تورکمان و حزب و قەیران - بەشی یەکەم
Monday, 29/07/2013, 12:00
بەپێی ئەو سەرچاوانەی لەبەر دەست هەن، تورکمان تاکۆ ساڵی 1991 هیچ حزبێکی سیاسی (بە پێی ئەو پێناسانەی بۆ حزب دەکرێت) نەبووە، (هەرچەندە دوو لایەن (بزوتنەوەی قومی تورکمانی) و (بارتى نیشتمانى تورکمانى عیرا ق) یەکەمیان مێژووی دامەزراندنی دەگەرێنێتەوە بۆ سالی 1971 ، (هەرچەندە تاکۆ ئەمرۆش خهسهڵهتی حزبی تێدا نیە، لە رەچەڵەدا تەنها گرۆپێکی ڕاسیستە و هیچی تر)، بەڵام پێدەچی "راستگوبن" . سەرچاوەی ئەم بۆچونەشمان، گرێدراوە بە و کاتەوە، واتا کاتی بەیاننامەی 11 ئازار راگەیندرا، بۆ پەرچدانەوەو دژایەتی کورد، شاید هەندی قەومچی، گرۆپی لەو بابەتەیان خستبێتە بەر باس! ئەمیش یەکێک بوبێ لەولایەنانە). بەڵام لایەنی دووەم (بارتى نیشتمانى تورکمانى عیرا ق) دەڵین ساڵی 1988 لە انقرە دامەزراوە، گوایە بە نهێنی کاری کردوە، ئەمیش لەڵایەن هیچ سەرچاوەیەکی بێ لایەن پشتراست نەکراوەتەوە.
لەگەل ئەوەی حزبیان نەبوە، بەڵام لە سالى 1982 بە پشتوانی یەکیتى، دەستەیەکى کەمى تورکمان بە سەرکردایەتى عزەدین قوجە هاتنە ناوجە رزگارکراوەکانى کوردستان، و چارەگە سەعاتیکى لە بەخشى رادیوکەى بۆیان تەرخان کرد
کەواتا لە ساڵی 1991 وە، پێکهاتەی تورکمان چەندین رێکخراو و حزبی سیاسی هێنایە دامەزراندن. بەچەندین شێواز کەوتنە جموجۆڵ، لە وانە: بە رێگای رێکخراوی (مانگی سووری ترکی Trk Kızılayı) و هەندێ رێکخراوی بەناو "خێرخوازی" کەوتنە کۆکردنەوەی خەڵک ، هەر"کەسی" بێگوتایە، تورکمانم، یان دوو وشەی تورکمانی زانیبایە، فۆرمیان پێ پڕدەکردو هاوکارییان دەکرد بە خۆراک و هەندی شتومەک. بەو شێوەیە ژمارەی تورکمان لەسەر کاغەز رۆژ بە دوای رۆژ زیاتر دەبوو، گەیشتە ئەو ئاستەی سەرۆک وەزیرانی ئەوسای تورکیا (تانسو تشیلر (Tansu illerلەو سەردەمە، "بلێت رێژەی تورکمان لە ئیراق (4) ملیونە، (مێگفى بولنت ڕجاوید Mustafa Blent Ecevit) زیادی بکاو بڵێت چوار ملیون و نیوە.
لە ساڵی 1993 دا خوێندنگەی تورکمانیان کردەوە و رێگایان بۆ تورک خۆشکرد، زانکۆی ئیشق بە زمانی تورکی بکەنەوە، و لەلایەن تورکیاوە تەلەفزیۆنیان بۆ دامەزرێندرا بەو شێوەیە جەماوەریان لەدەور کۆبووەوە.
بە مەیەستی یەکخستنی هەڵویست و کۆکردنەوەی حزبە تورکمانیەکان لە ژێر یەک سایەدا، لە رێکەوتی 24/4/1995دا چەند پارت و ریکخراوێک بەرەى تورکمانى (Irak Trkmen Cephesi) یان دامەزراند. لەوانە:
1. بارتى نیشتمانى تورکمانى عیراق Partisi milli Trkmen Irak لەلایەن د. موڤەففەر ارسلان
2. بارتى یەکیتى تورکمانى عیراق (تورکمان ئیللى ئێستا Partisi Trkmeneli) (ریاز سارى کەهیە)
3. بزوتنەوەى بیلایەنى تورکمان Bağımsız Trkmen Hareketi (فەرید عبدالخالق
4. یانەى برایەتى تورکمان (سەنعان احمداغا)
5. یانەى تورکمانەکانى عیراق بۆ کاروبارى هاوکارى و رۆشنبیرى (د. تورهان ، کەتانه)
رووداو:
رووداوی یەکەم
لە 14/7/ 1959 دا بەهۆی روداوێک (30 کەس، 27 تورکمان و 3 کورد بۆنە قوربانی) ئەمەش بوە هۆکاری گەورەتر بوونی درزی نێوان سیاسیەکانی "تورکمان و کورد". هەرچەندە ئەم ڕووداوە لەلایەن هەندێ کاربەدەستی حکومەتی ئەوسا، و دامودەزگا جاسوسەکانی وڵاتانی نێوچەکە، کە زیاترینیان تورکمان و هەندی لە کۆمۆنستەکان بوون وە بەشى زۆرى کۆمۆنسیتەکانیش کورد بوون، بەرنامە ریزی بۆ کرابوو.
لەهەمان کاتدا دەستوری کاتی ئیراق کە لە 27/7/1958 ڕاگەێندرا بوو، لە نێویدا ناوی کوردو عەرەب بە هاوبەش هاتبو، ئەمەش تا ئاستێک سیاسیەکانی تورکمان و دەولەتی تورکیای نارەحەت و نگەران کردبوو، بەرانبەر بەم هەڵوێستەی تورکمان هەندی سیاسی کورد نگەرانیەکانیان لە هەنبانەدا هەڵگرتبوو، سەرئەنجام ئەو هۆکارگەلەی سەرەوە بوونە هەوێنی بەرپا کردنى ئەو ئاژاوه گێریە ، مەخابن خرایە ئەستوی کورد بەگشتی و حزبی شوعی و پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی.
رووداوی دووەم
رووداوی یەکەم وەک رقوو گینە، لە نێو تورکمانە سیاسیەکان مایەوە، لە پاش کودەتای بەعسیەکان، رژێمی بەعسی بە هاوکاری قەومچییە تورکمانەکان، کەوتنە ئاژاوەنانەوەو شەر فرۆشتن بە کورد، سەرئەنجام له 23 ی حوزهیرانی 1963 دا، بیست و هەشت کوردی رۆشنبیرو کەسایەتی دیاری شاری کهرکوکیان گەیاندە سێداره.
ئەوەی جێگای نیگەرانی و سەرنجە، حزبە تورکمانییە ناسیونالیستەکان، بەئێستاشەوە ئەم ڕووداوە بە نوێی هێشتوویانەتەوە، و بەردەوام دەیخزێننە ناو مێشکی نەوەی نوێ تورکمان. ئەمەش ئەوە دەردەخا کە ڕابردو بهشێکی زۆری له سایکۆلۆژیای سیاسەتکەرانی تورکمانی توندرەو داگیرکردوه (ماویەتی)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست