ده‌نگ مه‌ده‌ن بۆ بکوژانی کاره‌ساتی هه‌کاری و گوندی ده‌شتێو..
Tuesday, 02/06/2009, 12:00
_ ڕۆژی 8 ی ئازاری 1978 سه‌عدی گچکه‌و کۆمه‌ڵیک پێشمه‌رگه بانگ ده‌کرێن به‌ره‌و نۆکان بۆ کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی، که‌چی له گوندی ده‌شتێو ده‌که‌ونه بۆسه‌ی دوژمنه‌وه و به سه‌عدی گچکه‌وه 13 پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌کرێن و چواری تریش دوای به‌دیل گرتنیان ئیعدام ده‌کرێن.
_ تا ئێستا به‌ڵگه نامه‌یه‌ک یان لێدوانێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان نه‌خراوه‌ته ڕوو:
_ کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی له‌و کاته‌دا بۆچی؟
_ سه‌ید کاکه و کۆمه‌ڵیك پێشمه‌رگه له‌و جه‌هه‌نه‌مه‌دا چۆن ده‌ربازیان بوو؟
_ ئایا شه‌هید سه‌عدی گچکه له‌گه‌ڵ چه‌مانه‌وه‌م بۆ گۆڕه‌که‌ی. بیرمه‌ندێکی وه‌ها گرنگ بووه تا به‌شداری کۆبونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی بکات؟
_ بۆ ناوی ئه‌و که‌سه تۆمار نه‌کرا که بووه چاو ساغی هێزه‌که، ئایا دهلیلهکهش وه‌ک پێشمه‌رگه‌کان له‌ناو چوون یان چی لێهات؟
من ناوی گشت شه‌هیده‌کانم لایه به‌ڵام پرسیاره‌کان بۆ خه‌ڵک جێ دێڵم تا له هه‌ڵبژارنه‌کانی مانگی 7 بیکه‌نه ماده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان و داوایان لێ بکه‌ن گه‌ر وه‌ڵامیان نه‌دانه‌وه ئه‌وا (هه‌ر سندوقێکتان به‌رده‌ست که‌وت له‌توپه‌تی بکه‌ن).
_ کاره‌ساتی هه‌کاری
_ ڕه‌تڵی یه‌که‌م پێک هاتوون له دڵسۆزترین توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و یه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیان له‌گه‌ڵ نه‌بوو وه زۆرینه‌یان بێ چه‌ک بوون، زۆرینه‌شیان کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بوون، هه‌رچه‌نده دکتۆر خالیدیان له‌گه‌ڵ بوو به‌ڵام له کۆمه‌ڵه‌کان زیاتر په‌رۆشی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان بوو.
_ ڕه‌تڵی دووه‌م زیاتر له 500 پێشمه‌رگه بوون به‌ڵام ته‌نها 100 که‌سیان بێ چه‌ک بوون، زۆرینه‌ی فه‌رمانده‌کانیان سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالست بوو به فه‌رمانده‌ی شه‌هید عه‌لی عه‌سکه‌ری، که‌چی خرانه ڕه‌وشێکی هێنده نادیاره‌وه نه‌ک ته‌نها قڕکران به‌ڵکو که‌س نه‌یزانی فه‌رمانده‌کانیان چۆن به گوله‌ی (ئاڕپیجی) ئیعدام کران.
تێبینی: ئاڕپیجی وه‌شێنه‌کان ئێستا جێگری سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی کوردستانن و ڕه‌نگه کاندیدش بکرێنه‌وه، له‌وه‌ش جه‌رگتر بڕ یه‌کێکیان بانگه‌شه‌ی گۆران ده‌کات.
ڕه‌تڵی سێهه‌م: زۆرینه‌یان چه‌کدار بوون و سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیان له‌گه‌ڵ بوو. پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕه‌تڵه بۆچی حه‌ره‌که‌ی نه‌کردوو په‌یوه‌ست نه‌بوو به ڕه‌تڵی یه‌که‌م و دوهه‌م؟
به قودره‌تی قادر ڕه‌تڵی یه‌که‌م و دووم حه‌ره‌که‌تیان کردوو و زۆرینه‌یان یان قیاده موه‌قه‌ته شه‌هیدی کردن یان خێڵه‌کانی سه‌ر به قیاده موه‌قته یان به‌فر ڕه‌قی کردنه‌وه یان برسێتی یان به تۆپ و فڕۆکه‌کانی ئێران و تورکیا و عێراق شه‌هید کران.
ده‌ئێوه‌ش ئه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر، ئه‌ی کوڕه شه‌هیده‌کان که باوکتان به ناحه‌ق له‌و کاره‌ساته‌دا شه‌هید کران، ئه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌م ڕاستیه ده‌خوێننه‌وه:
خوێنی ئه‌و مرۆڤه بێگوناحانه بکه‌نه مه‌ره‌که‌بی ده‌نگ دان و به‌ویژدانه‌وه (نا) لێده‌ن له لیستی ئه‌سپه‌که‌و (به‌ڵی) لێده‌ن به‌و لیسته‌ی خۆتان بڕواتان پێیه‌تی.
که‌ناروێ _ 1-6-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست