چوار حیزبەكە و دوو دەمانچە و ئۆپۆزیسیۆنى كوردى
Thursday, 05/02/2009, 12:00
دواى بڵاوبوونەوەى راپۆرتى چوار حزبە كوردستانیەكە (زەحمەتكێشان وسۆسیالیست وكۆمەڵ ویەكگرتوو) لەمەڕ چاكسازى لە پرۆسەى سیاسى و ئیدارى كوردستان خەڵكانێك قەناعەتى وایان لا درووست بوو كە ئەم راپۆرتە سەرەتاى سەرهەڵدانى یاخیبوونێكى سیاسیە لە بەرامبەر دەسەڵاتى كوردى ، هەربۆیەش راپۆرتەكە بەم شێوازە توندەو وبەو هەڵچونە شێتانەیە لە لایەن پارتى ویەكێتى وەڵام درایەوە .
راپۆرتەكە لەم چەند رۆژە بابەتى ئەساسى گۆڤارو رۆژنامە كوردیەكان بوو سكرتێرو سەرۆكى ئەم چوار حزبە بە تایبەت (قادر عزیز)ى سكرتێرى حزبى زەحمەتكێشان گۆڤارورۆژنامە نەماون لێدوانى بۆنەدەن وداكۆكى لە هەڵوێستەكانییان نەكەن ئەوەى خەڵكى كوردستانى خۆشحاڵكرد پێداگیرى سەرانى ئەو چوارحزبە بوو لەسەر هەڵوێستیان بە تایبەت ئەو هەڵوێستەى (قادرعزیز) كە دەڵێت لە نێوانى بێدەنگى وكشانەومان لە دەسەڵات ئەوەى دووەم هەڵدەبژێرین ، بەندە وەك كەسێكى ئاگادار لە وەزعى نێوخۆى زەحمەتكێشان هەرزوو دەمزانى كە سكرتێرى زەحمەتكێشان ئەم شینو هەرایەى نێو راپۆرتەكى ئەم چوار حزبەى بۆ هەریسەى دواى ئەنجامى راپۆرتەكەیە لەبەر ئەوەى جەنابى نەهێندە شەفاف و دیموكراسیە تا لە خەمى بە دیموكراسیكردنى كوردستان دابێت، بەدەلیلى ئەوەى (23) ساڵە سكرتێرى زەحمەتكێشانە نەك ئامادە نیە دەسبەردارى پۆستەكەى بێت بەڵكو حزبەكەشى كردۆتە ئامرازێك بۆ خزمەتى بەرژەوندیە شەخسیەكانى ئەگینا زەحمەتكێشان و بەرەى ئیسلامى كوجا مەرحەبا؟ ، جا نازانم برا موسلمانەكانى (قادر عزیز وكاكە حەمە)بە گەمەى ئەو دوو بەرێزە ئاگادار بوون یان ئەم دوو مەلایەش ئامانجى خۆیان هەبوو لەم بەرە تازەیەى چەپ ومەلاكانى كوردستان ، لەوەدەچێت گۆرەپانەكە چەندین یاریزانى هەمەچۆرى تێدابێت ودۆراوى ئەم یاریە خەڵكى كوردستان وبەرەى ئۆپزسیۆن بوو وە براوەكەشى یاریزانى بە توانا جەنابى سەرۆك كۆمارە كاتێك بە دوو دەمانچە گۆلى زێرینى خۆى تۆماركرد و بەرەى ئۆپزسیۆنیشى لێكهەڵوەشاندەوە ،موزایەدەى سكرتێرەكانیشى كردە بڵقى سەر ئاو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست