ڕاپەڕینێك لە ئەندازیارانی شارەوانی سلیمانیەوە

Wednesday, 16/02/2011, 12:00


بەشی یەكەم
لەبەشی یەكەمدا پەردە لەسەر پەنجەرە داخراوەكانی ئەو ژورانە هەڵدەدەینەوە كەچەند ساڵێكە لە ژێر چەتری بەرپرسە گەندەڵ كارەكان پەنگی خواردۆتەوە و بۆگەنی سەرتاپای شارەوانی و سلێمانی تەنیوە. هەر بۆیە ئیتر كاتی لابردنی ئەو پەردە هاتوە تا ڕاستیەكان و پۆخڵاواتەكاریەكانی ناو شارەوانی بخرێتە ڕو. چیتر یاری بەهەست و هزر و شعوری خەڵكی سلێمانی نەكرێ و ئەو تۆڕە جاڵجاڵۆكە ئاڵۆزەی لای خەڵكی بۆتە چەواشەكاری. كاتی هەڵوەشاندنی هاتوە. تا ڕاستی بۆ هەمو لایەك دەربكەوێ. ئێمەش وەك گروپی ئەندازیاران سەرەتا لە سەرە زلەكانەوە و ئەو ئەندازیارانەی كەپۆستیان هەیە و هاوپیشەی خۆمانن دەست پێ دەكەین دواتریش بۆ سەرجەم هاوپیشەكانی تر. بەردەوامیش دەبین لەسەری تا شارەوانی و خەڵكی سلێمانی ڕاستیەكان بەچاوی خۆیان ببینن.
ئەمەش ئەو بەرپرسە چەورە خۆرانەی ناو شارەوانی سلێمانین كە لەپەنای دەسەڵات و مەنسەبەكانیان دەستیان داوەتە گەندەڵی و گەندەڵ خۆری بوە بە بەشێكی گرنگی كارەكانیان و وەك زەرورەتێكی گرنگی ژیانیان لێهاتوە و هەر دەیكەن. ئەوا بۆ زیاتر ڕیسواكردنی كەسانی گەندەڵ و ڕیسواكردنی گەندەڵكارانی حەشاردراو. ئەوا لەڕێگەی ئەم سایتەوە دەست دەكەین بەبڵاوكردنەوەی سەرجەم بەڵگەنامەكان.
ئەمانەش هەندێك لەو كەڵَە مافیانەی ناو شارەوانین. كەبەشێكی زۆریان لە پۆستدان و هەندێكیشیان تێر بووین و هەر ماون. لەبەشەكانی تردا زیاتر مەلەفی ئەم پۆخڵاواتانە دەخەینە ڕو.
-لیستی ئەندازیارە مافیاكانی ناو سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانی:
1-ئەندازیار كامەران حەمە ساڵح- بەڕێوبەری باخچەكان.
2- ئەندازیار ئاراس ناجی- بەڕێوبەری شارەوانی رۆژئاوا.
3- ئەندازیار رێبین جەمال-بەڕێوبەری هەواری شار
4-ئەندازیار پێرس نیهاد- بەڕێوبەری شارەوانی رۆژهەڵات
5-ئەندازیار سوهام ناجی- ئەندازیار لەشارەوانی ناوەندو مەسولی نەخشەی بنەڕەتی
6-رزگار ئەمین- لێپرسراوی خەدەمات
7- نیاز سەعید بەڕێوبەری ماستەرپلان
8-دیاری تاریق ئێستا بێ پۆستە
هەركەسێكیش ویسستی بابەتەمان بۆ بنرێت ئەوا لەڕێگەی ئەم ئەدرەسەوە بینرێت بۆ گروپەكەمان

گروپێك لە سەرجەم ئەندازیارانی بەشەكانی شارەوانی سلێمانیەوە
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە