ڕانیه‌ بۆ جاری دووه‌ مێژوو تۆمار ده‌کات 05-2-2011

Sunday, 30/01/2011, 12:00


له‌ رۆژی 05-3-1991 خه‌ڵکی قاره‌مان و به‌چکه‌ شێرانی شاری ڕانیه‌ ڕاپه‌ڕینه‌ کۆڵان و شه‌قامه‌کانی شار بۆ له‌ناوبردن و ده‌رکردن و ڕاوه‌دونانی رژێمه‌ دڕنده‌که‌ی به‌عس. هۆی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زن و گه‌وره‌و مێژوویه‌یی ئه‌م خه‌ڵکه‌ ئه‌وه‌بوو، خه‌ڵک ده‌رد و ئازار و مه‌ینه‌ت و شه‌هید و نه‌هامه‌تی و ده‌ستبه‌سه‌ری...هتد بینی له‌و رژێمه‌ دڕنده‌ی ئه‌وسا. ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ هه‌موو چین و توێژێک تیایدا به‌شداربووه‌. له‌کاتێکدا بنه‌ماڵی بارزانی له‌ ئێرانبوون، ته‌واوی کوردستان ڕاپه‌ڕی ته‌واوی کوردستان پاکبوه‌وه‌ ئینجا ئه‌مان گه‌ڕانه‌وه‌ کوردستانێک ئازاد خۆ پێشینان گوتیانه‌ کێ ده‌کات و کێ ده‌یخوات!

ئیستا ڕانیه‌ ده‌یه‌وێت مێژوو تۆماربکاته‌وه‌ له‌ دژی حکومه‌تێکی گه‌نده‌ڵ و ڕه‌گه‌ز په‌رست که‌ تاوه‌کو ئێستا (سۆرانی) به‌ هاوڵاتی پله‌ دوو ته‌ماشه‌ده‌کرێت له‌لایه‌ن بارزانییه‌کان! و به‌ سۆره‌ ناویان ده‌به‌ن وه‌ ئه‌وانه‌شی کاریان بۆ ده‌که‌ن به‌ چاوێکی سووک سه‌یرده‌کرێن و به‌ (....خۆر) پێناسه‌یان ده‌که‌ن، هه‌ربۆیه‌ بارزانی هاوڵاتی پله‌ یه‌که‌. ئای خودایه‌ له‌ خاک و نیشتیمانی خۆت وه‌کو هاوڵاتیه‌کی کڵاس دوو سه‌یر بکرێیت! وابڕیارمان داوه‌ رۆژی 05-2-2011 له‌ خوێندگه‌ی ڕانیه‌ ی کوڕان ڕاپه‌ڕین ده‌ستپێبکه‌ینه‌وه‌ و یه‌که‌م ئامانژیشمان لقه‌کانی پارتیه‌ له‌ ڕانیه‌ و دواتریش یه‌کیه‌تی.

چاوه‌ڕوانی چی له‌م حکومه‌ته‌ بکه‌م تاکو ئێستا هه‌ر خه‌ریکی موچه‌ به‌خشینه‌وه‌یه‌ و بیر له‌ داهێنان و به‌رهه‌مهێنانی ئاسانترین پێویستی ژیان ناکاته‌وه‌ له‌م هه‌رێمه‌؟ باشه‌ ئه‌م نه‌وته‌ هه‌ر ده‌مێنێ خه‌ڵکینه‌؟ ئه‌ی که‌ته‌واوبوو دوایی چیبکه‌ین؟ کوا بارزانی فریامان ده‌که‌وێت له‌کاتێکدا خۆی له‌ ڤێللایه‌کدا ده‌بێت له‌ ئه‌مریکا!؟

داوامان له‌هه‌موو خه‌ڵک ڕانیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ رۆژی 05-2-2011 له‌ به‌رده‌م خوێندنگه‌ی ڕانیه‌ی کوڕانبن کاتژمێر 8 بۆ تۆمارکردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌ مێژووییه. ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ی دژی به‌عس به‌شدارنه‌بوون وه‌ ئاخ هه‌ڵده‌کێسن چونکی به‌شدار نه‌بوون ئه‌مجاره‌ هه‌له‌ با له‌م ڕاپه‌ڕ‌ینه‌ پیرۆزه‌ی ئه‌م جاره‌ به‌شداربن که‌ زۆر پێویسته‌ بۆ خۆمان و نه‌وه‌ی داهاتوو به‌تایبه‌ت‌ با خه‌مێک له‌ خۆمان و نه‌وه‌ی داهاتوو بخۆین.



به‌هاتنتان مێژوو تۆمارده‌که‌ین

خۆپه‌رستان له‌ناو ده‌به‌ین

ئێمه‌ ئازا و دلێرین

ئێمه‌ نه‌وه‌ی به‌چکه‌ شێرین

داواکاریمان ماف و ئینسانیه‌ته‌

کۆتای دێنین ئه‌م حکومه‌ته‌




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە