کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دایكی شیرینم

Thursday, 13/02/2014, 12:00



ئــازیزەكەی مــن ئەرێ هــۆ دایە
لەگوێــم هەر ماوە ســۆزی لای لایە
لە بیــرم ناچێ باوەشــی گەرمت
گۆرانـــی ڕۆڵە و ئـاوازی دەمــت
بەهەڵبەستی جوان تۆ دەت خەواندم
كاتێ دەگریـــام زوو ڕات دەژاندم
لە تاریكی شەو چەشنی چرا بووی
بە گیان و بە دڵ بۆ من پەنا بووی
لە بیـرت ناكەم دایكی شـیریـنم
سـاتێ نەتبیـنم لێم تاڵە ژیـنم
هەتـــا بمێنم من لەم دونیـایە
خۆشەویستـــی تۆم هەر لە دڵدایە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە