کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك نەوشیروان بێدەنگى شكاند

Friday, 06/02/2009, 12:00


پاش بێ دەنگ بوونت ودانیشتنە یەك لە دواى یە كەكانت لەگەل تاڵەبانى ورا نەگەیاندنى ئەنجامى دانیشتنەكانت لەگەڵ تاڵەبانى ئَێمە زۆر هیوابراوبووین لە جەنابتان.چونكە زانیمان تاڵەبانى رێوى ئاسا بەناوى پرۆژەى چاكسازى وتەداخولى حزب وحكومەت ویستى گەمەیەكى سیاسى بە ئێوە بكات .و كات بباتە سەر ودرێژە بە كات ببات تا كاتى(هەڵبژاردن وكۆنگرە).وەك دەریش كەوت كە تاڵەبانى هاتەوە هیچ كارێكى بۆ پرۆژەكەى نەكردوو تەنانەت كارى لیژنەكانیش كەدانرابوو تەواو نەكرابوون وبگرە هەرباسیشى لێ نەكرا ؟؟و مل شۆرانە گەرایەوە بەغداد. پاش بڵاوبوونەوەى هەواڵى دابەزینى لیستَكى سەربەخۆ لەلایەن بەرێزتانەوە هەموانى خۆشحاڵ كردو جارێكى تر بروسكەى راپەرینێكى تر بەرگوێمان كەوتەوەولە جیاتى (بەعسى قران.گەندەڵ قران) دەبێت.بڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵە واى كرد شەقامى كوردى جارێكى تر ببوژێتەوە دەمارى كوردایەتى گشتمانى هەژاند.
بەرێزم كاكە نەوە لەم كاتەدا گەندەڵەكان خەریكى پلان دانانن بۆ كادرانى (گردى پیرۆز) ولە هەوڵدان كادران وئەندامانت بكرن یان لەخشتەیان بەرن یان كارى خراپیان بەرامبەر بكەن وەك چۆن پێشتر لەهەموو دەزگاكانى حكومەت وحزب كاداران ودڵسۆزانى ئێوە وپەیامەكەیانیان وەدەرنان وبەعس ئاسا نان براویان دەكردن وئێوەش لەبەر وەزعەكە بێ دەنگ دەبوون تا كارگەیشتە ئەوەى بەرێزتان بێدەنگیتان شكاندو وەك شێر ئاسا خۆت وهاورێكانت هاتنەوە مەیدان. پێویستە لەم كاتەدا بچیتەوە ناو خەڵك وقسەیان بۆ بكەیت وگوێیان لێ بگریت وگوێت لێ بگرن .دلنیابە كاك نەوشیروان زۆربەى خەڵكى دلسۆزو نیشتمان پەروەر وگەنج وخوێندكار وپێشمەرگەى دێرین وماڵە شەهیدان وكەس وكارى ئەنفال كراو وبارزانیەكانت لەپشتە (سلێمانى وگەرمیان وحەوزى بێتوێن وچەمچەماڵ وخانەقین و هەوڵێروگشت لادى وناوچەكانى ترت لە پشتە چونكە چەندین ساڵە لەسایەى دەسەڵاتى بنەماڵەى دوومافیاى كورد كوژەوە دەچەوسێنرێنەوە وكەسیس نەبووە بۆیرى قسەبكات وخەڵكى هەمووى چاوەروانى سەركردەیەكى وەك بەرێزتانى دەكرد..بۆیە ئیمە وك كۆمەڵێك لەزیندانیانى سیاسى كە بەدەرین لەكۆمكارى زیندانیە سیاسیەكانى(مەڵبەند ورێكخراوە دیموكرتیەكان)كە ئەوان راستەوخۆ سەرپەرشتى دەكەن،بەڵین دەدەین تابتوانین بەرگرى لە برۆسەكەتان بكەین وئامادەین وەك پێشمەرگەیەك ببینە پارێزەرى نیشتمانەكەمان تاپاكى بكەینەوە لە (جەلالى ومەلایى) وحكومە قەرەقۆشەیان ولەمرۆشەوە ئێمە خۆمان وەك راپەرینەكە كۆدەینەوە ولە ئامادە باشیدا دەبین بۆ هەرچ كارێك كەلەلایەن ئێوەوە بە ئیمە بسپێردرێ.
سوپاسى سایتى بوێرى كوردستانپۆستیش دەكەین كە توانیان بەرەخنەكانیان چاومان بكەنەوە راستیەكەكان بزانین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە