سه‌رخستنی گۆران بۆ؟

Thursday, 04/03/2010, 12:00



دیاره‌ دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆران شیوه‌یه‌ک له‌ خه‌باتی سیاسی نوێی هێنایه‌ دی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌باتی دیموکراتیو سیاسی له‌ کوردستان نوێ کرده‌وه‌ وه‌هه‌روه‌ها گرنگی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌خو‌دی سه‌رکرده‌و بیرو بۆچونی گۆڕاندا نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا خۆی کاریزمایه‌کو شه‌خسیتێکی گه‌وره‌و خاکی و به‌ توانای کورده‌وه‌ به‌ ئازاییوچاو نه‌ترسی ئه‌و ئه‌م ئازادیه‌ هاتۆته‌ کایه‌وه‌ وه‌هه‌تا بڵێێ که‌سێکێ پراگماتیکیه‌، به‌ڵکو گرنگیه‌که‌ی له‌ دروست بونی هێزی ئۆپۆزیسیۆنو ڕای جیاوه‌ز به‌ڕه‌نگار بونه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی دو هێزی هه‌تا بڵێی خۆپه‌رست.

بزوتنه‌وه‌ی گۆران توانی ئازادی بۆ مزگه‌وته‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ پێش هه‌ر جێیه‌کی دی چونکه‌ ئه‌و مه‌لا یه‌ی که‌ ئێسته‌ ئه‌توانێ به‌ئازادانه‌ وتار بخوێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌یت له‌گه‌ڵ پێش دروست بونی گۆڕان جیاوازیه‌کی زۆری هه‌یه‌،سه‌د ساڵی تر ئیسلامیه‌کان نه‌یان ده‌توانی ئه‌م گۆڕانه‌ بکه‌ن، بۆیه‌ جێێ خۆیه‌تی که‌ مزگه‌وته‌کانیش پشتگیری گۆڕان بکه‌ن له‌به‌ر خۆشه‌ویستی گۆڕان نا له‌ به‌ر ئازادی خۆیان چونکه‌ ئازادی پێش هه‌مو شتێکه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنی بیستو پێنجی حه‌وت ئیسلامیه‌کان هێرشیان ده‌کرده‌ سه‌ر گۆڕان وه‌ هه‌ر به‌ باڵێکی سه‌ر به‌یه‌کێتیان ده‌زانی به‌ڵام پاشان زانییان که‌ گۆڕان پارسه‌نگی خۆی هه‌یه‌ وه‌ ئێمه‌ش به‌ چاکی ده‌زانین ئه‌و ئازادییه‌ی وه‌ ئه‌و جورئه‌ته‌ی که‌ ئێستا بۆ ئیسلامیه‌کانیش دروست بوه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ گرتنو چونه‌وه‌ به‌ دژی ده‌سه‌ڵاتدا به‌هۆی ئازایه‌تی گۆڕانه‌وه‌ بوه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ شوکری خودا بکه‌ن دوای نوێژ کردن که‌ گۆڕانی بۆ ناردن.

ئه‌وه‌ی که‌ گۆڕان توانی بیهێنێته‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆن دوو ساڵ له‌مه‌و پێش خه‌ڵک نه‌ی ئه‌وێرا له‌ ته‌له‌فون کردنیش باسی بکات.

ئه‌گه‌ر دیقه‌تی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی بده‌ین ئه‌زانین ئه‌و هه‌مو هێرشو خۆ هه‌ڵکێشانو توڕه‌بونو دیعایه‌ دروست کردن دیاره‌ به‌ ته‌ئکید ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئیعتیباراتی سیاسیو نێو ده‌وڵه‌تی نه‌بوایه‌ گرده‌که‌یان به‌ته‌ئکید ئه‌دایه‌ به‌ر هه‌وانو ڕاجیمه‌ وه‌ درێخیان نه‌ئه‌کرد له‌سه‌ر کوت کردنو له‌ناو بردنیان.

ئایا سه‌رخستنی گۆڕان ئیشکالێکی شه‌رعی تێدایه‌؟؟

من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌کی مزگه‌وت یاخود هه‌ر‌تاکێکی دی ئیسلامی یا غه‌یر ئیسلامی یه‌ هه‌رتاکێکی کورد ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌که‌ی خۆی بدات به‌ گۆڕان ئه‌وه‌ ئه‌و خزمه‌تی به‌ ڕزگانی بونی خۆی داوه‌ پێش سه‌رخستنی گۆڕان چونکه‌ هه‌نگاوێک به‌ره‌و زیاتر ئازادیو که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبه‌که‌ که‌ به‌ یه‌کسانی پاره‌ی ئه‌و میله‌ته‌ ده‌به‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و چرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ییه‌و خێڵه‌کی ته‌وریس کردنی ده‌سه‌ڵات له‌ باوکه‌وه‌ بۆ کوڕو برا که‌ئه‌مه‌ش یانی دیکتاتۆری وه‌ئیسلامیش ڵه‌گه‌ڵ شێوه‌ی ‌هه‌ڵبژاردنی دیموکراتی ڕاسته‌وخۆیه‌ وه‌ک خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (وامرهم شورى بینهم) خوای گه‌وره‌ نه‌ی فه‌رموه‌ (وامرهم ما یقوله رئیسهم او امیرهم)

ته‌داولی سوڵته‌و ئۆپۆزیسیۆن بون زۆر گرنگه‌ بۆ دروست نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری بۆیه‌ ئه‌گه‌ر گۆڕانیش ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست پێویسته‌ پشتگیری دروست بونی ئۆپۆزیسیۆنۆکی دی بکه‌ین بۆ گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش نه‌بن به‌ تاکه‌ ده‌سه‌لات.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە