کوردێک له ئه‌مریکا تۆپێکی له سه‌ر ماڵه‌که‌ی داناوه
Sunday, 09/01/2011, 12:00
2011-01-04 21:07هه‌ولێر: :دادوه‌رێک رایگه‌یاند ، که له ویلایه‌تی شیکاگۆی ئه‌مریکا کرین ی چه‌ک ئازاده و کوردیک ماڵی له سه‌ر چیایه‌که‌و تۆپێکی کڕیووه و له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆی دایناوه.دادوه‌ر عه‌بدولباست فه‌رهادی ده‌ڵێ، قه‌ده‌غه کردنی چه‌ک له وڵاتان ئاسان نه‌بووه و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌لێک له وڵاتان هه‌وڵیان داوه ، ئه‌م کاره بکه‌ن ، به‌ڵام دواتر بینیوویانه که کارێکی سه‌خته.وتی" له ئه‌مریکا له ویلایه‌تی شیکاغۆ چه‌ک کڕین ئازاده و ئێستا خه‌لکه‌که فێربوون ،چه‌کی قورسیش ده‌کڕن ،، کوردێک له‌و ویلایه‌ته ده‌ژی ، تۆپیکی کڕیووه و له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆی که له سه‌ر چیایه‌که دایناوه ، ئیتر ده‌ڵێ، بۆ بچمه‌وه بۆ کوردستان ؟!"وه‌لام بۆ ئه‌و نووسینه‌ی سه‌ره‌وه.به‌ڕێزان کورد گۆته‌نی تێنه‌گه‌یشتن له به‌لای خوا گه‌وره‌تره.
ئه‌گه‌ر که‌سێکی ئاسایی شتێکی له‌و جۆره باس بکات، ڕه‌خنه‌ی لێ ناگیرێ، به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌موو دادوه‌رێك وه‌ك به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدلباست فه‌رهادی، به‌نیوه‌چلی و بێ زانیاری باسی پرسێکی گرنگی وه‌ك یاسای چه‌ك کڕین و فرۆشتن و قه‌ده‌غه کردن بۆ خه‌لك بکات، من ده‌لێم واوه‌یلا بۆ ئه‌و هاولاتیانه‌ی به‌ناچاری و بێی ویستی خۆیان له‌ژێر کۆنتڕۆلی ئه‌و جۆره دادپه‌روه‌رانه‌ی وه‌ك ناوبراو و هاوشێوه‌کانی دادگایی ده‌کرێن...!
من که‌سێکم له‌وانه‌ی که نزیکه‌ی 18 ساله له ئه‌مه‌ریکا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م و 48 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریکا گه‌ڕاوم له‌گه‌ل به‌شێك له که‌نه‌داو مه‌کسیکاو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شار‌و شارۆچکه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانم بینیوه‌و به پێی توانای خۆشم شاره‌زاییم په‌یدا کر‌دوه له‌باره‌ی یاساکانی ئه‌و وه‌لاته‌وه.
چه‌ك کڕین و فرۆشتن له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئازاده به پێی یاسا‌و که‌سیش ناتوانی سه‌رپێچی له یاسا بکات، وه هه‌رکه‌سێکیش سه‌رپێچی یاسا بکات، به یاساێکی دادپه‌روه‌رانه و به پێی تاوانه‌که‌ی سه‌زا ده‌درێت.
وه هیچ که‌سێك ناتوانێت چه‌ك بکڕێ یان بفرۆشێ به‌بێ مۆله‌ت و ئاگاداری پۆلیس و په‌نجه مۆر‌و زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر که‌سایه‌تی خۆی.
پێش هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێت ئه‌وه بزانن که سیسته‌می ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌نده به حه‌کیمانه و بته‌و دامه‌زراوه که پێویست ناکات مرۆڤ هیچ ناسنامه له‌گه‌ل خۆی هه‌لگرێ بۆ زانیاری له‌سه‌ر که‌سایه‌تی خۆی، چونکی لێره سیسته‌می سۆشیال سکورێتی هه‌یه، که‌سێك بچێته هه‌ر جێگاێك و بیه‌وێ هه‌ر کارێك ئه‌نجام بدات، داوای ژماره‌ی سۆشیالی لێ ده‌کرێ و هه‌رکه ژماره‌ی سۆشیالی ئه‌و که‌سه له کۆمپیۆته‌ر درا، مێژوی ئه‌و که‌سه به چاکه و خراپه‌وه ده‌خرێته به‌ر چاویان و ناتوانێ هیچ هه‌له‌ێکی ژیانی له‌و وه‌لاته بشارێته‌وه و په‌رده پۆشی بکات.
ئه‌گه‌ر که‌سێك چووه بازاڕی چه‌ك فرۆشتن و جۆرێك له چه‌که‌کانی هه‌لبژارد و ویستی بیکڕێ، ئه‌وا پاره و ناو‌و نیشانی لێ وه‌رده‌گیرێ پێی ده‌لێن ئه‌وه ژماره‌ی چه‌که و بڕۆ له جێی دیاریکراو مۆله‌ت (ئینجازه)ی بۆ وه‌رگره‌و وه‌ره‌وه چه‌که‌که‌ت حازره، مۆله‌ت ده‌ره‌کانیش داوای ژماره‌ی سۆشیالی لێ ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر هیچ خالی خراپی له‌سه‌ر کونیه نه‌بوو، ئه‌وکاته وه‌ك پێویست هه‌موو زانیاری که‌سایه‌تی و په‌نجه‌مۆری لێ وه‌رده‌گیرێ و مۆله‌تی چه‌کی دیاریکراوی پێ ده‌درێ. وه له هنده‌ك ویلایه‌تیش فرۆشیاری چه‌ك بۆخۆی ناوونیشانی بکڕه‌که له کۆمیۆته‌ر ده‌دات و به ئا یان نا وه‌لامی ده‌داته‌وه.
به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که چه‌ك ده‌کڕێ، له‌سه‌ر کونیه‌ی ده‌رکه‌وت که شه‌ڕی له‌گه‌ل هه‌ر ئه‌ندامێکی خێزانی کر‌دوه، به‌تایبه‌ت هاوسه‌ری، یان به‌هۆی هه‌ر تاوانێك و ما‌دده هۆشبه‌ره‌کانه‌وه گیرابوبێت، یان به‌هۆی هه‌ر ئاژاوه‌ێك به‌ند کرابوبێت، ئه‌وا به‌هیچ مه‌رجێك ڕێگای پێ نادرێت چه‌ك هه‌لگرێت.
له‌هه‌مان کات بۆ ئه‌وانه‌ی که مۆله‌ت (ئینجازه)ی چه‌ك هه‌لگرتنیان هه‌یه و چه‌ك هه‌لده‌گرن، ده‌بێ به‌پێی ڕێنماییه‌کانی یاسا چه‌ك هه‌لگرن، له زۆربه‌ی دائیره‌کان و باله‌خانه‌کان و قوتابخانه‌کان و کارگه‌کان و شوێنه حکومیه‌کان چه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و مرۆڤ به‌ناو مه‌کینه‌ی پشکنیندا ده‌ڕوات بۆ ئه‌و جێگایانه‌و ده‌رزیشی پێ بێت له‌و پشکنینه ده‌بینرێ. وه له زۆربه‌ی جێگا گشتیه‌کان و بازاڕه‌کان24 کاژمێر کامیرای ڕاسته‌وخۆ کار ده‌که‌ن و زۆربه‌ی پارکه‌کانی ئۆتۆمۆبێلیش له‌ژێر چاودێری و کامیراکاندایه. وه هه‌ر ڕوداوێك که ڕوده‌دات، لێکۆلینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر به‌کار هاتنی ئه‌و جۆره چه‌که ده‌کرێت و به‌پێی پێویست لێکۆلینه‌وه له‌گه‌ل هه‌لگری ئه‌و جۆره چه‌کانه له‌و ناوچه‌یه ده‌کرێ و ته‌ماشای په‌نجه مۆری گومان لێکراوه‌کان ده‌کرێ و زه‌نگین یان هه‌ژار، کاربه‌ده‌ست یان بێکار، یاسا له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه‌یه و تاوانبار سه‌زای تاوانه‌که‌ی ده‌دات.
هه‌روه‌ها له سه‌رجه‌م کون و که‌له‌به‌ری ئه‌مه‌ریکا 911 لێبده به خوله‌ك پۆلیس ده‌گاته ئه‌و جێگایه، له‌هه‌مان کات سه‌رجه‌م چه‌کی ئۆتۆماتیك قه‌ده‌غه‌یه له ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وجا چۆن چه‌کی قورس ڕێگای پێ ده‌درێت؟ له‌وانه‌یه چه‌کێکی قورس و له‌کار که‌وتوو به‌بێ گولله خه‌لکه‌ك بیکڕێ، به‌لام ئه‌و چه‌که قورسه ته‌نها بۆ جوانیه نه‌ك بۆ به‌کارهێنان. پاشان ویلایه‌تی شیکاگۆ، هه‌ر هه‌موی ده‌شتایه و یه‌ك چیای تێدا نیه، مه‌گه‌ر چه‌ند گردێکی بچوکی تێدابن. نازانم ئه‌و دادوه‌ره زیره‌که ئه‌و زانیاریانه‌ی له کوێ و چۆن ده‌ست که‌وتون.
له‌وانه‌یه ئه‌و کورده‌ی به‌ڕێز عه‌بدولباست باسی کر‌دوه، به‌پێی قسه‌ی ئه‌و گوایه تۆپی کڕیوه‌و له‌سه‌ر چیاێك له‌پێش ماله‌که‌ی خۆی دایناوه، ئه‌وه یان تۆپێکی له کالك که‌وتوه‌و هه‌ر بۆ جوانی له حه‌ڕاج خانه‌کان کڕیتیه‌وه، یان خه‌یاله یان تۆپی فتبۆله جه‌نابی لێی بووه به تۆپی قورس یان ئه‌و براده‌ره‌ی شیکاگۆ پێیانی ڕابواردوه.
له زۆربه‌ی وه‌لاته پێشکه‌وتوه‌کان، هه‌رکه‌سێك که بڕوانامه‌ی هه‌ر کارێك به‌ده‌ست ده‌هێنێ و ده‌ست به کاره‌که‌ی ده‌کات، هه‌ر چه‌ند سال جارێك ده‌بێ بڕواته تاقی کردنه‌وه و له‌سه‌ر جۆری کاره‌که‌ی بڕوانامه‌که‌ی نوێ بکاته‌وه، ئه‌گه‌ر له تاقی کردنه‌وه‌که سه‌رکه‌وتو نه‌بو، ئه‌وا بڕوانامه‌که‌ی له‌کار ده‌که‌وێ هه‌تا دوباره تاقی کردنه‌وه‌که سه‌رکه‌وتوانه تێپه‌ڕ ده‌کات، ئه‌وکات بڕوانامه‌که‌ی کاری پێ ده‌کرێ. به‌لام له کوردستانی حیزبوستانی ئێمه‌دا، ڕه‌نگه که‌سێك له‌سه‌رده‌می حوکمی عه‌بدولکه‌ریم قاسم دا، بڕوانامه‌ی دکتۆرای به‌ده‌ست هێنابێ، ئێستاش به‌رده‌وام له‌بۆ چه‌ندین بواری جیاواز که هه‌ر پیشه‌ی خۆی نیه، کاری پێ بسپێردرێت.
به‌ڕێزانی خوێنه‌ر کاربه‌ده‌ست و هه‌لگری بڕوانامه‌ی کۆن و ته‌زویری کورد واده‌زانن سه‌رده‌می سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مینه و هاتوچو به ولاخ و خه‌لك له‌به‌ر فانۆس داده‌نیشێ و هه‌وال به ته‌ته‌ر ده‌گوازرێته‌وه، هێشتا بڕوا ناکه‌ن به کلیکێك مرۆڤ ده‌توانێ زانیاری به وێنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وسه‌ری جیهان وه‌ربگرێ. کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامن له پاساو هێنانه‌وه له پێشێلکاری و بێ یاسایی. بۆیه پێویسته وه‌لام بدرێنه‌وه.
حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و که‌سانه‌ی زمانی ئینگلیزی ده‌زانن و ده‌یانه‌وێ زانیاری له‌سه‌ر یاسای چه‌ك له یه‌ك به یه‌کی ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریکا وه‌رگرن، سه‌ردانی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن، له‌گه‌ل ڕێز‌و سوپاسم بۆ خوێنه‌ران...
http://en.wikipedia.org/wiki/Gun_laws_in_the_United_States_(by_statesنوسه‌ری ئه‌م نامه ڕه‌خنه‌ییه
برادۆستی / ئه‌مه‌ریکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست