کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه‌ی ئێن ئێن بۆ وی لێهاتووه‌

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


ئه‌مرۆ نیگه‌رانیه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر به‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ی ئێن ئێنی سه‌ر به‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆران هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ره‌وبه‌ندی ده‌ركردنی به‌یاننامه‌‌ 7 خاڵیه‌كه‌یانه‌وه‌ زۆر به‌ توندی كه‌وتنه‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و شارعی كوردیان گه‌رم كرد به‌ڵام له‌ دوای 17ی شوباته‌وه‌ بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوو ئاماده‌ نه‌بوو به‌رگری له‌ هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی بكات هه‌ست ده‌كرێت سه‌ری لێشواوه‌ نه‌ ئه‌توانێت دڵی لایه‌نگرانی رازی بكات نه‌ دڵی شارعه‌كه‌ی پێ رازی ده‌كرێت كه‌ پێشتر بینه‌رێكی زۆری لای خۆی كۆكردبووه‌، دیاره‌ له‌ دوای كه‌ناڵی نالیاشه‌وه‌ خه‌ڵكی چاوه‌روانی له‌ كه‌ی ئێن ئێن ده‌كات روداوه‌كان وه‌ك خۆی بگوازێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌و ئاسته‌دا نیه‌، دوای به‌دواداچوونێكی زۆرم و هه‌واڵ پرسینم له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ كه‌ی ئێن ئێنن یاخود نزیكن له‌و كه‌ناڵه‌ بۆ هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته‌ گه‌یشتمه‌ چه‌ند ئه‌نجامێك :
1- له‌ ئێستادا كورده‌ی به‌رێوه‌به‌ری رادیۆی نه‌وا به‌رێوه‌به‌ری كه‌ی ئێن ئێنه‌ ئه‌و سه‌ره‌تا وا گه‌راوه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ سه‌ربه‌خۆ بێت به‌ڵام ئێستا وانیه‌و ترسێكی زۆری هه‌یه‌ له‌م دۆخه‌ی كه‌ی ئێن ئێن نه‌ك ده‌سه‌ڵات تۆڵه‌ی ئه‌وه‌ له‌ نه‌وا بكه‌نه‌وه‌، به‌ دیوێكی تریشدا كورده‌ له‌ ئه‌نقه‌ست نایه‌وێت كه‌ی ئێن ئێن سه‌ركه‌وێت چوونكه‌ له‌ كوالێتی نه‌وا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا نه‌وا زۆر باش هه‌واڵ و رووداوه‌كان ته‌ختیه‌ ده‌كات.كه‌ی ئێن ئێنیش به‌ پێچه‌وانه‌وه‌. به‌نموونه‌ی ته‌ختیه‌كردنی ده‌ستگیركردنی ناسح عه‌بدولره‌حیم له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ نه‌وا زۆر به‌ باشی به‌دواداچوونی بۆكرد به‌ڵام كه‌ی ئێن ئێن هه‌ر باسیشی نه‌كرد.
2- هه‌ست ده‌كرێت یه‌ك عه‌قڵ كۆنترۆڵی كه‌ی ئێن ئێنی كردووه‌ ته‌نها ئه‌و بریار له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌دات، چونكه‌ له‌ ساتێكدا یاخود له‌ رۆژێكدا باش ده‌بێت و له‌ كات و رۆژێكی تر خراپ ده‌بێته‌وه‌، هه‌ست ناكرێت ئه‌و كه‌ناڵه‌ موئه‌سه‌سه‌ بێت و كۆمه‌ڵێك كه‌س بریاری لێبده‌ن، زۆر به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كه‌سانێكی میزاجی بریاری لێده‌ده‌ن.
بۆیه‌ پێویسته‌ به‌رپرسانی گۆران لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن بزانن هۆكاره‌كه‌ی چیه‌، ناكرێت بكرێته‌ قوربانی چه‌ند كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندی خوازوو مه‌سله‌حه‌ت چی. پێویسته‌ خه‌ڵكی گۆرانیش بێده‌نگ نه‌بن له‌ ئاستی چونكه‌ له‌ ئێستادا وه‌ك كه‌ناڵێكی حیزبی ده‌رده‌كه‌وێت نه‌ك جه‌ماوه‌ری .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە