لوقمان سورچی نوێنه‌رێکی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه له ئه‌مه‌ریکا
Monday, 02/08/2010, 12:00
ڕۆژی 18/07/2010 وه‌ک کوردێک و به پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که له‌ده‌ستووری کاری خۆماندا دامان ناوه و هه‌موومان له‌هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت کردنه‌وه هه‌وڵی خۆمان بخه‌ینه گه‌ڕو بگه‌ڕێن به‌شوێن دارایی و ماڵ وموڵكی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتیدا، ڕێگام که‌وته شارۆچکه‌ی دێکسۆن تێنسی له ئه‌مریکا و دوو وێنه‌م له و هۆتێله گرت که به‌ناو هی که‌سێکیه به‌ناوی لوقمان سورچیی و ئه‌و دروستی کردووه، ئه‌و هۆتێله کولفه‌ی له‌ده‌وری 6 هه‌تا 7 ملیۆن دۆلاره ناوی شه قامهکهشی ناوه بارزان بلڤد، هه‌ر ئه‌م لوقمان ناوه زیاتر له 500 دۆنم زه‌وی به‌ناوه‌وه‌یه و له‌و شارۆچکه‌یه کڕیویانه وچه‌ندین خانوی به‌رینی کڕیووه، لوقمان سورچی بۆخۆی که‌سێکی زه‌نگین نییه، ئه‌مه هه‌مووی ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له پشته ئه‌وان خاوه‌ی ئهسڵێن، ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه خوێنی ڕه‌ش و ڕووتانی کوردستان وئه‌نفال کراوانه ئه‌وان ده‌یدزن و به‌ناوی دۆسته‌کانیان و خه‌ڵكیه‌وه ده‌که‌ن و بازرگانی پێوه ده‌که‌ن،
هیوادارم ڕۆژێک دابێت گه‌لی کورد پشتی ملی سه‌رجه‌م دزه‌کان بگرێت و شار به‌ده‌رو وڵات به ده‌ریان بکه‌ن و هه‌تا هه‌تایه جێگایان له‌سه‌ر خاکی پیرۆزی کوردستان نه‌مێنێته‌وه، ئه‌و دوو وێنه‌یه‌ش وێنه‌ی هۆتێله‌که و شه‌قامه‌که‌یه که به ناوی بارزانیانهوه کردووه.
برادۆست
ئه‌مه‌ریکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست