کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان تۆبباران وسنووربه‌زاندنی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن ئێران مه‌حکوم ده‌کات.

Thursday, 21/07/2011, 12:00


وه‌ک هه‌موولایه‌ک ئاگادارین ئه‌وه‌ چه‌ند رۆژێکه‌ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ بیانووی هه‌بوونی هێزه‌کانی پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک)ه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ ئۆپراسیۆنێکی به‌ربڵاوی سه‌ربازی دژی ناوچه‌ سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستان که‌ له‌ راستیدا ئه‌مه‌ دریژه‌دانه‌ به‌و دژایه‌تیکردن و سنووربه‌زاندنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران که‌وا به‌ درێژایی ساڵانی رابردوو ماوه‌ ماوه‌ له‌ به‌رانبه‌رناوچه‌ سنووریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامیداوه‌ .
وه‌ک پێشتریش رامانگه‌یانووه‌ ئه‌و شه‌ڕپێکدادان و نائارامییانه‌ له‌ قازانجی هیچ لایه‌ک دانییه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موانیش زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بیت گوندنیشینای ئه‌و ناوچه‌ سنووریانه‌ن.
ئێمه‌ له‌ حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان وێرایی ئیدانه‌کردنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ ، داواکارین به‌زووترین کات هه‌موو شه‌ڕو پێکدادان و ئۆپراسیۆنه‌کان رابگیرێن و زمانی دیالۆگ و ملدان بۆ چاره‌سه‌ریی دیموکراسیانه‌ی پرسی کورد جێگای لۆژیکی زه‌بروزه‌نگ وره‌تکردنه‌وه‌ بگرێته‌وه‌ .

18/ 7/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە