کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌لستانه‌که‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی

Sunday, 10/05/2009, 12:00


له‌رۆژانه‌بۆ کاری پێویست سه‌ردانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالام کرد کاره‌که‌م یه‌که‌به‌یه‌که‌ی به‌شه‌کاندا تێپه‌ری ، به‌پێویستم زانی که‌راو سه‌رنجم بلاو بکه‌مه‌وه‌به‌وه‌ی بینیمو تێىبینیم کرد له‌و وه‌زاره‌ته‌، به‌راستی که‌سه‌رم له‌پرسگه‌دا پێم راگه‌یاندن کارێکی وام هه‌یه‌به‌جوانتره‌ین شێوه‌پێشوازیان لێکردم زۆر به‌ڕیزه‌وه‌ئاسانکاریان بۆکردمو باجێکی سه‌ردانی کردنیان پێدامو چوومه‌ژوره‌وه‌، لێره‌به‌ش به‌به‌ش تێپه‌ریم له‌نهۆمی یه‌که‌م هاورێیه‌که‌م بینی له‌کۆلیج له‌گه‌لم بوو راوه‌ستام له‌گه‌لی گووتم تۆ پێمبلێ وه‌زاره‌تان ئه‌لێ فه‌رمانبه‌ره‌کانی هه‌لبزاردوه‌؟ گوتی بۆ ؟ گووتم ماشه‌لا کچی وا جوانم له‌ههیچ شوێنێک نه‌دیوه‌یاخوا روویان سپیبێت ، براده‌ره‌که‌م پێکه‌نی گووتی با پێت بلێم بۆ فه‌رمانبه‌ره‌کچکانمان هه‌مووی جوانن ، گووتم فه‌رمو نهێنی له‌پشت جوانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌هه‌یه‌؟ گووتی به‌ڵێ به‌ته‌ئکید.
گووتی: برام که‌وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابی وه‌زیر ، جه‌نابیان ئه‌وه‌ی داوه‌ی پێشکه‌ش کردبوو له‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌ئافره‌ته‌کان ، ئه‌وه‌ی جوانبوو قبوولی کردو ئه‌وه‌ی جوان نه‌بوو له‌به‌ر چاویان وه‌لامیان ئه‌وه‌بوو، که‌شوێنی دامه‌زراند نه ماوه‌زووتر بهاتبان ‌ببووره‌! زۆر پێکه‌نیم تا راده‌ک چاوم پر ئاوو بوو ، زۆر سه‌یرم پێهات به‌هه‌ر حال گوتمه‌براده‌ره‌که‌م به‌خوا قسه‌ی سه‌یرت لایه‌من ده‌چم ئیشه‌که‌م ته‌واو ئه‌که‌م، گووتم تۆ بۆ کوێ ده‌چی؟ گووتی وه‌ڵا رۆژانه‌هیچ ئیشم نیه‌بێزار ده‌بم له‌دانیشتن ناچار ده‌بم بچمه‌ده‌رێ له‌باخچه‌که‌تۆزه‌ک دانیشم، گووتم باش خوات له‌گه‌ڵ، چوومه‌ژووره‌کان ده‌مبینی 2 کچ له‌گه‌ل 1 کوڕ یان 4 کچ له‌گه‌ل 2 کوڕ یان 3 کچ له‌گه‌ڵ 2 کور یان هه‌رهه‌موویان کچبوون له‌یه‌ک ژووردا، به‌گشتی رێژه‌ی کچ زۆر له‌کوڕ زیاتر بوو، ئه‌وه‌ی سه‌یربوو دیتم له ‌یه‌کێک له‌ژووره‌کان که‌منو چه‌ند موراجعێکی تری تێدابوو فه‌رمانبه‌رێکی کچ له‌گه‌ل کورێکی سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ له‌ناکاو ده‌ستاین به‌قاقای پێکه‌نین کرد به‌ده‌نگێکی به‌رز ، هه‌موومان ئێمه‌ی موراجع ته‌ماشای پێشوو پاشی خۆمان کرد من له‌دله‌خۆم گووتم ده‌بێت له‌پاشه‌لم کلکم بۆ درووست نه‌بوو بێت؟! تا ئه‌وانه‌به‌من پێکه‌نیبن! به‌هه‌ر حال ئه‌و ژووره‌م به‌جێهیشت له‌گه‌ڵ 2 موراجع جووم بۆ لای به‌ڕیوبه‌ری گشتی دیوان ، له‌ڕیگه‌گووێم له‌ده‌نگی ئافره‌ته‌ک بوو به‌ده‌نگی به‌رز ده‌ی گووت: ئێه‌وه‌بۆ زه‌می من ده‌که‌ن له‌لای فلان؟ ئه‌گه‌ر راتان له‌من نیه‌بۆ براده‌ریه‌تیم ده‌که‌ن ؟ بۆ باسی من ده‌که‌ن له‌لای خه‌لک. به‌ده‌نگێکی به‌رز به‌راستی منو موراجعه‌کان ته‌ماشای یه‌کمان کرد شه‌رمان له‌خۆمان ده‌کرد، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م زانی کچک له‌ژووره‌که‌ی تر به‌پێکه‌نینه‌وه‌له‌گه‌ل پیاوێک هتنه‌ده‌ره‌وه‌دیار بوو زۆر براده‌ر بوون گاڵته‌یان ده‌کرد کاتێکم بینی به‌رێوبه‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌که‌ئه‌ویش هاته‌به‌ینیان تا له‌گه‌لیان ده‌ست به‌گالته‌و گه‌پ بکات.. به‌هه‌ر حال ژووری سکرتێری به‌رێوبه‌ری دیوان تۆزێک ئارامی به‌خۆیه‌وه‌بینی پاشئه‌وه‌ی سکرتێره‌که‌وازی هێنا ل ده‌نگ هه‌لبرینو ره‌خنه‌گرتن و گله‌ییه‌کانی له‌براده‌ره‌کانی که‌به‌ده‌نگێکی به‌رز بوو زۆر ،راستی شه‌رم بۆ مرۆڤ زۆر پێویسته‌، به‌راستی ئه‌و شتانه‌ی بینیم به‌شێکی گه‌وره‌ی وێنه‌ی به‌ر به‌ڕه‌لایو گه‌نده‌لی ئه‌و وه‌زاره‌ته بوو به‌به‌ر چاو که‌وت، له‌وولاتان فه‌رمانبه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتووییو شاره‌زایی وه‌رده‌گێرێت نه‌ک له‌سه‌ر ئه‌ساسی جوانی رووخساری، ئه‌وه‌ی ئێمه‌له‌کوردستان پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بناماکانی به‌رێوبردنو خزمه‌ت کردنه‌له‌جیهان، ئاخۆ ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌ی خوێندنی بالا کاری زۆری نیه‌بۆ ئه‌و هه موو میلاکاته‌ده‌ی فه‌وتێنێت به‌که‌سانی بێ به‌رهه‌می ده‌دات! بۆ؟  بۆ فه‌رمانبه‌ریش گه‌نده‌ل ده‌کات؟ توخوا ره‌وایه‌ فه‌رمانبه‌ر له‌و وه‌زاره‌ته‌هه‌فته‌ی ته‌نها جاریکیش موراجع سه‌ردانی نه‌کات؟
به‌رێزان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کاتی لێپرسینه‌وه‌نه‌هاتوه‌له‌گه‌ل گه‌نده‌له‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا ؟ کاتی لێپرسینه‌وه‌نه‌هاتوه‌له‌گه‌ل جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی بالا؟ له‌زۆر حکومه‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ر یان جیهان که‌ وه‌زیرێک له‌کاره‌که‌ی سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو نه‌ی توانی خزمه‌تی پێویست بکات ئه‌وا لاده‌درێت یه‌کێکی شیاو به‌و پۆسته‌له‌شوێنی داده‌نرێت ، باشه ‌بۆ له‌حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و شته‌نیه‌یان که‌مه‌، ئایا حکومه‌ت باوه‌ری ته‌واوی نه‌هاتوه‌ که‌ ئه‌مانه‌ به‌گوێره‌ی پێویست نین؟ باوه‌ر ناکه‌م خه‌لکێک له‌حیزبیه‌کانی سه‌ر به‌حیزبی وه‌زیریش رای له ئاستی وه‌زیری خوێندنی بالا بێت .
توخوا ره‌وایه ‌وه‌زاره‌تێکی وه‌ک وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا و توێژێنه‌وه‌ی زانستی ، شوێنی به‌سه‌ر بردنی بێکاریو شوێنی مرۆڤی بێشه‌رم بێت؟ ئه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌عه‌قلی وه‌به‌ر هێنه‌ر بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دروست ناکات؟ مرۆڤ فێری په‌روه‌رده‌و ره‌وشتی جوان ناکات؟ به‌داخه‌وه‌ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ناوی توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌به‌س به‌داخه‌وه‌به‌س ناوه‌، گه‌نده‌لی و ئاستی پلانی ئه‌و وه‌زاره‌ته ‌له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی خیرای حکومه‌تو گۆمه‌لگامان ناگوونجیتو له‌و ئاسته‌دا نییه‌، داوا ده‌که‌م له‌سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌به‌رێز سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ناوچه‌ی زانکۆ ی به‌رێز که‌ ئه‌م وه‌زعه‌چیتر له‌و وه‌زاره‌ته‌قه‌بوول نه‌که‌نو لێپێچینه‌وه‌بکه‌ن له‌گه‌ڵ وه زیری خویندنی بالا، من باوه‌ر ناکه‌م به‌رێز سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم یان جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌و حاله ‌بزانێت یان به‌رێزان له‌ ناوچه‌ی زانکۆ بزانن.. تکایه ‌به‌سه ‌بێده‌نگ مه‌بن هه‌مووتان ده‌نگ هه‌لبرن بۆ ده‌ستنیشانکردنی هه‌له‌کان له‌که‌سانی به‌رپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌، باچیتر حکومه‌ت و حیزبیش زیاتر توشی گله‌یی خه‌لک نه‌بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە