کەی تێدەگەن ؟
Saturday, 27/09/2014, 12:00
به‌پێی سه‌رچاوه مێژوییه‌کان، له‌و کاته‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی ئیسلام به رێگای عه‌ره‌ب زوبانه‌کانه‌وه گه‌یاندراوه‌ته کوردستان، زۆرینه‌ی سه‌رۆک خێڵه‌کان پێشوازیان لێکردوه‌و هانی ده‌وروبه‌ری خۆیانیان داوه گوێرایه‌ڵ‌و په‌یوه‌ستبن پێوه‌ی، له‌و پێناوه‌شدا ملـله‌تی کورد قوربانی بێ شومارو روباری خوێنی به‌خشیوه.
ئایا له‌به‌رانبه‌ردا عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ی له‌دنیاو پرسه‌کانی دنیایی بۆ خۆی ویستویه‌تی بۆ کوردشی ویستوه؟ یان به‌پێچه‌وانه‌وه بۆنه‌ته رێگرو هه‌رده‌م به‌بێ ئه‌رزش روانیویانه‌ته قوربانیه‌کانی.
دیاره لاپه‌ره‌کانی مێژو شایه‌دی ئه‌وه ده‌دات له‌و ده‌مه‌وه‌ی شه‌ڕی هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه‌و سوننه سنوری پێکهاته‌کانی عه‌ره‌بی به‌زاندوه‌و وه‌ک په‌تایه‌ک بڵاوه‌پێکراوه له‌ناوچه‌که‌و که‌وته نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌کان ئه‌م ده‌ڤه‌ره بوته گۆره‌پانی شه‌ڕ، له‌وده‌مه‌وه تاکو ئێستا به‌شی کورد هه‌رده‌م نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی بوه.
ئه‌گه‌ر به‌وردی بڕواندرێته ململانێی ئه‌و دوو ئاینزایه، ده‌بینرێت له بنه‌ڕه‌تدا شه‌ڕه‌کانیان له‌سه‌ر به‌ش به‌شێنه‌و فراوانترکردنی ده‌سه‌ڵات‌و زۆرکردنی هه‌رچی زیاتری ده‌ستکه‌وت بوه که‌چی له‌جێگای ده‌سخۆشی و پاداشت، نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانی تورک‌و فارس ئه‌گه‌ر له‌عه‌ره‌به‌کان خراپتر نه‌بوبێتن، باشترنه‌بونه، هه‌مان هه‌ڵوێستی نه‌رێنیان به‌رانبه‌ر به‌کار بردوه .
کاتێک ده‌ڕواندرێته په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان حکومڕانه‌کانی هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست‌و داگیرکه‌ری کوردستان، هه‌رده‌م له‌شه‌ڕدا ده‌مامکی جۆراجۆریان له‌سه‌ر رویان داناوه‌و کوردیان فریوداوه‌و وه‌ک دارده‌ست به‌کاریان بردون، له‌ئاشتیشدا ئه‌وه‌ی بیریان لێی نه‌کردبێته‌وه به‌رژه‌وه‌ندی کورد بوه، بۆ نمونه له‌یه‌که‌مین رێککه‌وتننامه‌ی فه‌رمی نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌کان (رێککه‌وتننامه‌ی ئاماسیی 21/5/1555 ز) که‌ڕێککه‌وتن بوه له‌سه‌ر راگرتنی شه‌ڕی نێوانیان، به‌دابه‌شکردنی خاکی کوردستان به‌سه‌ر خۆیاندا ئه‌و شه‌ڕه‌یان سڕکردوه، له‌و ساڵه‌و تاکو ساڵی ١٩١٨ به‌پێی سه‌رچاوه مێژوییه‌کان هه‌ژده رێککه‌وتننامه‌ی په‌یوه‌ست به‌دیاریکردنی سنور له‌نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌کاندا ئه‌نجامدراوه، زۆرینه‌ی ئه‌و رێککه‌وتنانه‌ش به‌زیانی کورد که‌وتوەته‌وه، له‌وه‌ش به‌دواوه واته له‌دوای شکستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مدا، دیسانه‌وه رێککه‌وتنه‌کانی نێوان وڵاته ئه‌وروپیه سه‌رکه‌وتوه‌کان‌و هه‌ر سێ نه‌ته‌وه به‌زیانی کورد ته‌واوبوه .
ئه‌گه‌ر چی له‌وه ده‌چێ ناکۆکی و دوژمنایه‌تی نێوان ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه زگ‌ماک بێت، به‌ڵام به‌رانبه‌ر به‌گه‌لی کورد هه‌رده‌م کۆده‌نگن بونه بۆ دوژمنایه‌تیکردن‌و پێشێلکردنی خواست‌و ویسته‌کانی، له‌هیچ کاتێکدا له‌کرداریاندا نابینرێت دانیان به‌مافه ره‌واکانی گه‌لی کورد نابێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه بۆ چاودێرانی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی کوردستان، وێرای شاره‌زابونی بڕیاربه‌ده‌سته‌کانی کورد له‌ڕابردو که‌زیاتر له‌چوار سه‌ده‌یه نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست‌و سیاسه‌تکارانی ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه‌وه فریوده‌درێن‌و وه‌ک وه‌ره‌قه‌ی پۆکه‌ر به‌رانبه‌ر به‌یه‌ک گه‌مه‌ی پێیده‌که‌ن، که‌چی بریار به‌ده‌ستانی کورد به‌رده‌وامن له‌ده‌رفه‌تدانه ده‌ستیان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رده‌م به‌بنده‌ستی بمێنێته‌وه، نه‌ک ته‌نها پاساوی نالۆژیک دێننه‌وه بۆ کردار‌و رێککه‌وتنه‌کانیان له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانی ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵکو له‌هه‌وڵدان نه‌وه‌کانی دوای خۆشیان له‌سه‌ر هه‌مان بیرۆکه په‌روه‌رده بکه‌ن .
باشترین به‌ڵگه‌ش دابه‌شبونی ئه‌مڕۆی حزبه‌کانه به‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌که، به‌شێکیان لایه‌نگیری ئیران‌و به‌غدا، ئه‌وی دیان لایه‌نگیری تورک ده‌کات .
ئه‌گه‌ر له‌سه‌رکرده‌کانی باشوری کوردستان بپرسین ئه‌وه‌ی سه‌دام حسین کردی به‌رانبه‌ر ملله‌تی کورد، به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ کرده‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش، کۆماری ئیسلامی ئیران، کۆماری تورکیا، ده‌مانگه‌یەنێته کام به‌رئه‌نجام؟ ئایا هیچ یه‌کێک له‌حکومداره‌کانی ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه ده‌بینرێت تۆپی به‌کورده‌وه نه‌نابێ ؟
که‌واته: ئه‌گه‌ر چوارسه‌ده له‌ژێرده‌ستی، له‌خوێنڕشتن‌و جه‌نگ‌و ماڵوێرانی نه‌بوبێته وانه‌یه‌ک بۆ سه‌رکرده‌کانی ئه‌مڕۆی باشور‌و نه‌یانی گه‌یاندبێته ئه‌و بڕوایه‌ی مه‌حاڵه ژیان له‌گه‌ڵ حکومدارانی ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه، ئایا به‌سێ مانگی تر سه‌رکرده‌کانی باشوری کوردستان ده‌گه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی که‌کۆمه‌ڵگای کورد له‌مێژه گه‌یشتوەته ئه‌و بڕوایه‌ی مه‌حاڵه بتوانرێت له‌گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی سیاسیه‌کانی ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه بژێت؟ یان ئه‌م مۆڵه‌ته‌ش هه‌روه‌ک ئه‌وانی پێشوو بۆ فریودانی کۆمه‌ڵگای کوردیه‌و ئه‌جێندای تری به‌دواوه‌یه؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست