کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشتیوان سادق ترۆ دزه‌ گه‌وره‌که‌و به‌رپرسی لقی دوو ترۆ کرا ...‏

Wednesday, 29/07/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ ناو لقی دووی پارتی رایگه‌یاند که‌ پشتیوان سادق ترۆکراوه‌ له‌ سه‌ر ئاکامی هه‌لبژاردنه‌کان و له‌ سه‌ر ئاشکرا بوونی دزیه‌کانی له‌و 100 ده‌فته‌ره‌ی که‌ بۆ پروپاگه‌نده‌ی پارتی بۆی ره‌وانه‌ کرابوو ، هه‌روه‌ها له‌ شوێنی ئه‌و وابریاره‌ (تالب سادق) یان(ساسان عه‌ونی) یان کرمانج دابندرێت وه‌ک به‌رپرسی لقی دوو ، وه‌ هه‌واله‌کان له‌نا و لق وا راده‌گه‌ینن که‌ چه‌ند به‌رپرسێکی ناوچه‌ش ترۆ ده‌کرێن وه‌ک ستار به‌رپرسی ناوچه‌ی هیزی ناوخۆ، هه‌روه‌ها ته‌نانه‌ت چه‌ند به‌رپرسێکی ناوچه‌ و رێکخراوه‌کانی پارتی ئێستا داواکراون و بزرن که‌س نازانێت له‌ کوێنه‌ ئێستا .. رۆژانی داهاتوو هه‌موو ئه‌م پێشهات و گۆرانه‌ ئاشکرا ده‌بێت .. پشتیوان سادقی ترۆ کراوی قۆپیه‌چی به‌س خه‌ریکی دالده‌دان و پله‌ پێدانی کۆنه‌ مسته‌شارو تورکمانه‌کانی شاری هه‌ولێره‌ ،، خزمه‌تێکی باشی مسته‌شاره‌کان و تورکمانه‌کانی کرد به‌ پێدانی پاره‌و سه‌یاره‌ی وه‌نه‌وشه‌ بۆ تورکمانه‌کان وه‌ ئه‌م 100 ده‌فته‌ره‌ی که‌ بۆ فه‌قیرو هه‌ژاران دابین کرابوو له‌ کاتی هه‌لمه‌ته‌کانی هه‌لبژاردن برێکی زۆری دزیه‌و به‌ خه‌لکی نه‌شیاوی له‌
خزمو که‌سوکاری خۆی دایه‌ ...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە