به‌یاننامه‌ی دانیشتوانی قه‌زای خه‌بات
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
ئێمه وه‌كو رۆشنبیران و گه‌نجان و پیشه‌وه‌رانی قه‌زای خه‌بات پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌ڵوێستی بوێرانه‌ی خۆپیشانده‌رانی سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌رده‌بڕین ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ حه‌ق بێژی و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می ئیفلیجی حوكمڕانی له كوردستانی
عیراق. پێمان وایه ئه‌م حوكمڕانی بنه‌مالییه‌یه تاسه‌ر ئێسقان تێوه‌گڵاوه له گه‌نده‌ڵی دارایی و سیاسی و ئه‌خلاقی بۆیه پێمان وایه بوێرانه‌ی خه‌ڵكانی چاكسازی خواز به‌سه‌ر ئیراده‌ی سته‌مكاران و گه‌نده‌ڵكاران سه‌رده‌كه‌وێ، رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه گه‌واهی ئه‌م راستیه‌ن.
بۆیه ئێمه‌ش وه‌كو توێژێكی زیندووی ئه‌م قه‌زایه هۆشداره‌ی ده‌ده‌ینه ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر سنورێك بۆ ئه‌م نادادپه‌روه‌ری و زیاده رۆیی ناوچه‌كه‌مان دانه‌نێن و داواكاریه‌كانمان بۆ جێ به جێ نه‌كرێت ئه‌وا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری سازده‌كه‌ین.
داواكاریه‌كان:
1-ره‌خساندنی هه‌لی كار‌و سوود وه‌رگرتن له توانای گه‌نج و لاوانی ناوچه‌كه.
2-سنورداركردنی ده‌سه‌لاتی هۆزه‌كان به‌سه‌ر ئێداره‌ی ناوچه‌كه.
3-گه‌ڕانه‌وه‌ی مولك و ماڵی گشتی و سه‌رجه‌م ئه‌و زه‌وییانه‌ی به (مساگحە) دراون به به‌رپرسه‌كان به ناوی تره‌وه.
4-دامه‌زراندنی ده‌رچوانی كۆلیژ و په‌یمانگاكانی ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆلیژی كشتوكاڵ بۆ ناوچه‌كه.
5-گۆڕینی سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ناوچه‌كه كه تێوه‌گڵاون به گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆره‌وه.
6-دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر چینی هه‌ژاران و فه‌رمانبه‌رانی كه‌م ده‌رامه‌ت.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
قه‌زای خه‌بات\ پارێزگای هه‌ولێر
30/3/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست