گۆڕانی حه‌تمی داخوازیه‌کی مێژوویی و پێداویستییه‌کی ڕۆژگاره
Thursday, 04/06/2009, 12:00
به‌سه‌ر هاتی ئه‌و پێنج هه‌نجیره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی که‌یه‌کێک له‌حیمایه‌کانی خۆی دوای چه‌ندان ساڵ گێڕایه‌وه‌ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر شتێك ئه‌وا به‌ئاشکرا به‌ڵگه‌ی بێ شه‌خسیه‌تی ئه‌و به‌ناو سه‌رکرده‌فاشیل و بێ مه‌بده‌ئه‌ده‌رئه‌خات که‌ته‌نانه‌ت کار بگاته‌ئه‌وه‌پێنج هه‌نجیر به‌گرنگترو له‌پێشتر بزانێت وه‌ک له‌هه‌موو که‌سانی ده‌وروبه‌رو دۆستانی،چڵێسی وئه‌نانییه‌تی ئه‌و که‌سه‌گه‌یشتووه‌ته‌ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که‌ئاماده‌بێت سوکایه‌تی ته‌نانه‌ت به‌دارو ده‌سته‌که‌ی خۆشی بکات و نان بڕاویان بکات له‌سه‌ر ته‌نیا پێنج دانه‌هه‌نجیر،که‌ته‌نانه‌ت ناگاته‌یه‌ک کیلۆش!!ئه‌مه‌یه‌بێ شه‌خسییه‌تی که‌سێکی له‌و بابه‌ته‌که‌له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاماده‌یه‌ته‌نازول بۆ هه‌موو غه‌یره‌کوردێک بکات ومساوه‌مه‌له‌سه‌ر کێشه‌چاره‌نووس سازه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش بکات..
که‌سایه‌تییه‌کی ئه‌وه‌نده‌سوک و لات که‌ویستی کڕینی کیلۆیه‌ک هه‌نجیری نه‌بێت و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاماده‌بێت که‌هه‌موو سته‌مێك بکات له‌سه‌ر 5 هه‌نجیر ئه‌وپه‌ڕی چاوچنۆکیی وبۆگه‌نیی ئه‌و که‌سه‌ده‌رئه‌خات نه‌ک زه‌ین ڕوونی و شه‌فافیه‌ت که‌به‌خیانه‌تی بزانێ کاتیک ك شیك حه‌زی لێ بووبێت و وه‌ک ئه‌و نه‌فسی هه‌بووبێت و خواردبێتی
ئه‌و پرسیاره‌دێته‌پێشه‌وه‌که‌ئه‌مڕۆ خۆی خاوه‌نی 2 ملیار دۆلار‌و هه‌موو زه‌وی و ناوچه‌خۆش و دڵگیره‌کانی ده‌ڤه‌ری سلێمانییه‌ئه‌ی بۆ موحاسه‌به‌ی خۆی ناکات وله‌خۆی ناپرسێت ئایا به‌کرێکاریی کردن ئه‌و داهاتانه‌ی ده‌ست که‌وتووه؟یان به‌دزینی پارووی ده‌می هه‌تییوو و بێوه‌ژنان و مه‌حرومانی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان؟
تاکه‌ی میلله‌تی ساده‌و خۆش باوه‌ڕی کورد هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێت به‌زمانی لوس و درۆ شاخداره‌کانی ئه‌و ده‌سته‌مافیایه‌ی که‌به‌وپه‌ڕیی بێ ویژدانییه‌وه‌ته‌عه‌کوم ئه‌که‌ن به‌هه‌موو شتێک له‌کوردستاندا و به‌ئیمتیازاتی خۆیانی ئه‌زانن ،ته‌نانه‌ت به‌مرۆڤه‌کانیشه‌وه!بۆیه‌زۆربه‌ی خه‌ڵکیان کردووه‌به‌جاسوس به‌سه‌ر خه‌ڵکانێکی تره‌وه‌و ساده‌ترین بنه‌مای مافی مرۆڤ په‌یڕه‌و ناکه‌ن له‌ئیهانه‌کردن و هه‌راسان کردن و گرتن و هه‌ڕه‌شه‌کردن ودرۆ هه‌ڵبه‌ستن بۆ که‌سانی پاک و بێ تاوان،له‌کاتێکیشدا ئه‌وان حازرخۆریی به‌ر سێبه‌ر بوون و ئه‌و ئیمتیازاتانه‌ی ئێستا هه‌یانه‌به‌روبومی قوربانی کۆی میلله‌تی کورد بوو له‌ڕاپه‌ڕین و ڕه‌فز کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌لایه‌ن هه‌موو خه‌ڵکه‌وه‌به‌کۆڕه‌وی 1991.ئه‌و دۆخه‌ش جه‌نگی که‌نداو هێنایه‌ئاراوه‌دوای جه‌نگی کوێت،ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بیر له‌ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و دوو حیزبه‌گه‌نده‌ڵ و مافیا بکه‌ینه‌وه‌ئه‌وا یه‌کسه‌ر بیری شه‌ڕه‌قێزه‌ونه‌کانی کوردکوژیی و پێشیلکارییه‌کانی مافی مرۆڤی کورد به‌ده‌ستی ئه‌وان و کاولکاریه‌کانیانمان دێته‌وه‌بیرو هه‌موو ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ژه‌هراویانه‌ی له‌شاخ ئه‌یان وه‌شاند بۆ کوشتنی دڵسۆزان وئه‌و هه‌موو مه‌له‌فه‌پیسه‌ی خیانه‌تانه‌که‌له‌ده‌زگاکانی حوکمه‌تی عێراق گیران و سه‌رانی موخابه‌راتی به‌عسه‌وه‌هه‌ڵماڵران
ئه‌وان خاوه‌نی هیچ نه‌بوون که‌له‌ئێران گه‌ڕانه‌وه‌به‌ڵام به‌ناوی کوردایه‌تیه‌وه‌خۆیان کرد به‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین بازرگان و ته‌نانه‌ت هه‌موو شتێکیان له‌نیوان خۆیاندا بێ شه‌رمانه‌به‌ش کردووه.به‌ڵام مه‌خابن ته‌نانه‌ت یه‌ک تۆسقاڵ شێوازی بیر کردنه‌وه‌یان به‌ره‌و پێش نه‌چووه‌و ئێستا ش هه‌ر به‌عه‌قڵی شاخ بیر ئه‌که‌نه‌وه‌و ته‌عامول ئه‌که‌ن،وا ئه‌زانن کوردستان موڵکی باوکیانه‌وبه‌ڕاستو چه‌پدا ده‌دزن و تاڵانیی ئه‌که‌ن چونکه‌له‌پاشه‌ڕۆژی خۆیان دڵنیا نین و هه‌تا مردنیش دڵیان هه‌ر به‌هه‌ژاریی ده‌مێنێته‌وه‌و که‌م تازۆر دڵنیان له‌وه‌ی که‌ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی میلله‌تی کوردی هه‌ژارو هوشیار وه‌کو شێر ڕائه‌په‌ڕێت به‌ڕوویانداو وه‌کو دار‌و ده‌سته‌که‌ی به‌عس زه‌لیل و ڕسوا ئه‌کرێن و هه‌ر ڕۆژه‌و بۆ دادگایه‌ک ئه‌برێن و په‌نجه‌ی تاوانیان بۆ درێژ ئه‌کرێت،ئه‌وانه‌ش که‌گه‌رماو گه‌رم له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌که‌ونه‌به‌ر ڕقی تۆڵه‌ی میلله‌ته‌وه‌ئه‌وا به‌ده‌ردی ئه‌منه‌سوره‌که‌ئه‌برێن و ئه‌و کاته‌بۆیان ده‌رئه‌که‌وێت ئه‌وان کێن و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌و به‌شه‌ره‌ف و هوشیاری کورد کێیه؟هه‌ر که‌س موسیبه‌تی له‌بیر چووبێت ئاساییه‌به‌ڵام که‌س زوڵـ و ته‌عدای هیچ یه‌کێک له‌و داروده‌سته‌گرگن و ناپیاوانه‌ی له‌بیر ناچێت که‌ڕۆژێک شه‌قێکیان لێ دابێت و جنێویان پێ دابێت و سه‌رانه‌یان لێ سه‌ندبێت و که‌س و کاریان کوش بێت و خۆیان زیندانی کردبێت و ئه‌شکه‌نجه‌یان دابێت..کوردیش ده‌ڵێ ڕۆژان ڕۆژی له‌دوایه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست