كوردی خۆر ئاوا
Thursday, 22/08/2013, 12:00
ئەوانەی ، كە ئاوارەن
بێلانە و دڵ پەژارەن
هەرچەند بێ ماڵ و شوێنن
دەربازبووی بەحری خوێنن
ئێوەن كوردی خۆر ئاوا
خاوەنی مافی ڕەوا
مەڵێن ژیانمان تاڵە
باشوور بۆ ئێوە ماڵە
یەك گەل و یەك نیشتمان
ماڵی گشتمان كوردستان
ئێوەش برا و هاوزمان
خۆشەویستن لە لامان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست