ئه‌و کۆمێنته‌ی که سایتی سبه‌ی به‌شێواوی بڵاویکرده‌وه
Thursday, 26/07/2012, 12:00
به‌بۆنه‌ی 3 ساڵ ته‌مه‌نی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ێ گۆڕانه‌وه، کۆمێنتێکم بۆناردن له‌ڕێگه‌ی سایته‌که‌یانه‌وه. به‌ڵام ئه‌وان به شێواوی بڵاویان کرده‌وه. دیاره هه‌ندێک که‌س، بۆ به‌رگرییکردن له گۆڕان، له‌وانه‌یه بیانوی فشاری ده‌سه‌ڵات بێننه‌وه بۆ سانسۆرکردنی کۆمێنته‌کان. ڕاسته ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان بۆته مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆسه‌ر داهاتووی کورد له ئێراقی عه‌ره‌ب، به‌ڵام، ئه‌مانیش، واته گۆڕان، ئه‌و بیانوه‌یان قۆزیوهتهوه بۆ سانسۆرکردنی ڕه‌خنه و تووڕه‌یی تاکی کورد لێیان. ده‌قی ئه‌و کۆمێنته‌ی که بۆمناردن له خواره‌وه بخوێنه‌ره‌وه. له‌و کۆمێنته‌دا، ئه‌مویست بڵێم که پاکانه‌کردن بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆریی بنه‌ماڵه‌یی زۆر مه‌ترسییدارتره له کارکردن بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی وا. لێره‌دا مه‌به‌ستم گۆران بوو که، به وسیتی خۆیبێ یان بێ ویستی خۆی، بۆته پاکانه‌سازی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کانی کوردستانی باشوور.
بواردان به خوێنه‌ر بۆده‌ربڕینی سه‌رنج و تێڕوانینی خۆی سه‌باره‌ت به لایه‌نێک/سایتێک/بابه‌تێک له ڕێگه‌ی کۆمێنته‌وه، نه‌ک هه‌ر ده‌لاله‌تی پێشکه‌وتویی و دیموکراتیبوونی ئه‌و لایه‌نه‌یه، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک سوودی زانستی گه‌وره‌ش به‌خۆیه‌وه دێنێ بۆ ئه‌و لایه‌نه که، ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه ئه‌قڵ و هۆشی هه‌بێ، ئه‌توانێ به‌کاریبێنێ بۆ پێشخستنی خۆی. ئێمه‌ی خوێنه‌ر و تاکی کورد ئه‌بینین ئه‌مڕۆ له کوردستاندا چه‌ند ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن هه‌ن له باشووری کوردستان و هه‌ندێک له‌و ده‌زگایانه خۆیان به بێلایه‌ن پێناس ئه‌که‌ن و هه‌ندێکیش به‌گه‌وره‌یی ئه‌نووسن که کێن و سه‌ربه‌چ لایه‌نێکن. لێره‌دا مه‌به‌ستمان ته‌نها ئه‌و میدیایانه‌ن که‌له نێو کوردستاندا کارئه‌که‌ن، له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌که‌ی بارزانییه‌کان و تاڵهبانییهکاندا. ئه‌کرێ میدیاکان و شێوازی بواردانیان به کۆمێنت به‌م شێوه‌یه جیاکرێنه‌وه:
میدیاکانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، وه‌ک خه‌بات و گوڵان و هتد: هیچ بوارێک ناده‌ن به کۆمێنت و به‌ته‌واوه‌تی بچڕاون له کۆمه‌ڵ و تاکی کورد. ئه‌مه‌ش ده‌لیلێکی گه‌وره‌ی تاکڕه‌ویی و بێباکیی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌یه و به‌پێی مێژوو ته‌مه‌نی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته له ٤٠ ساڵ تێناپه‌ڕێ و کۆتاییه‌که‌ی هه‌میشه خوێناویی بووه.
میدیاکانی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، وه‌ک پییوکهی میدیا و خه‌ندان و هتد: ئه‌م میدیایانه شۆێنی کۆمێنتیان داناوه به‌ڵام، هیچ کۆمێنتێک بڵاوناکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بۆنی ڕه‌خنه‌شی لێبێت.
ئه‌و میدیایانه‌ی که خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن ئه‌ناسێنن، وه‌ک میدیاکانی سه‌ربه گۆڕان و ئیسلامییه‌کان: میدیا ئیسلامییه‌کان دیاره که کێن و پرۆگرامیان چییه. ئاخر ئه‌مان نایشارنه‌وه که پرۆگرامیان شه‌ریعه‌تی ئیسلامه و سه‌ربه‌و ئایدیۆلۆجیایهن، ئایدیۆلۆجیای ئیسلامیش له‌سه‌روو ڕه‌خنه‌وه‌یه. سه‌باره‌ت به گۆڕان و میدیای سایتی سبه‌ی، بواریان داوه به تاکی کورد سه‌رنج و دیدگه‌ی خۆی بنووسێت له ڕێگه‌ی کۆمێنته‌وه، به‌ڵام، ئه‌و بواره تا دێت ته‌سکتر و ته‌سکتر ئه‌بێته‌وه! به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ندێک جار سه‌رنجه‌که، وه‌ک باڵبڕینی جارانی کۆتر، سه‌روباڵی ئه‌بڕن و ئه‌یگونجێنن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حیزبی گۆڕاندا.
ئه‌و میدیایانه‌ی که خۆیان به بێلایه‌ن و ئازاد ئه‌ناسێنن، وه‌ک لڤین، هاوڵاتی، و ئاوێنه: ئه‌م میدیایانه له‌ڕێگه‌ی سایتهکانیانهوه بواریانداوه به تاکی کورد کۆمێنت و سه‌رنجی خۆیان بنووسن به‌ڵام، له‌ژێر سێبه‌ری بیانوی فشاری ده‌سه‌ڵاتدا، ته‌نها ئه‌و کۆمێنتانه بڵاوئه‌که‌نه‌وه که ڕێکن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایدیۆلۆجیا شاراوانه‌ی که دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگاکانیان بڕوایان پێیان هه‌یه. لڤین ده‌زگایه‌کی ئیسلامییه، گرنگ نییه سه‌ربه‌چ لایه‌نێک، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌جێندایه‌کی شاراوه‌ی ئیسلامی‌یان هه‌یه و بهخشکهییی هه‌نگاوی بۆ ئه‌نێن. هاوڵاتی مارکسسیهکی تۆخن و ئاوێنه‌ش مارکسسیهک له‌وان کاڵتر. مارکسسیهکانی ئه‌مڕۆ، وه‌ک ئیسلام، چه‌ندین مه‌زهه‌ب و مه‌دره‌سه و تهفاسیریان هه‌یه و بوونه‌ته مه‌ترسییه‌کی زۆر گه‌وره له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و کۆمێنته‌یه که‌له ڕێگه‌ی سایتی سبه‌ی ناردم بۆیان و له خوارتریش، هه‌مان کۆمێنت به شێواوی هه‌روه‌ک سبه‌ی بڵاوی کردۆته‌وه:
هه‌موو سیسته‌مێکی ئایدیۆلۆژیایی و کۆنه‌په‌رست و نه‌گۆڕ، ئیتر ئایا سیسته‌مێکی سیاسی بێت یان ئاینێک، کۆمه‌ڵێک یاخود لایه‌نێک، که مه‌رج نییه سه‌ر به‌و سیسته‌مه بن، ئه‌بنه پاکانه‌سازی apologist ئه‌و سیستمه‌مه. به‌داخه‌وه گۆڕان، ئیتر ئایا مه‌به‌ستی بوو بێت یان له‌ڕووی بێئاگاییه‌وه بێت، ئه‌مڕۆ بۆته پاکانه‌سازی ده‌سه‌ڵات. هۆی سه‌ره‌کیی گه‌وره‌بوونی گۆڕان هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو که له‌سه‌ره‌تاوه دژایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی گۆڕانیانکرد و خه‌ڵکی کوردستانیش پێیانوابوو گۆڕان چاکه بۆیه ده‌سه‌ڵاتی شپرزهکردووه و هه‌ربۆیه ده‌نگیان بۆدا. ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌زانێت ته‌نها چاره باوه‌شی مردنه به گۆڕاندا که له ڕۆژئاوا ناسراوه به Death hug و دوای ٣ ساڵ، ده‌سه‌ڵات سه‌رکه‌وتوو بووه له‌و باوه‌شه. ئه‌مڕۆ گۆڕان بۆته ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بڵێت ئێمه دیموکراسیین!! و بوارمان داوه به درووستبوونی گۆڕان! له‌لایه‌کی تریش، ٣ میدیا هه‌ن که خۆیان به ئازاد و بێلایه‌ن ئه‌زانن! به‌داخه‌وه، یه‌کیان لڤینه که ئیسلامیین و دوانه‌که‌ی تریش که هاوڵاتی و ئاوێنه‌ن، مارکسیین! به‌ڵام ده‌سه‌ڵات دیسانه‌وه ئه‌ڵێت ئێمه دیموکراسیین! ئه‌ها چۆن بوارمان به میدیای ئازاد داوه، مه‌به‌ستیان لڤینی ئیسلامیی و هاوڵاتی و ئاوێنه‌ی مارکسسییه! گۆڕان له‌وانه‌یه ده‌سه‌ڵات بواری پێبداته‌وه وه‌ک جاری پێشوو ٢٠ کورسییه‌کی بداتێ له په‌رله‌مان، به‌ڵام بێگومان ئه‌مڕۆ ئۆپۆزیسیۆنێکن سه‌ربه ده‌سه‌ڵات، وه‌ک یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ. پاکانه‌کردن بۆ سیسته‌مێکی بنه‌ماڵه‌یی وه‌ک ئه‌وه‌ی باشووری کوردستان زۆر مه‌ترسییدارتره له کارکردن بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته. ئایا ئه‌م کۆمێنته بڵاو ئه‌که‌نه‌وه؟!
کۆمێنته‌که به شێواوی:
به‌ڵێن حه‌فید
هه‌موو سیسته‌مێکی ئایدیۆلۆژیایی و کۆنه‌په‌رست و نه‌گۆڕ، ئیتر ئایا سیسته‌مێکی سیاسی بێت یان ئاینێک، کۆمه‌ڵێک یاخود لایه‌نێک، که مه‌رج نییه سه‌ر به‌و سیسته‌مه بن، ئه‌بنه پاکانه‌سازی apologist ئه‌و سیستمه‌مه. به‌داخه‌وه گۆڕان، ئیتر ئایا مه‌به‌ستی بوو بێت یان له‌ڕووی بێئاگاییه‌وه بێت، ئه‌مڕۆ بۆته پاکانه‌سازی ده‌سه‌ڵات. هۆی سه‌ره‌کیی گه‌وره‌بوونی گۆڕان هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو که له‌سه‌ره‌تاوه دژایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی گۆڕانیانکرد و خه‌ڵکی کوردستانیش پێیانوابوو گۆڕان چاکه بۆیه ده‌سه:ڵاتی شپرزهکردووه و هه‌ربۆیه ده‌نگیان بۆدا. ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌زانێت ته‌نها چاره باوه‌شی مردنه به گۆڕاندا که له ڕۆژئاوا ناسراوه به ......... و دوای 3 ساڵ، ده‌سه‌ڵات سه‌رکه‌وتوو بووه له‌و باوه‌شه. ئه‌مڕۆ گۆڕان بۆته ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات3 میدیا هه‌ن که خۆیان به ئازاد و بێلایه‌ن ئه‌زانن! به‌داخه‌وه،............. به‌ڵام ده‌سه‌ڵات دیسانه‌وه ئه‌ڵێت ئێمه دیموکراتیین! ئه‌ها چۆن بوارمان به میدیای ئازاد داوه، مه‌به‌ستیان.............................
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست