میسریەكان گۆریان .... كوردەكان

Monday, 14/02/2011, 12:00





رەنگە نەتوانم بە چەند وشەیەكى سادەوە باس لە شۆرشى سپى ئەو ولاتە بكەم ،باس لە گەنجە قارەمان و گیان فیداكانى گۆرەپانى تحریر بكەم،چونكە ئەوان سەلماندیان رۆڵەى خۆشى ناخۆشیەكانى وڵاتن رۆڵەى بە ئەمەك و چاو نەترسن . ئەوان لەماوەى 30 ساڵى رابردوو لەژیر بارێكى قورسى ئابوورى و سیاسى و نەهامەتیەكان ژیانیان بەرێ كرد، رووداوە یەك لەدوا یەكەكانى رۆژهەڵاتى ناوین ئەوەمان پێ ئەڵێ ئیتر گۆڕان بەرێوەیە تەمەن درێژى كورسى دەسەڵات باوى نەماوە ،وە وڵاتانى دراوسێى میسریش بەهەمان شێوە چاویان لە گۆرانكاریە لە ناوچەكەدا، بەڵام ئاخۆ عێراق بەگشتى و كوردستان بەتایبەتى لە پاش رووداوە یەك لەدوایەكەكانى ناوچەكەدا دەكەونە كوێى هاوكێشەكەوە ؟ ئەوەى جێگاى تێرامانە ئەم تەوژمى راپەرین و رژانە سەر شەقام عێراقیش لێى بەدەر نەبوو لەم چەند رۆژ رابردوو ناوچەكانى(بەسرەو بەغداو) زۆرێك لەناوچەكانى ترى گرتەوە. بەڵام بێ دەنگیەكە كوردستان خۆمانە ئەڵى شامى شەریفە رەنگە سەركردە كوردەكان وا وینەى لێكدانەوەكە بكەن كە ئارامى خۆش گوزەرانى باڵى كێشاوە بەسەرمان ! رەنگە سەركردەكانى ئێمە بیركردنەویان هاوشێوەی سیاسیەكانى ئەمریكا بى لەبیر و بۆچون و ئازادى دەربڕین ووەرگرتنى قسەى بەرامبەر ، نەخیر ئەوان تەنها یەك وشە ئەزانن نەخێر بۆ هەموو شتێك بەڵگەش قبول نەكردنى هیچ ئایدیا و بیركردنەوەیەكى نوێیە لەناوچكە ئەوان تاوەكو ئیستاش مامەڵەى شەرى ناوەخۆ لەگەڵ برامبەرەكانیان ئەكەن ئەوتە دەستەواژەى (سەرانى گۆڕان و هێنانى دەبابە) لەبەرامبەر چەند وشەیەك و قبول نەكردنى هیچ گۆران كاریەك لەناوچەكە، وە بە پێشەنەیەكى سیاسى خەراپ ناوزەندى ئەكەن ئەگەر بێت و هەر شتێك رووبدات لەگۆرەپانى سیاسى هەرێمەكەدا، كەواتە خەڵكى كوردستان ئەوە بزانن هێشتان ئەوان لەساڵەكانى دواى راپەرین ئەژین ئەوان هیشتا بیركردنەویان مەودایەكى دیارى كراوى هەیە ،ئینجا تۆى بێ بەش لە ئازادى دەربڕین و بێ بەش لەسامانى ئەم وڵاتەوبێ بەش لە هەڵبژاردنى چارەنووسى كایە سیاسیەكانى ئەم وڵاتە نازانم چ پەیامێك هەڵدگرێ و ئەم خەڵكە چاوەرێى چى دەكا ؟ ئەوان بە دۆنم و بەهەزان مەتر وڵات بۆ خۆش گوزەرانى خۆیان داگیر دەكەن، بەڵام خەڵكەكەى ئیستاش سەرى خانوەكەى قورەو بە نایلون گرتویەتى و چەندین خەڵكیش بستێك زەوى نیە تێدا بژى لە وڵاتەكەى خۆى،ئەوان پارەى وڵات بۆ سفقەبازرگانى و كرینى ئەپارتومانى بەرز و رابواردن لە وڵاتان سەرف دەكەن كەچى معاشى فەرمانبەركانیان بەشى كرێى خانوو و پێداویستى ماڵ و شتومەك ناكا . ئەوەیە سەرۆك خۆشگوزەرانى هاوڵاتیەكانت ئەوەى پاداشتى دەنگ دەرەكانت كە وەك سواڵكەر ئەپارانەوە دۆستەكانى حیزبت تاوەكو دەنگیان پێ بدەن ئەوەیە رێز گیرانت بۆ خەڵكەكەى نانى پێشمەرگەى ئەدا لە شاخ ، ئێوە لەمێژوو بەشێكى گەورەتان لە چەوساندنەوەو كوشتنى كورانى میلەت و بەهەدەر دانى پارەى ئەو وڵاتە داگیر كردوە لاپەرەكانى مێژووتان پڕە لە وشەگەلێكى ناشیرن و وینەى قێزەون ئەگەەر ویستت بڵێى بۆ باسى شتە جوانەكان ناكەى من پێت دەڵیم سەرۆك: هێشتا قیژەى برا كوژى و منداڵە برسیەكانى ئەنفال و بێوەژنەكانى گەرمیان و دەبابەكانى سەدام لە گویما ئەزرینگێتەوە شتە جوانەكانى تۆ ئاشوبن بۆ ولات شتە جوانەكانى تۆ لەبەرگى گورگان قوربان، پیم سەیرە ولاتێك بەم هەموو تاوانەوە بەكەسێك بڵى سەرۆك بەم هەموو قێزەونیەى خۆیەوە كە كردویەتى دانى پیا نەنى . دە ئینجا رۆلەكانى ئەو وڵاتە لەوە تێبگەن سەرۆكەكەتان هێشتا ئەیەوێ هەڵتان خەڵەتێنێ ئەیەوى تەمەنى كورسیەكەى خۆى لەسەر حیسابى ئێوە درێژكاتەوە ، ئەیەوى منداڵە چاو گەشەكانى بارزان رێبەرایەتى بزاڤى كوردایەتى بكا ئەوان لەمێژوو پاشەلیان زۆر خاوینە واز لەم هەموو روو ڕەشیە نا هێنن ئەوان سەرۆكى حیزبن سەرۆكى وڵاتن سەرۆكى مرۆڤەكان سەرۆكى سامانى وڵاتن سەرۆكى خێر و بیرى ئەو وڵاتەن ئەزانن بۆ؟ چونكە ئەوان شۆرشیان كرد ئێوە لەمالەوە دانیشتبوون ئەوان ماندوو بوون ئێوە لەناو پێخەفى گەرم ئەنووستن ئەوان برسیان بوو ئێوە تێر ئەویە مفهومى تێگەیشتن لاى ئەوان سلاو لە عەقلتان سلاو لەشۆرش و حیزبتان كوردگۆتنى ئەگەر ئەو كەسە كەس بى ئەلفیكى بەسە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە