نامه‌یه‌كی كراوه بۆ پارێزگاری هه‌ولێر
Sunday, 14/07/2013, 12:00
ئێمه وه‌ك رێكخه‌رانی كه‌مپینی (دروستكردنی په‌یكه‌ری له‌قله‌قه كوژراوه‌كه‌ی هه‌ولێر) زیاتر له‌ساڵێكه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه ره‌زامه‌ندی یه‌كه‌ی كارگێری ئه‌و شاره وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یكه‌رێك شایسته دروست بكه‌ین بۆ (ئاشتی و ته‌بایی و ئازادی و دیموكراسی) هه‌روه‌ها وه‌ك رێزێك بێت بۆ ئه‌و له‌قله‌قه‌و بیره‌وه‌ری دانیشتوانی ئه‌و شاره‌و ئه‌وانه‌ی رۆژانێك ئه‌و له‌قله‌قانه‌یان بینیوه، له‌كه‌مپینه‌كه‌ش زیاتر له(200) كه‌سایه‌تی و زیاتر له(17) رێكخراوی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه پشتگیریان كردین و له‌زۆری میدیاكان باس له‌و داواكارییه كرا، كه ئه‌مه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه ئه‌مه خواستی چه‌ند كه‌سێك نییه، به‌ڵكو ئه‌وه خواستی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئاشتی و ته‌بایی و ئازادی و دیموكراسی-ن و دژی شه‌ڕو ئاشوبن.
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر رون بكه‌ینه‌وه، كه كاره‌كان چۆن كراوه‌و به‌ربه‌سته‌كان چیبوون كه وایانكردوه تائێستا په‌یكه‌رێكی شایسته دروست بكرێت و له‌شوێنی خۆی دابنرێ.
زیاتر له‌ساڵێكه داوامان له‌پارێزگای هه‌ولێر كردوه كه ته‌نها ره‌زامه‌ندی بده‌ن بۆ دانانی په‌یكه‌ره‌كه له‌نێو (پاركی شار) كه ده‌كاته به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی خانه‌قا ئه‌و شوێنه‌ی له‌قله‌قه‌كان تێیدا بوون، كه ئه‌ركی دروستكردنی واته له‌تێچووی په‌یكه‌ره‌و دروستكردنه‌كه‌ی هیچ نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی پارێزگا، به‌ڵكو هه‌مووی له‌ئه‌ستۆی ئێمه‌و ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه هه‌میشه بۆ ئاشتی و ته‌بایی و ئازادی و دیموكراسی هه‌وڵده‌ده‌ن و دژی شه‌ڕ و كوشتنن.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای داواكارییه‌كان جێگری پارێزگاری هه‌ولێر لێدوانی بۆ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن داوه كه ره‌زامه‌ندن له‌سه‌ر دروستكردنی، به‌ڵام دواتر رێگری كرایه‌وه، جارێكی تر داوامان كرده‌وه ئه‌وه‌بوو جێگری پارێزگار وتی: نوسراو بۆ ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كان بكه‌ن و ئێمه‌ش ره‌زامه‌ندی ده‌ده‌ین.
له‌دوای ئه‌وه‌ی (3) جار به‌نوسراو داواكارییه‌كه‌مان پێشكه‌ش به‌جێگری پارێزگاری هه‌ولێر كرد له26/5/2013 ره‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا‌و ئه‌ركی چاودێری كردنه‌كه‌شی به (به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی باخچه‌و پاركه‌كان) سپارد.
ده‌قی ره‌زامه‌ندی جێگری پارێزگار: "ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كان، لاریمان نییه، به‌ڵام له‌ژێر چاودێری پاركه‌كان دروست بكرێتمه‌بستی سیاسی و حزبی تیادا گوزارشت نه‌كرێت.
ئه‌وه‌بوو ئێمه‌ش هه‌لساین به‌بلاوكردنه‌وه‌یی و له‌زۆربه‌ی میدیاكان باسكرا‌و و ئه‌وه‌شمان راگه‌یاند كه خه‌ڵك كۆمه‌كمان بكات و دواتر له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی شار هه‌ولێر پاره‌كه دابینكرا و هونه‌رمه‌ندمان له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هێنا و ده‌ست به‌جێه‌جێكردنی كرا، سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی پاركه‌كانمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌مان بۆ دیاری بكات، به‌ڵام ئاگاداریان كردینه‌وه كه له‌لایه‌ن (نه‌وزاد هادی) پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌و پرۆژه‌یه راگیراوه، كه ئه‌مه‌ش جێگای پرسیاره بۆچی دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه پارێزگاری هه‌ولێر دێته ده‌نگ له‌كاتێكدا جێگره‌كه‌ی (تاهیر عه‌بدوڵا) به‌نوسراو ره‌زامه‌ندی خۆی داوه!.
لێره‌دا به‌رێزتان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ له‌كه‌دارنه‌كردنی مێژووی حوكمرانی خۆتان و شاری هه‌ولێر، رێز له‌داوای ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه بگرن و تاك ره‌وانه بریار مه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها رێز له‌واژۆی جێگره‌كه‌ی خۆت بگره كه ره‌زامه‌ندی داوه، رێز له‌ئیراده‌ی كه‌سانی دلسۆزی ئ له‌و هه‌رێمه‌و شاری هه‌ولێر بگره، چونكه جارێكی ئێمه له2/7/2013 داواكاریمان پێشكه‌ش به به‌رێزتان كرده‌وه، ره‌زامه‌ندی خۆتان نیشان نه‌داوه، گوایه ئه‌و پاركه شوێنی هیچ شتێكی تری تێدا نابێته‌وه، لێره‌وه ئێمه هه‌موو خه‌ڵكیش ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه داواكه‌ی ئێمه ته‌نها و ته‌نها (40سم) نه‌وه‌ك (40دۆنم) ده‌پرسین ئایا ئێمه‌و ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی باوه‌ڕی به‌ئاشتی و ته‌بایی و ئازادی و دیموكراسی هه‌یه‌و دژی شه‌ڕو كوشتنن مافی ئه‌وه‌یان نییه داوای ته‌نها (40)سانتیمه‌تر چوارگۆشه بكه‌ن؟!لەکاتێکد ئەم شارە پر لەپەیکەر کراوە کەپێمان وایە بونی پەیکەرێک بۆ ئەم لەقلەقە لەهەموو بوارێک‌دا جوانی ومانایەکی جوان دەبەخشیت بە پیرە هەولیردا
بۆ داواتان لێ دەکەین ئه‌گه‌ر خۆتان به‌دڵسۆزو خه‌مخۆری ئه‌و شاره ده‌زانن، ره‌زامه‌ند بن له‌سه‌ر ده‌ستنیشان كردنی 40 سانتیمه‌تر له‌نێو پاركی شا
چونکە جگە لەم شوێنە هیچ شوینەکی تر لای ئیمە و خەلکی کوردستان پڕ مانا‌و شایستە تر نیە بۆ ئەو لەقلەقە مۆلەت نەدانت بۆ ئەو پەیکەرە ، وادەکات دەنگی نارەزایەتی دژ بەو هەولە لەناوەو دەرەوە بەرز بکەینەوە و ئۆبالی مێژوییش بکەوێتە سەر تۆ کەرێگر بوی لەدانانی ئەو پەیکەرەو دژ بە هولی هەموو ویژدان دۆستێک دەوەستیتەوە
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی كه‌مپینی دروستكردنی په‌یكه‌ری له‌قله‌قه كوژراوه‌كه‌ی هه‌ولێر
ژماره‌ی په‌یوه‌ندی:
ناوخۆ (07504636340) عیسا خدر
ده‌ره‌وه(٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧) قادر نادر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست