کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوێندنەوەیەک

Saturday, 24/05/2014, 12:00





پێشەکی.

بە پێی راگایندنەکان گرژی و ئاڵۆزیی بە ھۆی چەندین ھۆکارەوە، لە وانە " گەراندنەوەی مافی دەنگدەر " و...ھتد کەوتووتە نێوان ‌ (ی ن ک) و چوار لایەن (گۆڕان، پ د ک، یەکگرتوو، کۆمەل)، ئەمەش مافی ھەر ڵایەنێکە کە داکۆکی بکات لە دەنگی دەنگدەرەکانی، بەپێ یاساش تانەدان لەو ئەنجامانەی راگەینراوە مافێکی ئاسایی و یاساییە، ئەگەر بە خواست بێ، ھیوا خوازم دادگا دادپەروەربێ لە گەڕانەوەی مافی ھەر ماف خوراوێک.

پێم وابی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان، خەڵگی کوردستان باش دەزانن ھێچ دادگایەک نیە لە جیھاندا ئیرەیی بەری بە دادپەروەری دادگاکانی کوردستان!

بەو پێیەی دادگا لە ھەرێمی کوردستان، تا ئەم ساتەش نەبوتە جێبروای لایەنە سیاسیەکان تا پەنای بۆ بەرن ، کەواتە ئەم تانە لێدانە لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، ھەر لایەنێک بیکات، دەکرێت شرۆفەی ھۆکارەکانی بکرێت.

دیوی یەکەم:

جگە لە پارتی، لایەنەکانی تر بەرێگای ئەم تانە لێدانەوە دەیانەوێ بیسەلمێنن بۆ دەنگدەرەکانیان کە پشتگوی نەخراون، وە داکۆکیان لێ دەکرێ، وەک پێشتر ئاماژەم پێدا مافێکی رەوایە. بەڵام ئایا سەرکەوتودەبن لەم داوایە؟ پێم وابێ نەخێر نابن.

دیوی دووەم:

ھۆکاری بەشدار بوونی پارتی لە گلەیی و گازندە لە پال ھەر سێ لایەنەکە (گۆڕان، یەکگرتوو، کۆمەڵ) بۆ ھەڵبژاردنی ٢١/٩/٢٠١٣ (پ د ک) چاوەروانی کەمبونەوەی دەنگی (ی ن ک) بوو، ئەم پێشبینیەی پارتی بۆ کۆمەڵی فاکتەر دەگەرێتەوە، (لەم بابەتە لێی نادوێن) ئەوەی دەمانەوی قسەی لەسەر بکەین پارتی پاش شکستی (ی ن ک) چی دەویست.

١. یەکێک لەو داوە، پەلکێشانی (ی ن ک) بوو بەرەو ئەو ستراتیجەی کە پارتی لەسەری دەروا، بەتایبەت سیاسەتی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە نێوشیاندا نزیک بونەوەی ھەرچی زیاتر لە تورکیا.
٢. بە داکشانی دەنگی (ی ن ک) ھاوسەنگی ھێز لە سنوری پارێزگای سلیمانی بە گەرمیانەوە لاسەنگ دەبوو، ئەم لاسەنگیە بە خوێندنەوەی بێژەرانی یەکیەتی دەخرایە ئەستووی بزوتنەوەی گۆڕان، سەرئەنجام پەیوەندی نێوان گۆڕان و یەکیەتی بەرەو گرژی و ئاڵۆزیی زیاتر ھەنگاوی دەنا، بەمەش زەوێنە دەرەخسا بۆ پارتی وەک ناوبژیکەر خۆی نمایش کاو بە کردار ببێتە گەوەرەی ھەردوو لایەن.

ئەو بۆچونەی پارتی ھەڵە دەرچوو، بۆیە کەوتە نمایشی سیناریوی دووەم، ئەویش خۆنیشان دان بە نزیک بوونەوە لە بزۆتنەوەی گۆڕان، بە واتەیکی تر لە پاش ھەڵبژاردنی ٣٠/٤/٢٠١٤، پارتی وای دەرخستووە کە ھاوکاری گۆڕانە پێش (ی ن ک) پێم وایە کات دەریدەخا کە ئەم بۆچوونە دوورە لە راستییەوە، لەبەر چەند ھۆکارێک لەوانە:

١. تێکچوونی پەیوەندی نێوان یەکیەتی و پارتی، پەیوەستە بە ھاوسەنگی پێگەی تورکیاو ئێران، واتە دەسەڵاتی ھەردوو لایەن لەو بوارە سنوردارە، ناتوانن بە مەیلی شەخسی و حزبی دەستکاری بکەن، ئایا بە ھەردوو لایەن نەکرێ بە گۆڕان دەکرێت.!
٢. زۆرێکی بەرچاو لە دەنگدەرانی گۆڕان ئەوانەن کە لە ساڵی ١٩٧٥ وە سەنگەریان بەرانبەر بە پارتی گرتووە وھیچ شێوەیەک پارتیان پێ پەسەند نیە.
٣. رێژەیکی تری دەنگدەرانی گۆڕان، مەیلی چەپگەراییان ھەیەو پارتی بە حزبێکی عەشایر دەزانن.
٤. رێژەیەکی بەرچاوی دەنگدەرانی گۆڕان، ئەزموونی بیست ساڵی رابدوو، بە شکست ئەژمار دەکەن لەسەر پارتی و پاش ئەو یەکیەتی.
٥. بزوتنەوەی گۆڕان پارتێکی فرە بۆچوونە، زۆرێک لە دەنگدەرانی پەیوەندی حزبیان نیە، بەلکۆ خەڵکانێکن بروایان بە دەسەڵاتدارانی (ی ن ک و پ د ک) نەماوە بۆیە جانسیان داوەتە بزوتنەوەی گۆڕان تا خواستەکانیان بەدەست بێنی و... ھتد
٦. جگە لە وانەش بزوتنەوەی گۆران لەگەڵ نەھێشتنتی پەیوەندی نیوان حزب و دەولەتانی ناوچەکەیە، بەڵکو دەیەوێت ئەو مافە بگەرێتەوە دەست پەرلەمان و لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمەوە جێبەجێبکرێت (کات دەریدەخات گۆڕان راستگوو بووە یان نا) دیارە ئەم سیاسەتە لە لایەن پارتیەوە پشتگیری ناکرێ! ھۆکاری زۆرە بابەتی تر ھەڵدەگری.
٧. لە ھەمان کاتدا ئێستا پارتی دەزانی، کە محالە دەوڵەتی ایران رێگا بدات ھاوسەنگی ھێز لە ھەرێمی کوردستان بەبەرژەوەندی تورکیا بشکێتەوە. بۆیە ئەوەی لە بەرژەوەندی سەرکردایەتی پارتیە لایەنگیری گۆڕان نیە، بەڵکو بە پێچەوانەوە تێکچوونی پەیوەندی نێوان یەکیەتی و گۆڕانە! تاکو ببێتە ھۆکاری رەخسانی زەمینەی بەھێزکردنی پێگەی جەماوەری لەو سنورە .
٨. جگە لەوەش دەستوەردان و پێگەی ئێران لە بغداد زۆر زیاترە لە دەستوەردان و پێگەی تورکیا ، وە بەبێ پشتوانی ئیرانی ھیچ حکومەتی لە ئیراق سەرکەوتوو نابی. ئەمەش گۆڕان بە باشی درگی دەکات.

کەواتە ئەم کەمە سیاسیەی پارتی دەیەوێت بزوتنەوەی گۆڕانی پێوە بلگێنی لە پێناو تێکدانی ھاوسەنگی پێگەی تورکیاو ئیرانە کە ئەمەش نە لە بەرژەوەندی گۆرانە، نە لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵگی کوردستانە.

کەواتە ئەوەی بۆ پارتی لە پێشترە ھاوپەیمانی لەتەکدا بکات بۆ بێ ھێزکردن و کەمکردنەوە دەستوەردانی ئیران لە ھەرێم، لەلای بزوتنەوەی گۆڕان نابینرێت.
ئەلبەتە ئاسان نیە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بتوانی لەم ھاوکیشەیە بێ لایەن بی! بەڵام بکەوێتە ھەر بەرەیەک پرشگی زەرەر بە دوا رۆژی خۆی دەگەیەنی.
پێم وایە:

ا. دەبێ بزۆتنەوەی گۆڕان ئەولویاتی کارکردنی ھەوڵدان بێ بۆ گۆرینی ئەم سیستەمە سیاسیەی ئەمرۆی ھەرێم، بە واتایەکی تر تا ئەو ئاستەی بۆی دەلوێ لەم قوناغەدا خۆی بەدوور بگرێ لە ململانی نێوان تورکیا و ئێران.
ب. ھەر لایەنێک لەو لایەنانەی خاوەن کورسی پەرلەمانن، دەبێ شێوازو ئاستی پەیوەندی دیارو کونجاوی لەتەکیان ھەبێ و دوور بێ لە مەزاجی تاک.
ج. بەکردار بیسەلمێنی کە بروای بە فرەیی ھەیە، وە ھیچ لایەنێکی کوردی بە دوژمن نابینی.
د. ھەوڵی جدی و دەستپێشخەربێ لە گەراندنەوەی ئاشتەوایی بۆ ناو ھەرێم بەتایبەت لە گەڵ (ی ن ک) بکاتە ئەولویاتی کاری پەیوەندیەکانی.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە