بانەگەوازێك بۆ هەموو هاورێیانى حزب حزبى شوعى كوردستان
Tuesday, 10/11/2009, 12:00
وا دیسان حزبى شەهیدان خۆى خستە ژێر ركێفى دەسەڵات و كلكایەتى هەڵبژارد
هاورێیانى رێگاى خەبات
كادیرە ماندوونەناسەكانى حزبمان حزبى شوعى كوردستان ..
بۆ جارێكى تریش حزب مێژووى پر سەروەرى خۆى لە پێناو دەستكەوت و دەوڵەمەند بوونى چەند كەسێكى خۆ پەرستى بەناو شوعى دەكاتە قوربانى حەز و ئارەزووى قیادە لادەرومونحەریفەكەى , ئەو قیادەییەى چەند ساڵێكە وەك ئەڵقە لە گوێیەكى حزبە دەسەڵات دارەكانى كوردستان مامەڵە دەكات بەبێ ئەوەى لە بریارە چارەنوس سازەكان بگەرێتەوە بۆ هاورێیان وئەندامانى حزب . وا ئەمجارەش حزب سەنگەرى دابران لە خەڵكى زەحمەتكێش وخێرنەدیووى كوردستان هەڵدەبژێرێت بەوەزیرێكى بێ وەزرات دەچێتە سەنگەرى نایەكسانى وناعەدالەتى و بەشدارى لە كابینەیەكى تازەى حكومەتێكى گەندەل َودابراولەجەماوەر دەكات هاورێیانى حزب جەماوەرى بەشەرفى كوردستان
لە كاتێك ئاواتى هەموو كۆمەنیست وهێزە چەپ رەوو دیموكرات خوزەكانە لەبەرەیەك كۆببنەوە دیسان حزب بە هۆى حەز وئارەزووى ئەو قیادەیە باشترین هاوپەیمانەتیەكانى لە هَیزو قەوارە چەپ خوازەكانى كوردستان لە خۆ دور دەكات و دەچێتەوە باوەشى هێزە ناسۆنالیستەكانى كوردستان هەرچەندە ماوەیەك پێش ئێستا لە هەنگاوێك بۆ كۆكردنەوەى هێزە چەپ رەوەكانى كوردستان حزب هەنگاوێكى ئیجابى خستە روو بەڵام بەهۆى شكستى ئەم هاوپەیمانەتیە لە هەڵبژاردنەكان حزب دووبارە ئۆباڵەكەى خستە سەر ئەو هێزانەى كە هەریەكەیان بە هێزو پێگەى خۆیان لەلیستى ئازادى وعەدالەتى بەژدارببون , ئەگەرچى شكست خواردن لە هەڵبژاردنەكان دەرەفەتێكى باش بوو بۆ ئەوەى سەركردایەتى حزب بەخۆ دابچێتەوە بەڵام ئەمجارەش لە جیات دەست نیشان كردنى هۆكارى شكستەكان وگوێ گرتن لە بیروبۆچوونى رێكخستنەكانى حزب قیادە لادەرەكەى ئەم حزبە وەك بڵێى بە سەركەوتنێكى گەورە بەژدارى ئەم كابینەى كردبێت با راكردنەوە بەبێ ئەوەى هەرتەنها مەرجێكیان هەبێت بۆ بەژدارى كردن دووبارە و سێ بارە خۆیان خستە باوەشى حزبە بۆرجوازەكانى كوردستان وكلكایەتیان هەلبژارد وەزیرێكى بێ وەزراتیان هەڵبژارد .
هاورێیان هێزە و لایەنە سیاسیەكانى كوردستان
ئێمە لە شانە سەرەكیەكانى سەرلەنوێ دامەزراندنەوەى حزبى شوعى كوردستان پێمان وایە هەرچىى زووە دەبێت كار بۆ لادان وریسواكردنى ئەو كەسانە بكرێت كە رۆژ لە دواى رۆژ حزبى شوعیمان بەرەو هەڵدێر دەبەن و مێژوەكەى دەشێوێنن لەهەمووش مەترسى ترلامان لەدەست دانى ورەى پۆلاینى شوعیەكانە كاتێك بە هۆى مەترسى لەدەستدانى وەزیفەو نانبرین بەهەموو كارە چەپەل و ناشیاوەكانى قیادە مونحەریفەكەى ملكەچ دەبن وبێدەنگى هەڵدەبژێرن بۆیە ئێمە تا پێمان بكرێت لە نێو رێكخستنەكانى حزب كار بۆ گۆرانكارى و نوێ بوونەوەى حزب دەكەین ئەگەر دەرفەتیشمان پێ نەدرێت راو بۆچوونى خۆمان بەشێوەیەكى دیموكراسى بخەینە روو ئەوا لە رێگاى كەناڵە جیاجیكانى رۆژنامەو گۆڤارە سەربەخۆكان كارە گەندەڵ و ناشیاوەكانى قیادەى حزب كە بە بەڵگە چەندینمان لایە ئەو قیادەیەى چۆن و بەچ شێوەیەك لە بۆرجوازێك زێدەتر سەرمایە نا شەرعیەكەیان بەهۆى ملكەچ بونیان بۆ ئاغاكانیان زێدەو زێدەتر دەبێت, ئەو كات بەڵگەكان بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەیەن چونكە ئێمە رۆژ لە دواى رۆژ بەهۆى مل هورى مكتەبى سیاسى حزب وبەشێك لە سەركردایەتى ئەم حزبە پێ دەخەینە سەر مەرگى خۆمان ئێمەش دەبینە بەشێك لە گەندەڵیەكان ئەو كاتەش ماهیەتى شوعیانەى خۆمان لەدەست دەدین و تۆزقاڵێك بەرامبەر خوێنى شەهیدانمان وەفادارنابین .
سەركەوێ ئیرادەى پۆلاینى شوعیە راستەقینەكان
بروخێ لادەرو ئەوانەى بەرگى كۆمەنیستیان بەساختە پۆشیوە
شانە سەرەكى
سەرلەنوێ دامەزراندوەى
حزبى شوعى كوردستان سەربەخۆ
باشورى كوردستان
2009/11/2
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست