رونكردنه‌وه‌یه‌ك له راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى ئه‌میندارى گشتى یه‌وه سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌ى پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردس�
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌ى پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردستان / كۆمیته‌ى راگه‌یاندن له 14/7/2009
به‌داخه‌وه له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانى و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه و به‌نادیده‌گرتنى مێژووى هه‌ڵوێست و روداوه‌كانى رابردوو ..
به‌یاننامه‌یه‌كى پڕ له‌وشه‌ى سارد و سڕ و تۆمه‌تبار كردن له‌لایه‌ن كۆمیته‌ى راگه‌یاندنى پارتى چاره‌سه‌رى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر سایته‌كان بینرا ، به پێویستمان زانى به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ند خاڵێك رونبكه‌ینه‌وه:-
1/ ئه‌گه‌ر شه‌ڕى كۆنه‌قین و ئاو كردن به ئاشى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و قۆستنه‌وه‌ى هه‌لى ململانێى لیسته‌كان نه‌بێ ، ناڕه‌وایه له‌سه‌ر دوو وشه كه زیاتر له قاڵبى ره‌خنه‌دایه هه‌ڵوێست و ژیاننامه ومێژووى مامۆستا سه‌لاحه‌دین دادگایى بكرێ و حوكمى وا سه‌خت وناڕه‌واى به‌سه‌ردا بدرێ .
2/ مامۆستا سه‌لاحه‌دین ناسراوه كه هه‌میشه قسه‌ى خۆى ئه‌كا وهه‌ر چى ئه‌یڵێ به جوانى ئه‌زانێ چى ئه‌ڵێ وكه‌میش قسه ئه‌كا .. هه‌رگیزیش له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین به‌رپرس وكه‌سایه‌تى ده‌سه‌ڵاتدا موجامه‌له‌ى نه‌كردوه وراستیه‌كانى وه‌كو خۆیان ده‌ربڕیوه .
3/ رێزنان له (AKP) و سه‌یرى ئه‌دائى حوكمى بۆ كه‌سێك كه ئاشنایه‌تى ودۆستى له‌گه‌ڵیان هه‌یه سروشتى یه وقه‌ناعه‌تى خۆیه‌تى ، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى (AKP) له‌كێشه و دۆزى كورد مه‌به‌ستى ئه‌وه‌یه كه هه‌نگاوى باشى ناوه ، هه‌ق وایه هاوكارى ئه‌و حزبه بكرێ نه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان رێگرى سیاسه‌ته‌كه‌ى بكرێ وقسه‌ى ركابه‌ر و نه‌یاره کانی كه ناحه‌ز و دژ به كوردن زاڵ بكرێ .. هه‌نگاوى باش ماناى وانیه هه‌موشت كراوه به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌كى باشه وهاندان وهاوكارى ده‌وێ .
4/ بێ گومان هه‌ندێكى ئه‌و پێشكه‌وتن وهه‌نگاوه باشه له‌ژێر كاریگه‌رى بارودۆخى نێوده‌وڵه‌تى وهه‌ل ومه‌رجى بابه‌تى یه وهه‌ندێكى تر‌ى كۆڵنه‌دان وخۆڕاگرى گه‌لى كورد ه‌و ، ره‌وا بوون و حه‌قانیه‌تى دۆزه‌كه‌یه‌تى ، به‌ڵام ئه‌و هۆكارانه ئیراده باشه‌كه‌ى (AKP) بۆ چاره‌سه‌رى نه‌ته‌وه‌یى له توركیا نابێ بشارێته‌وه ، چونكه له‌هه‌مان كاتدا حزب و ده‌زگاى تری تورک زۆره كه وه‌كو جاران دژن به نه‌ته‌وه‌ى كورد ومافه‌كانى .
5/ سه‌باره‌ت به (PKK) بێ گومان وه‌كو هێزێكى سیاسی وسه‌ربازى به‌شێكه له ئه‌زمونى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى كوردى باكور هه‌روه‌ك سروشتیه وه‌كو هه‌ر حزب وبزافێكى تر هه‌ڵه بكا وقابیلى هه‌ڵسه‌نگاندن وره‌خنه لێ گرتنه .. مامۆستا له رۆژه سه‌خته‌كاندا وله نه‌وه‌ده‌كانه‌وه چاوپێكه‌وتنى هه‌یه له رۆژنامه‌كانى توركیا دا وبه‌ڕاشكاوانه وتویه‌تى: چه‌كدارانى په‌كه‌كه هاوڵاتى ئه‌و ولاته‌ن ، ده‌بێ ده‌وڵه‌تى توركیا وه‌كو دایك باوه‌شیان بۆ بكاته‌وه ، نه‌ك وه‌كو دوژمن مامه‌ڵه‌یان بكا ، هه‌روه‌ها وتویه‌تى : ئێمه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى چه‌كدارى و سه‌ربازى نین له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، چ له‌داواى مافه‌كان و چ له‌روبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ داواكاره‌كاندا ، چاره‌سه‌رى راسته‌قینه ده‌بێ ئاشتیانه وسیاسی بێ ..
له‌م خاڵه‌شدا (DTP) كه حزبێكى سیاسی یه جێگاى رێزى هه‌موو لایه‌كه و بۆشایى یه‌كى گه‌وره‌ى پڕ كردووه‌ته‌وه .. و ه نابی ته‌نیا خۆشى به نوێنه‌رى كورد بزانێ .. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كه كه حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات له‌باشوردا تێى كه‌وتون كه له‌دووخاڵدا خۆى ده‌بینێته‌وه:-
یه‌كێكیان خه‌باتى شاخ زۆر تایبه‌تمه‌ندى وشێوازى جیاوازه له‌شار .. كۆپى كردنى ئه‌وه له شاردا زه‌حمه‌ته وشۆفینیستى وعوقده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست ده‌كا ..
دووه‌م حزبێكى سیاسی چه‌كدار بێ یا سیاسی و بێ چه‌ك بێ ده‌بێ خۆى به خاوه‌نى هه‌موو گه‌ل نه‌زانێ وحساب بۆ ده‌نگى تر وره‌نگى تر بكا ورێز له ئیراده‌ى سیاسی خه‌ڵكى تر‌ى ده‌ره‌وه‌ى حزبه‌كه‌ى بگرێ .. قۆرخ كردنى كورد بوون ته‌نیا له خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه ..
6/ دۆستایه‌تى وپه‌یوه‌ندى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ ((AKP هه‌رگیز له‌سه‌ر حسابى ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌له‌كه‌مان نه‌بووه ونابێ .. به‌ڵكو بوێرانه وراشكاوانه ده‌ڵێین یه‌كگرتوو هه‌میشه راستگۆیانه و خه‌مخۆرانه كارى كردوه وهه‌وێنى چاكسازى وراستكردنه‌وه‌ى نارێكیه‌كانه له‌ناوخۆى هه‌رێم دا ، هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ وڵاتانه‌كانى ده‌ر و دراوسێ و جیهان جگه له چاككردن و ئاشته‌وایى وراماڵینى ناته‌بایى هیچى نه‌كردوه وناكا .. مه‌به‌ستى یه‌تى ئاشته‌وایى وپێكه‌وه ژیان ورێز له‌یه‌كتر گرتن وداننان به مافى یه‌كتردا ورێز له‌رێكه‌وتن نامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ببێته رۆشنبیرى وكه‌لتور .
هاوكێشه‌ى پاراستنى ئه‌زمونه سیاسیه‌كه‌ى باشورى كوردستان وپشتگیرى مافى ره‌واى گه‌له‌كه‌مان له پارچه‌كانى تر به باكور ورۆژهه‌ڵات ورۆژئاواى كوردستانه‌وه پرسێكى هه‌ستیار وگرنگ وبایه‌خداره وكه‌م وزۆر راده‌ى سه‌ركه‌وتنى هێزه سیاسیه‌كانمان له‌و باره‌یه‌وه قسه هه‌ڵئه‌گرێ ، به‌ڵام شاڵاوى ناو وناتۆره وتۆمه‌تى زبر ونه‌شیاو له‌به‌رانبه‌ر ره‌خنه وقه‌ناعه‌ت وبۆچوون ودیدى جیاوازه‌وه ده‌ردێكى كوشنده‌ى حاڵه‌تى سیاسی یه ، چاوه‌ڕێ نه‌بوین براده‌رانى (پارتى چاره‌سه‌ر)ـیش تێى بكه‌ون ..
*راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى ئه‌میندارى گشتى 15/7/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست