ڕاپەڕینێك لەگروپی ئەندازیارانی شارەوانی سلیمانیەوە
Saturday, 05/02/2011, 12:00
دوای ئەوەی چەندین بڵاوكراوەمان بڵاو كردەوە لەم سایتە بەڕێزەوە دژی ئەو ئەندازیارانەی كە دەزگای شارەوانیان كرد بوە چەورەخۆریی خۆیان و گەندەڵستان. بەڵام تائێستا یەكێك لەو ئەندازیارانە ڕیسواكراوە و سەرشۆڕ بوو بۆ مێژوو. (ئەویش ئەندازیار دیاری تاریق)یە بەڵام تا ئێستا هەریەك لەئەندازیار (سوهام و ئاراس ناجی) لە كولانەكەی خۆیانن. لەگەڵ چەند ئەندازیارێكی تر كە هێشتا ناویان مان بڵاونەكردۆتەوە. ئێستا لەم سایتەوە ئاگاداری هەموو ئەو باند و گەندەڵستانانە دەكەین. كە هەرچی بەڵگەنامە هەیە لەسەر یان لەم سایتەوە دەیكەنە ڕاپەڕینێك بۆ خەڵكی شاریی سلێمانی. هەروەها ئەو ڕوپێو و ئەندازیارانەش ئاگادار دەكەینەوە كە خەریكی ئیشی كۆمپانیان بەناوی ئیشی دایرەوە. ئەمە دواجاریانە بۆ ئەو ئاگادار كردنەوە.كە چەندین ناومان لایە. ئەم كڵاوكردنە سەر خەڵكی و سەر سەرۆكی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی و تاسەر بۆ تان ناچێتە سەر.بۆیە چاوەڕوانبن بۆ راپەڕینێكی نوێ دژی باندو گەندەڵستانەكانی ناو شارەوانی سلێمانی.
هەركەسێكیش ویسستی بابەتەمان بۆ بنرێت ئەوا لەڕێگەی ئەم ئەدرەسەوە بینرێت بۆ گروپەكەمان
گروپێك لە سەرجەم ئەندازیارانی بەشەكانی شارەوانی سلێمانیەوە.[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست