شەشى ئازار سیمبولى خەباتمانە
Wednesday, 04/03/2009, 12:00
لە پێناو سەر لەنوێ دامەزراندنەوەى حزبى شوعى كوردستان كوردستانیانى بەرێز
دۆست ولاینگرانى حزبى شوعى كوردستان
لاى هەموو لایەك روون و ئاشكرایە لە شەشى ئازارى ساڵى 1991 چۆن بەچكە شێرانى حزبى فەهد پڵنگ ئاسا دیوارى ترسیان روخاند و پیاوانى بەعسیان لەناو چەرگەى شارى هەولێر توشى چۆك لەرزین كرد .
دیارە هەوێنى شەشى ئازار راپەرین و دەستكەوتەكانى گەلى كوردستانى لێ بەرهەم هات بەڵام خەباتى چینایەتى و خەباتى نەتەوایەتى پاش هەژدە ساڵ لە راپرین تا ئێستاش بلێسەى ئاگرەكەى گرو تینى خۆى هەیە لە كاتێك دەبوو حزبى شوعى كوردستان وحزبى شوعى عێراق پێشەنگ بونایە بۆ وەگر خستن و دەنگ هەڵبرینى زیاتر لە پێناو داكۆكى كردن لە مافى كرێكارن وچوتیاران و سەرجەم خەڵكى ستەم لێكراوى كوردستان , بەڵام بەهۆى هەڵپەرستى و كلكایەتى قیادەى ئەم حزبە بۆ حزبە ناسیۆنالیست و حزبە بەزۆر فەرمانرەواكانى كوردستان شوعیەكان سەرەراى ئەم هەموو خوێن رەشتن وقوربانى دانە نەیان توانى خۆیان وەك نوێنەرانى رەنجدەرانى ئەم نیشتمانە بناسێنن , شكستى شوعیەكان لە هەڵبژاردنەكانى ئەم دوایەش راستى و گەواى قسەكانمان دەسەلمێنن دیارە بێجگە لە هۆكارە ئیقلیمیەكان هۆكارى نەبوونى قیادەیەكى خاوەن ئیرادەى پۆڵاین لەناو خودى حزبى شوعى كوردستان و نایەك ریزى حزبە چەپ خوازەكانى كوردستان نەتوانرا بزوتنەوە چەپخوازەكان بە گشتى لە كوردستان رۆڵى خۆیان ببینن .
جەماوەرى بەشەرفى كوردستان
شوعیە راستەقینەكان ... پیشمەرگە دیرینەكان
ئیمە لە كاتێك یادى رۆژانى راپرین دەكەینەوە بە هەقى خۆمانى دەزانین بۆ رێز گرتن لە خوێنى ئەم هەموو كورە گەنج وجوانەى لە پێناو ئامانج وخەباتى چینایەتى لە رێز حزبى شوعى عیرَاق و كوردستان خۆیان بە شەهید كردن دا بە قیادەى حزبى شوعى كوردستان بڵێن تا كەى ئێوە بەرامبەر ئەم هەموو ناعەدالەتیە بێدەنگى هەڵدەبژێرن و تاكەى قبوڵى زیدە تر لاواز بوونى حزبێك دەكەن كە تەمەنى خەریكە پێدەنێتە هەشتا ساڵ .
ئێمە وەك یەكەم شانە سەرەكى سەر لەنوێ دامەزراندنەوەى حزبى شوعى كوردستان كە برتین لە قوتابیان وگەنجان و پێشمەرگە دێرینەكان و ئافرەتان و رۆشەنبیران هەوڵ و كۆششمان لەناو رێكخستنەكانى حزبى شوعى و دەرەوەى حزبى شوعى دەخەینە گر بۆ ئەوەى هەیبەت و جەربەزیى بۆ خەباتى حزبى شەهیدان بگەرێنینەوە دواش لە هەموو هاورێیان دەكەین بەتایبەتى ئەوانەى لە حزب دابروان پەیوەندیمان پێبكەن چونكە خەڵكى كوردستان بە گشتى و رەنجدەران و هەژاران بە تایبەتى رۆژ لە دواى رۆژ بەرەو هەژارى زێدە تر دەرۆن وچاوەروانى حزبێك دەكەن لە باوەشى هەست و وەرى شۆرشگێراتى خۆى لە باوەشیان بگرێت ..
نەمرى وسەربەرزى بۆ شەهدانى حزب و گەل
بژى خەباتى چینایەتى
بژى حزبى شوعى كوردستان سەربەخۆ
شانە سەرەكى دامەزراندنەوەى
حزبى شوعى كوردستانى سەربەخۆ
6/3/2009
باشورى كوردستان
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست