لەو دیو سنوور
Wednesday, 07/03/2018, 23:47
وا مەغریـبـەو دیسـان ڕۆحـم
بـێ هـاودەم و بـێ ئاشنا بـوو
ئێـوارەیـــەو خـۆری زەردیش
جـارێـکــی تـر وا ئـاوا بـوو
لـە شـاری دوور لـە ئـازیـزان
ژانـی غـوربـەت لـە دڵمـایـە
نـیـیـە جــارێ تەبـەسـوومم
خـەم ئاشـنامەو لەگەڵمـایـە
لـە ئامێزی شــەوی نـووتـەک
هەڵدەڕێـژم ئـەسـرینی سـوور
بـۆ ئەو خەمـەی ،کـەوا ئێستا
دەمـهـەژێـنێ لـەو دیـو سنوور
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست