كرێكار
Monday, 29/04/2013, 12:00
ئەی كرێكاری ماندووی ڕێگەی ژین
جەستە شەكەت بووی پڕئێش و برین
بەیانی لەگەڵ خۆری هەڵاتوو
ماڵ بەجێدێڵی لەبۆ كارت زوو
رۆژ لە باوەشی تیشكی خۆرە تاو
شەو لە كاولاشت نامۆ ڕاكشاو
رۆژ و شەو هەردەم دڵ نیگەرانی
جەستەت پڕ ئازار هاودەمی ژانی
تۆ ئەی كرێكار ئەی خاوەن بڕوا
دەروون خۆڕاگر گیانت پڕهیوا
بۆبەرزی ژین و بۆ جوانی تەمەن
بەمەردی ئەژی تۆ لە گشت زەمەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست