Saturday, 17/03/2018, 22:56
سـاڵـی نـوێـی کـوردی و نـەورۆزو بـەهـار
پێـکـڕا هاتنـەوە بـە جوانـیی و گـوڵـزار
وا دەتوێـتــەوە بـەفـری لـوتـکـەی شـاخ
دەپشـکـوێ خونـچـەی نـاسـکـی نێو بـاخ
ئێمـەش وادەڕۆیـن بــۆ دەشـت و بــۆ کێـو
شـادی بـبـیـنـیـن لەگـەڵ خەنـدەی لێـو
دەنـگـی بـاڵـدارو هــاژەی ئــاوی چــەم
دڵخۆشمان دەکـەن ، دوور دەبین لـە خــەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست