گومانى تێدا نییە سیستمە جیاوازەكانى (سەرمایەدارى و سۆسیالیستى و هاوبەشى و تاد...) هەموویان ئامانجیان پێشكەشكردنى خزمەتگوزارییە بە كۆمەڵگا، هەر چەندە لە سیستمێك بۆ یەكێكیتر دەگۆڕێت وە لە سیستمى سەرمایەدارى و تا ڕادەیەكیش هاوبەشى ڕێ بە بازاڕى ئازاد دەدات و لێرەشدا لەو وڵاتانەى كە ئەم جۆرە سیستمە پەیڕەو...
ڕۆشنفكرى لە نێو نەوەكانى كوردا بەردەوام لە نوێگەرى دا بووەو لاپەڕەكانى مێژوو ئەوەیان سەلماندووە كە خوێندن و خوێندنەوەو نوسین و فێركردن بەشێكى دانەبڕاو بووە لە مێژووى هزرى كوردیدا. ئەمانە وایكردووە كە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر برەو بە لایەنى بڵاو كراوە جۆراوجۆرەكانى بدرێت وەك ڕۆژنامەو گۆڤارو كەناڵەكانى ڕاگەیاندن...