هەڵبجەی خنكاو
Saturday, 16/03/2013, 12:00
هەڵبجەی خنكاو شاری ئەوینم
بۆتۆ دەڕێژم ئەشكی خوێنینم
لە بیرم ناچێ هەرگیز ناوەكەت
ئازاری دڵمە ژانی زامەكەت
ئەی هەڵەبجەكەی شەهیدستانم
بۆ تۆ هەمیشە دڵ پڕ گریانم
كەمن دەتبینم سیا پۆشی تۆ
ئامێزت بۆتە هەزاران گڵكۆ
ئەی هەڵەبجەكەم زامی كوردستان
ئازاری دلأ و جەستەی نیشتمان
شارە جوانەكەی ماڵی هەناسەم
هەردەم میوانی لە نێو ئەندێشەم
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست