ئازاد جندیانى شكستەكانى بە كۆنفرانسێكى راگەیاندن دادەپۆشێ
Tuesday, 13/10/2009, 12:00
دواى ئەوەى زانرا كە ئازاد جندیانى لە مەكتەبى راگەیاندن سەركەوتوونەبووە وبریارى لادرانى بۆ درا. بەڵام بەهۆى درێژەدان بە نەهجى تەكەتولات وترسى جەلال تالەبانى وپیاوەكانى لە كۆسرەت رەسول ئەو بریارە وەستێنرا تا كاتێكى دى .
جەلال تالەبانى پەندێكى كۆنى كوردى ئێستا لەسەر تتبیق دەبێ كە دەوترێ (لە ..... وەبوو بە مووى وەبوو) ئەو ویستى لە دەستى شكستەكانى ئازاد جندیانى رزگارى بێ وچیتر چروچاوى ئەو داوێن پیس ودزو ناپاكە نەبێنێ بەلام بە هۆى خەتەرەكان لەسەر خۆى وبنەمالەكەى بەناچارى جارێكى تر پشتیوانى خۆى بۆ ئەو دزانەى ناو یەكیتى دووبارە كردەوە كە پێكدێن لە مەلا كەمتیاروئەرسەلانۆكەوئازادى علوج و..........هد
ئازادى علوج لەوەتەى زانیویەتى جارێ لە راگەیاندن دەمێنێتەوە لە هەولى ئەوەدایە كۆنفرانسێك بگرێ بۆ دیارى كردنى كەموكوریەكانى ناو راگەیاندنى یەكیتى وچۆنیەتى پێشخستنى . بەلام لە راستیدا ئەو كۆنفرانسە سیناریۆیە چونكە بەشى هەرە زۆرى ئەوانەى كە بانگ كراون بۆ كۆنفراس لە تەكەتولى خۆین وئەواندیش سەر بە بالى ئەرسەلان ومەلان .
بریارە بەیانى 13/10لە قەلاچۆلان بە ئامادەبوونى جەلالى نەخۆش كۆنفرانسى مەكتەبى راگەیاندن ببەسترێ وبەرنامەیەكى تەمسیلاوى ئامادەكراوەوكۆمەلێك لە ماستاوچى وجاس ودزو درۆزن راسپێردراون كە كۆمەلێك قسەى هەلەق ومەلەق بكەن وپاشان بەلاغى كۆتاى رابگێنن .
لە نوسینى داهاتووماندا سەرنجتان بۆ قەشمەریاتەكەى ناو كۆنفرانس رادەكێشم وسیناریۆكان یەك بەیەك بە نووسین پێتان رادەگەێنم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست