كو خودى خۆم ئه‌وه‌ وه‌بیریان دێنمه‌وه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌لفێك له‌ شیعرو خه‌یاڵو زمانى شیعروخه‌ڵوه‌تو ئیستاتیكاو وێنه‌و مۆسیقاو هه‌موو بنه‌مایه‌كى شیعر بزانێتو له‌وێدا بوونى هه‌بووبێت تێده‌گات كه‌ به‌ كوێرانه‌و هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان دراوه‌و یارییان پێوه‌ كراوه‌،ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش ئه‌وه‌ بزانێت ئه‌و ڤیستیڤاڵه‌ هى لاوانه‌و ئه‌وان دروستیان كردووه‌و تاپۆى دایكى كه‌س نیه‌،به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و گوڵه‌هه‌نارانه‌ى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن هه‌موویان هه‌نارى گه‌نیو ده‌گرنو ڕوبه‌هه‌ناره‌كه‌ش خوێنى ئه‌و شاعیرانه‌ ئه‌بێت كه‌ غه‌دریان لێ ئه‌كه‌ن،له‌وه‌ش دڵنیابن به‌و شێوه‌ ناتوانن ده‌نگى شیعرى ئێمه‌ كپ بكه‌نه‌وه‌و كه‌سێك بكه‌ن به‌ شاعیرو نیشانمانى بده‌ن كه‌ ته‌قه‌ى سه‌رى دێت له‌ شیعر،به‌شداربووى تیابووه‌ ماناى وشه‌م لێ پرسیوه‌ له‌ ده‌قه‌كه‌ى خۆیدا نه‌یزانیوه‌ یانى چى؟ ئه‌مه‌ ئه‌و كاریزمایانه‌یه‌ كه‌ گوڵه‌ هه‌نار به‌رهه‌میان ده‌هێنێت،لێره‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌ڵێم به‌ به‌رهه‌مێكى نوێتر وه‌ڵامى ئه‌و غه‌دره‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تىو(ته‌نیاتر له‌ شه‌وه‌كانى دایكم) ى ئیبراهیم هه‌ورامانى ده‌ده‌مه‌وه‌.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە