کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەهود چیکرد ، ئێمە چیبکەین

Tuesday, 17/02/2015, 12:00




بەپێ ڕێکەوتننامەو پرۆیۆکۆڵەکانی جنێف کە ١٩٦ دەوڵەت، (لە نێوشیاندا ئیراق لە ساڵی ١٩٥٦) واژویان لەسەرکردووە ، پاراستنی ژیانی دیلەکانی جەنگ، بەرپرسیاریەتیکەی لە ئەستووی ئەوانەدایە کە گرتویانن، کەواتە هەر کەس و لایەنێ پێشێلی ئەو یاسا و ڕیسانە بکات دەبێ بکەوێتە بەردەم دادگاو لێپرسینەوەی لێبکرێت.

بەو پێیەی سەرجەم کاروکردەی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئیراق و شام، لە نێوشیاندا چۆنیەتی مامەلەکردنیان لەگەڵ رفێندراوەکان، دیل و بریندارەکان، ڕوبەرووی هەر یاسایەک، لە نێوشیاندا یاسای نێودەوڵەتی بکرێتەوە ئاکامەکەی دیارە، کە دەچێتە خانەی تاوانی نێودەوڵەتیەوە.

لەمکاتەشدا کە لە شەڕی دژ بە داعشداین، رێژەیەک لە خەڵکی سڤیل رفێندراون، پێشمەرگە بەدیل گیراوە، بەهۆی ئەوەی ئەم دەوڵەتە ئیسلامیە، لەڵایەن هیچ دەولەتێکەوە بەفەرمی دانی پیانەنراو و هێچ پێگەیەکی لە نێو سازمانە نێودەوڵەتیەکاندا نیە . رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەتایبەت خاچ و مانگی سوور کە یەکێک لە ئەرکەکانیان سۆراخی دیل و رفێندراوەکانە تائەم ساتەش نەیانتوانیوە وەک نێوەندکار سۆراخی رەوشی ئەوانەی کەوتونەتە ژێر دەستی داعش بکرێت .

پرسیاری جدی لێرەدا ئەوەیە ئایا جگە لە رێکخراوە فەرمیەکان هیچ رێگایەک یان نێوەندگیری تر هەیە؟ دیارە وڵامدانەوەی ئەم پرسیارە قسەو مشتومڕی زۆر هەڵدەگرێ، بەلام ئەوەی کە جێگای قسە لەسەرکردن نیە، دەبێ پێش هەر کەسێک، دامودەزگاکانی هەرێم لە هەوڵدابن بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەک.

ئەگەر یەهودیەکان بە نمونە بهێنینەوە دەبینرێت بە درێژایی مێژوو لەژێر فشاردا بووە ، تەنها لە ماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا شەش ملیون کەسی بەدەست نازیەکان کوژراوە ، ئەویش نەک کوشتنی ئاسایی، بەڵکو بە دراندانەترین شێواز کە بە ھۆلۆکۆست ناسراوە (یانی سووتاندن لە ناو فرن) بەڵام سەرەرای ئەوەش کاتێک کەسێکیان دەرفێندرێت، یان بەدیل دەگیرێت ، بێ یەک و دوو دەکەونە هەوڵدان بۆ ئازادکردنی .

چەند نموونەیەک
لە شەڕی ١٩٤٨ دا (٦٣٠٦) دیلی ئەرەبیان بە (٨٨٦) ئیسرائیلی گۆریوەتەوە.
لە شەری ساڵی ١٩٥٦ ی نێوان میسرو اسرائیل کە لەڵایەن عەرەبەوە بە (العدوان الپلاپی ناسراوە)(٥٥٠٠) سەربازو ئەفسەری میسریان گۆریوەتەوە بە چوار سەربازی ئیسرائیلی .
لە شەری ساڵی ١٩٦٧دا (کە عەرەب بە نسکۆی حوزەیران ناوی دەباو ئیسرائیل بە شەڕی شەش رۆژە) (٦٧٠٨) ئەرەبیان ، بە ١٥ ئیسرائیلی گۆریوەتەوە.
لە شەری ساڵی ١٩٧٣دا (٨٧٨٣) عەرەبیان گۆریوەتەوە بە (٣١٤) ئیسرائیلی.
لە ساڵی ٢٠٠١ دا بەرانبەر بەیەک سەربازی یەهودی زیاتر لە هەزار عەرەبیان داوەتەوە بە رێکخراوی حماس .
لە کۆی گشتیدا دەردەکەوی حوکومەتی ئیسرائیل لە پێناو ئازادکردنی یەک هاوڵاتی خۆیدا (٢٣١) ئەرەبی ئازادکردووە . ئەمەش بەو مانایە دێت کە حوکومەتی ئیسرائیل هەردەم بەتەنگی سەربازەکانیەوەیەتی هاتووە.

دەمێنێتەوە بپرسین ؛ ئایا حوکومەتی هەرێم بۆ رزگارکردنی دیل و رفێندراوەکانی چیدەکا ؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە