ڕاپەڕینی 7/3 و شارەوانی سلێمانی
Monday, 28/02/2011, 12:00
دوای ئەوەی 17 شوبات بووە ڕۆژێكی مێژوی پرشنگداری شاری سلێمانی، دژی ئەمنە زەردەكەو گەندەڵستانی حزب و دامودەزگاكانی شاری سلێمانی. ئێستاش گەردەلولی ئەو ڕاپەڕینە بەردەوامەو نەوەی نوێ شاری هەڵمەت و قوربانی ڕۆژانە لەگەڵ دەركەوتنی گزنگی خۆر هوتافی ڕاپەڕین دەڵێنەوە بۆ ڕاماڵینی گەندەڵی و ورگ زلەكانی حزب و جاش و 31 ئاب و دزی و فزیەكانی بەرپرسەكانی شار و شارەوانی.
ئێستاش شاری سلێمانی كۆڵ نادات و شۆڕشی سپی و شۆڕشی گەنجان بەردەوامە و گەرمە دژی بەعسیەكان و ئەمنە زەردەكە بۆ لە ڕەگو ڕیشە دەرهێنانی ئەم مشەخۆرانەی كەبونەتە مافیا بەسەر شاری سلێمانی و سەرجەم دامودەزگانی شاری سلێمانی لەناو هەموویان بەتایبەتی شارەوانی سلێمانی. چونكە هەر شارەوانی بو موڵكی ئەم شارەیە دایە مافیاكانی حزب، هەر ئەم شارەوانیە بو موڵكی سلێمانی دایە جاشە كلك زەردەكانی 31 ئاب، ئێستاش گەنجانی وەك كاكە (رێژوان و سوركێو و بیلال) لە خاكەی سلێمانی خۆیانەوەو بەفیشەكی ئەمنە زەردەكە شەهید دەكرێن، هەر ئەم شارەوانیە بوو (25) هەزار زەوی دایە مافیاكانی حزب و بەعسیە زەردەكان، هەر ئەم شارەوانیە بو سلێمانی و گەنجانی خستە سەرشەقام و بێ ئیشوكاری كاری كردن، هەر ئەم شارەوانیە بو مۆنیكاو پاترۆڵی 2011 لەسەر حسابی گەنجانی ئەم شارە دەخەن ژێر خۆیان. ئەی نەوەی شەهیدان و ئەندازیاران و هەژاران و پێشمەرگە ماندوونەناسەكان و گەنجانی شارەكەم سور بن و تێكۆشن بۆ نەمانی ئەم گەندەڵستانە، وا پۆل پۆل هەمو چین وتوێژەكان دێنە ناومان، وا ئێمەی ئەندازیارانیش هاتینە ڕیزتان.
ئەی سەراكەی شارەكەم، ئەی سەرای كڵپەی ئازادیەكەم، ئەی سەراكەی شەهیدانم، ئەی سەراكەی خوێن گەرمی گەنجانم، ئەی سەراكەم شارەكەم وا ڕاپەڕینەو خەڵكی شارەكەت هەستاوە، ئەی سەراكەی جارانم هەر تۆ بویت ناحەقی و زوڵم و ستەم و خەیانەتەكانی 31 ئاب و مافیاكانی شارەكەت قبووڵ نەكرد. هەر تۆ بویت كڵپەی دەرونی گەنجانت گەرم كرد، هەر تۆ بویت مژدەی راپەڕینی 7/3 پێداین.
ڕاپەڕینە ڕاپەڕینە ڕاپەڕینە
نەوەی شاری سلێمانیەكەم
تیكۆشان و هەڵمەت بەرن
وا 7/3 پشكۆی نوێ دەكەوێتەوە
تاڵاوی چەند ساڵەی رابردوومان
دەكەینە لافاوی ڕاپەڕینمان
ئاگری 7/3 لەئەمنە زەردەكەو شارەوانیە
خۆشی و شادی ڕاماڵینی مافیاكانە
ڕاپەڕینە ڕاپەڕینە ڕاپەڕینە
گروپێك لەسەرجەم بەشەكانی ئەندازیارانی شارەوانی سلێمانیەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست