دکتۆر زریان یان جه‌نتا هه‌ڵگره‌که‌ی کوڕه‌کانی کۆسره‌ت!!
Saturday, 26/09/2009, 12:00
له ساڵی 96 بو یان 97 بوو منوو براده‌رێکم له له‌نده‌ن چووین بۆ مه‌تاڕ به‌دوای براده‌رێکی ترمان له ئه‌وڕوپاوه ده‌هات، که گه‌یشتینه مه‌تاڕ له شوێنی چاوه‌ڕێکردن براده‌رکه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌فه‌ندیه‌ک ده‌ستی کرد به چاک‌و چۆنی منیش ناچار چاک‌و چۆنیه‌کم له‌گه‌ڵ ئه‌فه‌ندیه‌که کرد، پاشان براده‌ره‌که‌م به منی گووت ئه‌مه کاک دکتۆر زریانه، منیشی به ئه‌و ناساند، براده‌ره‌که‌م له دکتۆری پرسی دکتۆر تۆ خێره لێره‌ی؟ گووتی چاوه‌ڕێی کوڕه‌که‌ی کاک کۆسره‌ت ده‌که‌م له سویده‌وه دێت، ئه‌و کات ماڵ‌و منداڵه‌که‌ی کۆسره‌ت له سوید ده‌ژیان، دیار بوو هه‌ندێک له خزمه‌کانی کۆسره‌تیش هاتبوون به دوای کوڕه‌که‌ی کۆسره‌ت، به هه‌رحاڵ کوڕه‌که‌ی کۆسره‌ت له پێش میوانه‌که‌ی ئێمه له کۆنتڕۆل ده‌رچوو هه‌ر که کوڕه‌که‌ی کۆسره‌ت له کۆنترۆڵ ده‌رچوو ئه‌و زریانه ده‌تگووت شاگردی مه‌تاڕه‌کانی سوریایه ئه‌وها به خێرای خۆی گه‌یانده کوڕه‌که‌ی کۆسره‌ت په‌لاماری جانتاکانی دا جانتاکانی بۆ هه‌ڵگرت دیار بوو خزمه‌کانی کۆسره‌ت له دکتۆر زریان دره‌نگتر گه‌یشتنه کوڕه‌که‌ی کۆسره‌ت ئیتر هه‌ر که‌سه‌و دیگووت فه‌رموو من له خزمه‌تدام، هه‌ر که‌سه‌و ماستاوی خۆی نێشانی کوڕه ده‌دا به‌ڵام دیار بوو دکتۆر گورچتر بوو له ماستاو کردن کوڕه‌که‌ش ماڵی ئه‌وی پێ‌خۆشتر بوو بۆ خانه خوێی له‌گه‌ڵ دکتۆری جانتا هه‌ڵگر ڕۆیی.
ئه‌وان ڕۆێشتن منیش به براده‌ره‌که‌م گووت توخوا ئه‌مه شه‌رم نیه بۆ کابرایه‌کی دکتۆر له له‌نده‌ن ئه‌وه کاری بیت؟ ئه‌وش گووتی برا ئه‌وه‌ی ئه‌و کوڕه‌ی کۆسره‌ت پێی ده‌کرێ بۆ ئه‌و دکتۆره شه‌هاده‌ی دکتۆریه‌که پێی ناکرێت ، به‌ڵام من به پێکه‌نینه‌وه به براده‌ره‌که‌م گووتم کوڕه که‌که ئێمه کرێکارین له له‌نده‌ن کارمان به کوڕی کۆسره‌ت نه ماوه کاکی من ئه‌وه دکتۆره له له‌نده‌ن چ کاری به کوڕی کۆسره‌ته؟ ووتی ئێمه ئێمه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه .
چه‌ند ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی دکتۆر زریان ده‌ست به کاری وه‌زیری بکات براده‌ره‌که‌می بینی بوو به براده‌ره‌که‌می گووتبوو کاک کۆسره‌ت ته‌له‌فۆنی بۆ کردوومه پێی گوتومه بگه‌ڕێوه بۆ کوردستان تۆم کردووه به وه‌زیری ته‌ندروستی. براده‌ره‌که‌شم ته‌له‌فۆنی بۆ کردم گوتی ئه‌و کاره‌ی به کوڕی کۆسره‌ت بوو، له‌و ماوه‌یه براده‌ره‌که‌م بینی گووتی له کابینه‌ی ئه‌مجاره دکتۆر زریان وه‌ک وه‌زیر نا‌هێڵنه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره کۆسره‌ت ده‌یکاته لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه ، ئینجا بۆم ده‌رکه‌وت خێری ئه جاناتا ڕاکێشانی دکتۆران زۆر زیاتره له خێری کرێکاره‌کانی مه‌ته‌ڕی سوریا.
له چه‌ند بۆنه‌یه‌ک که کوڕه‌که کۆسره‌تو دکتۆری جانتا هه‌ڵگر ده‌بینم له ته‌نێشت یه‌که‌وه داده‌نێشن ئه ڕۆژه‌ی مه‌تاڕم دێته‌وه یاد یان که دکتۆر به درۆ ناوه ناوه ده‌ڵێ ده‌ست له‌کار ده‌کێشمه‌وه ئه‌و رۆژه‌ی مه‌تاڕم دێته‌وه یاد تۆ چیت کرد بۆ ئه‌مڕۆ ئێستا تۆ ده‌ست له‌کار ده‌کێشیه‌وه تاکوو به زۆر لات نه‌ده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست