ژینگە پارێزم
Friday, 09/05/2014, 12:00
ژینـگـە پارێـزم دڵسـۆزی خاكــم
پەروەردەی دەستی سێ كەسی پاكـم
ئەوانیـش دایەو بابـە و مامــۆستـا
هەرسێكیان بۆ مـن ڕووناكن ئێستـا
ژینگە پارێزم شـەیدای سرووشـتـم
پاك و خـاوێنـم جـوانە ڕەوشـتــم
شارم پیـس ناكەم بە زبڵ و خـاشاك
لەنێو دڵمایە خــۆشەویسـتی خـاك
ژینگـەپارێزم مــن جـوانیـم دەوێ
من دۆستی ژینم شارم خـۆش دەوێ
وڵاتی شیـرین كـوردستانی خــۆم
خـۆشەویستەلام نیـشتمانی خـۆم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست