ئه‌رسه‌لان بایز فێری چرپه‌ و خۆمه‌ڵاسدانه‌

Thursday, 10/06/2010, 12:00


دکتۆری ساخته‌، ئه‌رسه‌لان بایز، له‌وه‌ ئه‌چێت خوی گرتبێت به‌ هه‌ندێ دیارده‌ی ناشایسته‌وه‌ وه‌کو چرپه‌و خۆمه‌ڵاسدان! به‌ڵام ئه‌م کابرایه‌ دیاره‌ پێوه‌ی نایه‌ت به‌دزی ئێمه‌وه‌ هیچ بکات و هیچ بڵێت،‌ هه‌موو جارێك کامێرایه‌ك له‌ ناکاو ئاشکرای ئه‌کات و بۆ هه‌مومانی ده‌خاته‌ ڕوو.
پێش ماوه‌یه‌ك ویستی به‌چرپه‌ فرسه‌ت له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی گۆڕان بهێنێت و بودجه‌که‌ تێپه‌ڕێنێت، به‌ڵام خوای من و تۆ کردی و کامێرا‌یه‌ك چرپه‌که‌ی لێکرد به‌ ده‌نگێك که‌ هه‌موو کوردستان گوێی لێبوو! به‌ڵام ئه‌م دکتۆره‌ ته‌زویره‌ عاری نه‌ناوه‌و وه‌کو ئه‌ڵێن خویه‌ك گرتت به‌ شیری ته‌رکی ناده‌یت به‌ پیری، بۆیه‌ ئه‌م جاره‌ش خۆی له‌ کۆنگره‌ مه‌ڵاسداوه‌و له‌ درزی ده‌رگاوه‌ نازانین بیر له‌ چ فرسه‌تێکی تر ئه‌کاته‌وه‌!
ئه‌م جاره‌ش دکتۆری ساخته‌ بۆی نه‌هاتوه‌و وێنه‌که‌ی له‌ کوردستانی نوێدا ده‌رکه‌وتوه‌و کوردستانپۆستیش چاك بۆمانی هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه، بۆیه‌‌ نه‌سیحه‌تێکمان بۆ ئه‌رسه‌لان بایز هه‌یه‌ که‌ له‌مه‌به‌دوا چاك ئاگای له‌ کرداروڕه‌فتاری خۆی بێت چو‌نکه‌ له‌وه‌ ئه‌چێت کامێرای‌ شاراوه‌ هه‌میشه‌ به‌دویه‌وه‌ بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە