کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مافە مەدەنیەكانیشمان لەگۆڕ نران

Wednesday, 23/11/2011, 12:00






رەگو ریشەى ماف و ژیانى تاك یاخودئازادی و ئاسایشى مرۆڤ بەردى بناغەیە بۆ یاسای مافە نێو دەوڵەتیەكانى مرۆڤ و مافە مەدەنیەكان لەو دەوڵەتانەى باوەریان بە سەروەرى یاسا هەیە.
بەپێی هەموو ئاینێكى ئاسمانى و زەمینیەكان و تەنانەت سیستمە جۆربەجۆرەكانى دینا، تەئكید لەسەر هەبوونى مافێكی رەها بۆ مرۆڤ دەكەنەوە و بروایان وایە كە مرۆڤ وەك چۆن بە ئازادی لەدایك دەبێت بەو شیوەیە پێویستە هەموو مافە سیاسی و كۆمەڵایەتى و فەرهەنگی و تاد....ی بۆ دەستەبەر بكرێت.
بەڵام ئەوەى جێی سەرنج و تێڕامانە لە ئێستادا مافی مرۆڤ لە جیهان دا هەمووى پێچەوانەى هەموو ئایین و ئایدیاكان سەرچاوەى گرتووە و هیچ كاتێك نە وڵاتانى ئیسلامی توانیویانە بەپێی ئایینى ئیسلام حوكم بكەن، نە ئەو وڵات و لایەنانەش توانیویانە لە بوارى پراكتیكیدا ئەو یاسایانە جێبەجێ بكەن كە بڕوایان پێی هەیە.
ئەوەتا لە جیهان بە گشتى و كوردستان بەتایبەتى خۆپیشاندان و سازكردنى كەمپین لە زیادبوندایە، بەڵام لەبەرامبەر جێبەجێ نەكردنى مافخوراوان هیچ جۆرە هەڵوێستێكی تر لە لایەنى پەیوەندیدار نابینیت، جگە لەوەى خۆشبەختانە لە رۆژهەلاتى ناوەراست و لە هەندێ لەو وڵاتانە بوەتە هۆكارى لەناوبردنى دیكتاتۆرەكان.
ئەوەى جێی سەرسوڕمان و هەڵوەێستە لەسەركردنە لە كوردستان وەك بڵێ جۆرێكیتر لە ئازادی لە هەموو بوارێكدا دروست بكەن و پەرەى پێ بدەن، سەیر دەكەیت ئەو هەموو خۆپیشاندان و نارەزاییەتی و كەمپینانەى كە دەكرێن بۆ بەدەستهێنانى مافی خوراویان، بەڵام لەبەرامبەردا هیچ لایەنێكی بەرپرس هیچ حسابێك بۆ گەڕانەوەى ئەو مافانە ناكەن.
لە رابردوودا رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى و خەڵكی كوردستان چەندین رێ و شوێنی مەدەنیانەیان گرتەبەر و دەگرنە بەر، بەڵام هیچ سودێكی نییە.
لە گرنگترین ئەوانەى كە لە كوردستان مافیان خوراوە خێزانى بێسەروشوێنكراوانى شەڕى ناوخۆ و پاش شەرى ناوخۆن، و چارەنوسیان بەهیچ شێوەیەك دیارى نەكراوە ناكرێت، ئەمەش لە كاتێكدایە هەركەسێك دەستبەسەر دەكرێت پێویستە خێرا ئاشكرا بكرێت و رابگەیەنرێت، ئەمەش بەپێی مادەى یەك لە مافەكانى مرۆڤ تایەت بە بێسەروشوێنكراوان كە هاتوە هەر كردەوەیەكى زۆرەملێ بە تاوانى دژە كەرامەتى مرۆڤایەتى دادەنرێت و ئیدانە دەكرێت، هەروەها ئەم جۆرە كارانە وا دەكات كەسی بێسەروشوێنكراو لە پارێزگارى یاسایی بێ بەش ببێت و ئازارێكی كاریگەر بە خۆى و خێزانەكەى بگەیەنێت، هەروەها ئەو مافە نێو دەوڵەتیانەش كە زامنى كۆمەڵێك ماف دەكەن بۆ ئەو كەسانە پێشێل بكرێت.
هەروەها كەسی بێسەروشوێنكراو لە هەموو مافێكی ئاسایش و ئەشكەنجە و جۆرەكانیترى مامەڵە و سزاى توندى نامرۆڤانە وەك هەرەشەیەك لەبەرامبەریدا بەكاردەهێنرێت، جگە لەوەش دادگاییكردنى نادادپەروەرانە و پشت گوێ خستنى گرفتێكیترە لە كوردستان بوونى هەیە و سەبارەت بە كەسانى بێ سەروشوێنكراو ئەمەش لە كاتێكدایە مافەكانى مرۆڤى نێو دەوڵەتى تەئكید لە جێبەجی َكردنى یاسا دەكەن بەسەر ئەو كەسانەدا كە دەستگیر دەكرێن، بەڵام بەداخەوە لە جیهان بشێوەیەكى گشتى و كوردستان بەتایبەتى ئەم پرسە پشت گوێ خراوە و هیچ بایەخێكی پێنادرێت.
ئەوەى زیاتر مەبەستم بوو لەم چەند دێرەدا باسی بكەم، لەسەردەى بیست و یەكدا هیچ بەهایەكى یاسایی و مەدەنى و ئەخلاقی بۆ مافە مەدەنیەكان دانانریت، كە پێشتر تیشكم خستەسەرى وەك مافی خۆپیشاندان و دروستكردنى كەمپین و چەندین شێوەیتر كە پەیڕەو دەكرێن، هەرچەندە من لەگەڵ رێزگرتن لە هەموو داخوازییەكدا نیم، چونكە لەدڵنیاییەوە هەندێك داواكاری تاك زۆر جاران بۆ مەبەستى تایبەتى و مەرامى سیاسی دەكرێت كە ئەمەش مافی زۆرینەیەكی تر پێشێل دەكرێت.
ئەخوازم لە كوردستاندا مافە مەدەنییەكان كە تاكە چەكی گەلە، رێزی لێ بگیرێت و داواكارییەكانیان جێ بەجێ بكرێت و لە هەمووشیان گرنگتر بەدیارخستنى گیانى بیسەروشوێنكراوان و گەرانەوەى ماف بۆ خۆیان و خیزانیەكانیان.
*بەڕێوەبەرى نوسینى رۆژنامەى باسك


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە