کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرگریكردن لە ئیسلام و پێغەمبەران تیرۆر و توندوتیژی نییە

Monday, 03/05/2010, 12:00


ئازادى بە گشتى و ئازادى رۆژنامەگەرى بە تایبەتى لە كوردستان دا هەمیشە قسە و باسی لێوە دەكرێت و بەردەوام رەخنە ئاراستەى دەسەلات دەكرێت بۆ نەبوون یان كەمبوونى ئەو ئازاداییەى كە هەموان داواى دەكەین، بەڵام پێویستە ئەوەش بوترێت كە دانانى هەموو یاسایەك سنوردارییەكى تێدایە، و بەهەمان شێوەش، ئازادى سنوردارە بەوەى كە ناكرێت هەر كەس هەستێت و بە ئارەزووى بیرتەسكی عەقڵى خۆى هێرش بكاتە سەر كەسایەتى و ئایین و ئایدیا و تاد.... ئەگەر موڵكی كۆمەڵێك كەسی كەمیش بێت لە كۆمەڵگادا چی جای ئەوەى هێرش بكرێتە سەر موقەددەساتى هەمووى یان بەشێكی زۆرى كۆمەڵگە و وڵاتێك بەناوى ئازادى یان ئازادى رادەربڕین، ئەمەش جێى قبوڵى هیچ ئازادیخواز و رۆشنبیرێك نییە.
ئەوەى من مەبەستمە لەم بابەتەمدا ئاماژەى پێبدەم ئەەیە كە لەماوەى رابردودا و لەگۆڤارى وێران هێرش كرایە سەر پێغەمبەران، و پاشان لە شەوى 1/5/2010 لە كەناڵێ ئاسمانى KNN و لەرەبنامەى رەهەند بە میواندارى د.موسەننا و جەمال حسێن، كە چەند تێبینییەكم لەسەر چۆنێتى ئەداى پەیوەندیكەران هەیە.
سەرەتا كەسێك بەنێوى موحەمەد قادر دێت نازانم چی ناوێكى لێ بنێم؟ رۆشنبیر؟ ئازادیخواز؟ یان تێكدەر و تیرۆیست و تاد....؟ كە لەبەر ئاكارى رۆژنامەوانى ئەو مافە بەخۆم نادەم ئازادى بەرامبەرم بشكێنم، پاش چەندین سوكایەتى لە هەمووى خراپتر ووتى (لە سەحیحى بوخارى و موسلیمدا بیخوێنەرەوە كە یاسی ئەوە دەكات پێغەمبەر لەگەڵ (....)دا بووە، كە من رێ بەخۆم نادەم بە وەڵامدانەوەى كەسی قێزەونى لەو شێوەیە وشە گڵاوەكانیشی دووبارە بكەمەوە، ئایا ئەمەى لە كوێوە هێناوە؟ بێ عەقڵى كەسانى وەك ئەو و مامۆستاكانى گەیشتۆتە ئاستێك كە هیچ كەسێك كە هێندەى نوكە دەرزییەك بیرو هۆش و عەقڵى هەبێت بڕوا بە درۆ شاخدارەكانتان ناكات.
لە لایەكى ترەوە فەرهاد پیرباڵ دێت باسی ئازادیم بۆ دەكات، نازانم ئەم برادەرە لە رابردوودا دژایەتى دەسەڵاتى دەكرد و دەوەستایەوە كە ئازادی نییە و لەم بابەتانە.... نازانم ئێستا كێ دەمى چەور كردووە وا خۆى بووە بە سكرتێرى ئازادى شكێنەكان، ئەو ووتى من ئەو بابەتانەم نەنوسیوە كە لە گۆڤارى رێواندا نوسراون، بەڵام من دەڵێم هیچ كەسێك بەتایبەت رۆژنامەنوسان هێندەى فەرهادى لەرێلادراو بێ ئاگا لە هەموو شت نین، نەزانێت خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەرى هەر بڵاوكراوەیەك سیاسەتى رۆژنامە بەرێوە دەبەن و بەرپرسن لە بڵاوكردنەوەى بابەتەكان، مەگەر ئەوەى كە كەسانى وەك فەرهاد بەكرێ گیرابن و تەنها ناوەكانیان لەسەر بڵاوكراوەكان دانرا بێت و لەژێر پەردەوە خەڵكى تر كارەكان بەرێوە ببات!
ئەو باسی ئازادى دەكات هیچ كات باوەر ناكەم لە گۆڤارە وێرانەكەى دا بابەتى ئایینى بڵاو بكاتەەوە كە وەكو خۆى تێك نەدرابێت.
ئەو برادەرە هەرگیز زمانى گفتوگۆى نەبووە و ناشیبێت و لەو بەرنامەشدا چاوەروانى ئەوەم لێدەكرد كە دژى د.موسەننا كردى، ئەخوازم بەخۆیدا بچێتەوە و ئاكارە ئینسانیەكان لەخۆى دا جێ بكاتەوە.
لەلایەكیتریشەوە كاك موحەمەدى پێشكەشكاریش بێ بەش نەبوو لەو ململانێییە، كەسێك پەیوەندی كرد و هێرشی كردە سەر فەرهاد بەڵام ئەو نەیهێشت و ووتى رێ بە تەشهیر نادەم بەڵام رێی دەدا بە تەشهیر كردن و قسە وتن بە ئیسلام و پێغەمبەران، ئەمەش جێی گلەییە لەو برادەرە و نەدەبوو لەو شێوەیە هەڵسوكەوت بكات.
لاى هەندێك نا رۆشنبیر هێرشكردنە سەر پیرۆزیەكانى ئیسلام و پێغەمبەران هونەرە و بە ئازادى رادەربڕینى ناو دەبەن، ئەمەش لە كاتێكدا دێت كە ئایینى پیرۆزى ئیسلام ئایینى زۆرینەى خەڵكى كوردستانە وە دڵنیاشتان دەكەمەوە (1431) ساڵە ئێوە و ئەمسالەكانتان دەتانەوێ ئەم ئاینە تێك بدەن و بە جۆرێك خەڵك تێبگەیەنن كە وەك خۆتان گێلانە بیر بكەنەوە، بەڵام دووبارە دڵنیاتان دەكەمەوە كە هەرگیز نابینن و نابیستن تەنها خاڵێك لەم ئایینە پیرۆزە دەستكارى بكرێت یان كرابێت، مەگەر هەمووتان بەو داخەوە بچنە ژێر گۆڕ.
نازانم بۆ دەبێت هێرشكردنە سەر ئیسلام تیرۆر و توندوتیژی نەبێت و بە ئازادى رادەربڕین باسی لێوە بكەن، بەڵام بەرگرى كردن لە ئیسلام و موقەدەساتى خۆت و گەلەكەت بە توندوتیژی و تیرۆر و چی و چی ناوى دەبەن! بە راستى ئەمە تەنها شەڕ فرۆشتن و توندوتیژییە بەرامبەر موسڵمانان.
بۆیە ئەكرێ داوا بكەم لە لایەنە ئیسلامیەكان و خەڵكى موسڵمانى كوردستان كە وەك هەمیشە هیچكات ئەم جۆرە هەڵسوكەوتانە قبوڵ نەكەن و بەرهەڵستى ئەو كارە قێزەونانە بدەنەوە، وە داوا لە سەرۆكایەتى هەرێم و سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەكەم كە وەك بەرپرسانى هەرێمى كوردستان نەهێڵَن چەند كەسێكى نامەسئول و نا رۆشنبیر بە بیانووى بیروراى ئازاد و رۆژنامەگەرى ئازاد هێرش بكەنە سەر پیرۆزیەكانى بەشێكى زۆرى هەرێمى كوردستان.و بە پێى یاسا ئەو كەسانە سزا بدرێن، دڵنیابن سەركەوتن هەر بۆ ئیسلامە و بەزینیش بۆ ئەو كەسانەیە كە دژایەتى ئاینى ئیسلام دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە