تاڵه‌بانی درۆزنترین مرۆڤ .....
Wednesday, 09/12/2009, 12:00
کاتێک موعمه‌ر قه‌زافی بڕێ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی نارد بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه و پاشانیش ئاخونده‌کانی ئێران ده‌ستیان گرت به‌سه‌ریدا، مام جه‌لال سوێندی خوارد گه‌ر کوردستان ئازاد ببێت له ده‌روازه‌ی شاری سلێمانیدا په‌یکه‌رێک بۆ قه‌زافی دروست بکات، که‌چی له بری په‌یکه‌ری قه‌زافی 7 ئه‌سپ له دووڕیانی سه‌رچناردا به 28 ناڵی پێیانه‌وه به 1 گوله‌ی (ARPG)ی به فه‌رمانی تاڵه‌بانی ساڵی 1993 که‌له‌سه‌ری بارزانی تێکه‌ڵ به کاسکێتی عروبه‌ی قه‌زافی کرا.
سه‌ری ساڵی میلادی 1985 ته‌واوی باره‌گاکانی پێشمه‌رگه به تیپ و که‌رت و مقهڕهکانهوه ئازادبوون بخۆنه‌وه، مام جه‌لال به لاندکرۆزه‌رێکی هه‌دیه‌ی به‌عسه‌وه که له مفاوه‌زاته‌که‌دا وه‌ری گرتبوو ده‌چێته مقهڕێکهوه و وه‌ک دیاری 1 قاپ ویسکی ده‌داته پێشمه‌رگه‌کان و پێیان ده‌ڵێت ئه‌وه دیاری منه،هه‌رچه‌نده ده‌زانم مه‌شروبی تریشتان لایه، به‌ڵام ئه‌مشه‌و ئاگاتان له خۆتان بێت سواری یه‌کتر نه‌بن، ئافه‌رین سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ خۆت و ئامۆژگاریت بۆ پێشمه‌رگه، دیاره ئه‌م قسه‌یه‌ت له مه‌لا مسته‌فای سهرکردهتهوه بۆ ماوه‌ته‌وه که به تۆ و برایم ئه‌حمه‌دی خهزوررتی وتبوو، ئه‌م دوانه هه‌میشه خه‌ریکی گۆڕینه‌وه‌ن.
ساڵی 1985مه‌لا به‌ختیار له‌خوار باره‌گای که‌رته‌که‌ی شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی له گوندی یاخسه‌مه‌ر له ژوورێکی زۆر بچووکدا سجن بوو، نامه‌یه‌کی نووسی بوو بۆ مام جه‌لال و له کۆتایی نامه‌که‌دا نوسیبووی (هاوڕێت مه‌لا به‌ختیار) ، کاتێک وه‌ڵامی نامه‌که هاته‌وه، مام جه‌لال له کۆتایی نامه‌که‌دا له‌بری مه‌لا به‌ختیار نووسیبووی (چۆن له حیکمه‌ته‌وه کردمی به مه‌لا به‌ختیار ئه‌وا ئێستا دهتکهمهوه به حیکمه‌ته‌که‌ی جاران).
شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملۆ میوانی تاڵه‌بانی ده‌بێت له یاخسه‌مه‌ر، پاشان تاڵه‌بانی داوا ده‌کات قاسملۆ بباته‌وه بۆ گوندی گه‌وره‌دێ که ئه‌و کاته باره‌گای سه‌رکردایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لێ بوو، کاتێک ده‌گه‌نه گوندی گه‌ڕه‌دێ، گوندنشینێک ده‌چێته به‌رده‌م قافڵه‌ی سه‌یاره‌کانی تاڵه‌بانی، تاڵه‌بانی به شۆفێره‌که‌ی ده‌ڵێت بوه‌سته بزانین چی ده‌وێت، گوندنشینه‌که به تاڵه‌بانی ده‌ڵێت خێزانه‌که‌م تۆراوه و نایه‌ڵم بڕۆیت تا بۆم نه‌هێنیته‌وه، تاڵه‌بانی ڕوو لهقاسملۆ ده‌کات و پێی ده‌ڵێت ئێمه ته‌نها چاره‌ی کێشه‌ی گه‌لمان له‌سه‌ر شان نیه به‌ڵکو کێشه‌ی ته‌ڵاقیش چاره ده‌که‌ین، قاسملۆ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه به تاڵه‌بانی ده‌ڵیت: ئێ ئه‌و گوندنشینه ڕاست ده‌کات گه‌ر شۆڕشی کورد نه‌بوایه ده‌بوو تۆ ئێستا له مه‌حکه‌مه‌ی سلێمانی وه‌ک محامیهک بژێوی خۆت له‌سه‌ر کێسی ته‌ڵاق دراوه‌کان دابین بکردایه.
ئه‌م نموونانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ڵامێکه بۆ گشت ئه‌و قه‌ڵه‌مه گهمووشانهی ڕۆژانه له کوردستانی نوێ و ماڵپه‌ڕی پیوک میدیاوه تاڵه‌بانی وه‌ک فریشته‌و فریادڕه‌س وێنا ده‌که‌ن ، گه‌رچی منداڵێکی کورد بێزی نایه‌ت له گه‌مه‌ی ڕه‌سم ڕهسمێنهشدا به منداڵه‌که‌ی به‌رامبه‌ری بڵێت بخه‌وه به ڕه‌سمی تاڵه‌بانی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست