نامەیەکی کراوە بۆ مەسعود بەرزانی
Wednesday, 10/07/2013, 12:00
بابەت/ سازدانی مێزگرد (بۆ من و تۆ)
پەرلەمان، ((لە وشەی parer فەرەنسیەوە وەرگیراوە بە مانای (بە دواداچون و گفتوگۆ)) دی. تەمەنی ئەم سیستەمە 895 ساڵی تێپەراندوە، و بە سەدان فلتەر تێپەریوە ، تاگەیشتووتە ئەم ئاستەی دانشتوانی ئەم هەرێمەی ئێمەش بە سیستەمیکی تەندروستی بزانن و هەوڵی هێنانەدی بدەن.
دیارە پەرلەمان سێ ئەرگی سەرەکی هەیە: دەسەڵاتى یاسادانان و چاودێری کارەکانى دەسەڵاتى جێبەجێکردن و نوێنەرایەتیکردنی مللەت بەرانبەر بە حکومەت. لە هەمان کاتدا ، ژێدەرى بڕیاردانە لەسەر کێشە چارەنووسسازەکان.
کەواتا پەرلەمان سەرچاوەی دەسەڵاتەکەی لە مللەتەوە وەردەگرێ، بۆیە ئەندامانی پەرلەمان بە نوێنەری مللەت ئەژمارکراون ،کەواتا: ئەندامی پەرلەمان کارمەندەو موچەکەی لە داهاتی گشتی مللەت وەردەگری.
یەکێک لە ئەرکەکانی، متمانەدانە بە دەسەڵاتى جێبەجێکردن. کەواتا حکومەت بەرپرسیارە بەرانبەر بە پەرلەمان، وە دەتوانی لە سەرۆک یان ئەندامانى ئەنجومەنى وەزیران بپرسێتەوەو داواى متمانە کێشانەوەش بکەن.
سەرۆک:
لە خۆت بپرسە: ماوەی 21 ساڵ، ئەم هەرێمە لەسەر کام سیستەم بەرێوە چووە؟ ئایا پەرلەمانی بۆە؟ کێن ئەوانەی رێگر بوونە لەبەردەم پیادەکردنی سیستەمێکی پەرلەمانی تەندروست؟
لە خۆت بپرسە لەدوای پرۆسهی ئازادی ئێراقەوە، لە ساڵی 2003 بە دواوە، داهاتی ئەم هەرێمە چەند بووە، چۆتە کام گیرفان و لەکام قوژبن شاردراوەتەوە، و چێ کارێکی پێ ئەنجام دراوە. ئایا گەلى کوردستان سودمەند بووە یان چەند کەسێک؟
لە خۆت بپرسە لە هەشت سالی تەمەنی سەرۆکایەتی کردنت، مافە بنەرەتییەکانی کورد، هێنایە دی؟ ئایا مافەکانی مرۆف لەم هەرێمە پارێزراوە، یاسا سەروەرە... هتد یان تەنها سەرقالی دەستکەوتی شەخسی و بنەمالەیی و... بونە؟
دیارە باس لە رابردوو، کارەساتی هەکاری و شەرکردن دژ بە پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات و باکوروی کوردستان ناکەم، باسی 31/ئاب و هێنانی عسکری وڵاتانی تورک و فارس و عەرەب ، و 17 شوبات و هێنانی تۆپ و دەبابە، بەرانبەر بە بزوتنەوەی گۆران و سوتاندنی بارەگاو ترۆرو تۆقاندنی نوسەران و رۆشنفکران ناکەم. باسی داهاتی نەوت و گومرک ناکەم، باسی نە گەڕاندنەوەی ناوچە کوردستانیە دابراوەکان بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ناکەم. ئەمانە بەقەد تەمەنی دەسەڵاتتان کاتی دەوی و...
سەرۆک
دڵنیابە بەگرخستنی ئەم هەوڵەی ئیمرۆ تەنها بۆ لەکارخستن و سەندنەوەی متمانە لە تۆ نیە، بەڵکۆ سەندنەوەی متمانەیە لەو سیستەمە شکستخواردووەی کە ئێوە سەرۆکایەتیتان کرد، ئەگەر تا دوێنی بە سیناریو درۆینەکان، فریوی خەڵکی کورد، بە سۆزی نەتەوەیی و نیشتمانی دەدرا، دڵنیابە ئەو سەردەمە بەسەرچوو، رۆژ، زۆژی کردارە، نەک قسەی ئارایشتکراو، رۆژی هەڵسەنگاندنی بەرئەنجامی کردەوکردارە.
سەرۆک:
من پێم وایە ئێوە لە تاقیگەی دڵسۆزی بۆ نەتەوەو نیشتمان، لەکردەوکردارەکان دەرنەچونەو وشکستان خوارد، ئایا بۆچونێکی جیاوازترتان هەیە، لەسەر ئەوەی من دەیلێم؟ ئەگەر هەتانە. فەرموو با سەرجەم تەلەفزیون و رادیۆکانتان بەرنامەی میزگردێکی راستەوخۆ بۆ(من و تۆ) سازکەن، لە سەر مافی خەڵک و کردارەکانتان بدوێن. هیوادارم ئامادەیتان تێدابی!
ئەگەر ئەوەش ناکەن، فەرموون با لە هەلبژاردنێکی پاک و بێگەرد، یەک لابکرێتەوە ، ئەو بۆچونەی من کە پێم وایە بۆچونی زۆرینەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە، راستە لەسەرتان؟، یان بۆختان هەڵبەستنە ؟
تێبینی:
داواتان لێدەکەم: چیتر خەڵکی ڕەش و روتی ئەم مللەتە خۆنەویستە قوربانی دەرە، نەکەنە سوتەمەنی خواستی خۆتان و بەرپرسە حزبیەکان. نەلێت نەی وت: ئەگینا مێژوو زۆر بێبەزیەو رەحەم بەکەس ناکات.
وێنەیەک بۆ: سەرجەم هاوڵاَتیانی کوردستان
وێنەیەک بۆ: سەرجەم میدیاکان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست