کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕاست کــــێن ئەوانەى بەحەق بەعسى عیارە بیست و چوارن ؟؟؟

Monday, 21/04/2014, 12:00






بێ ئەوەى بابەتەکەم بەرگریکردن بێت لە تاکە کەسێکى دیاریکراو و لەو ناوەدا کورتى بکەمەوە .. بۆحەق هەندێ خاڵ و بزوێن ئەخەمە سەر چەندین وشەی چەند رستەیەکى تەواو نەکراو و نادروست کە زوڕنای دەزگا چەواشەکارییەکانى یەکێتى دژ بە کەسێک بڵاوى دەکەنەوە هەموو تاوانەکەى ئەوەیە کە بەجۆرێ لەجۆرەکان بۆتە کاندیدى لایەنێک کە لەماوەى رابردوودا نەیارى یەکێتى بووە بەئاوازى یەکێتى سەماى نەکردووە کە ئەویش دکتۆر هەڤاڵە ، بەوەى چەند ژمارەیەکى رۆژنامەى هاوکارى کاتى بەعسیان هێناوە و گوایا لەم رۆژنامەیەوە دکتۆر هەڤاڵ لەخزمەت رژێمى بەعسدا بووە ، بەمەش یەکێتى ئەو راستییە تاڵەى لەبیرخۆى بردۆتەوە کە سەرنووسەرى رۆژنامەى هاوکارى بە درێژایى چەندین ساڵ (مستەفا ساڵح کەریم) بووە کە هاوڕێى شەخسى تاڵەبانیە و چەنید ساڵە سەرۆکى سەندیکاى رۆژنامە نووساى حیزبى شارى سلێمانیە .

بێگومان دیـــارە بەعسى ئەو کەسەیە کە (مقدم روکن تاریق رەمەزان) ى ئازاد کرد کە فڕۆکەوانێکى جەنگى سوپاى عێراقى سەدامى بەعس بوو و رەوانەى بەریتانیایى کرد لەگەڵ ئەوەى بەزمانى خۆى دانینابوو بەوەى بەشداربووە لە کیمیابارانى هەڵەبجەى شەهید ...

بەعسى ئەو کەسەیە کە شارى سلێمانى کردە میوانخانەى پێنج ئەستێرەى تاوانبارە ئەنفالچیە بەعسیەکانى وێنەى (نزار خەزرەجى) و (لیوا روکن وفیق سامەرائى) کە لەکاتى ئەنفالەکاندت مدیر ئیستخباراتى سوپاى عێراق بووە و راستەوخۆ بەشدارى کردووە لەو تاوانە چەپەڵەدا ، هاوشانى جێگرى سەدام حسین تکریتى (تەها محى الدین معروف) کە دواجار لەسەر حسابى ئیدارەى گشتى یەکێتى و بەفەرمانى تاڵەبانى بۆ چارەسەرکردن رەوانەى گرانترین نەخۆشخانەى دەوڵەتى ئوردن کراو هەرلەوێش کۆچى کرد .

بەعسى ئەو حیزبە گەندەڵە کرمەڕێسە بۆگەنەیە کە لایەکى سەرکردایەتى و مەکتەب سیاسیەکانى خاوەن فایلى سیخوڕى بوون بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانى بەعس هەر لە موخابەرات و ئیستخبارات و ئەمن و مەنزومەى شیمال کە بەراپۆرتە نهێنیەکانیان بەسەدان کوڕى رێکخراوە نهێنیەکانى ناوشار و تەنانەت پێشمەرگەى هاوڕێى خۆشیان بە ئیعدام کردن و بێسەروشوێن کردن دابوو .

ئەو حیزبە رەفتارى بەعسى هەیە کەپاش ئاشکرابوونى فایلى سیخوڕى بەرپرسە باڵاکانى بەچەپڵەرێزان لێبوردنى بۆ دەرکردن و کردینى بەکەڵە گایەکى بێ ئابروو بەسەر میللەتى ستەمدیدەوە ، بێ ئەوەى لەبەرامبەرى ناپاکیە مەزنەکانیان کەس بتوانێ پێیان بڵێ پشتى چاوتان برۆیە .

بەعسى ئەو حیزبەیە کە پێشڕەوى سوپاى پاسدارانى ئێرانى کرد بۆ قەتل و عامکردنى براکانمان لەحیزبى دیموکرات لەناو بارەگاکانى خۆیان لە هەرێم .

بەعسى ئەو حیزبەیە کە بەڵگە نامە نهێنیە ئاشکرابووەکان بێ چەن و چوون ئەوەیان پێ وتین کە چۆن نازم کەرکوکى نوێنەرى یەکێتى لە تاران ببوە چاوساغى ئیتلاعات و قەرارگاى رەمەزان بۆ دەستنیشانکردنى بارەگاکانى پژاک و پەکەکە تا سوپاى ئێران بە موشەک و تانک و تۆپ بۆردومانى بکات و گوللەیەکى بە خەسار نەچێت .

بەعسى ئەو حیزبەیە کە خاوەنى سەدان بەرپرسى چاوبزى شەڕواڵپیسى وێنەى شێخ جافر و سەعدى پیرە و حاکم قادرە کە دەست و دامێنیان چووە شەرەف و ناموسى ژنى شەهیدانى حیزبەکەى خۆشیانەوە .

بەعسى ئەو حیزبەیە کە پاڵەوانى چەنگى ناوخۆى لەسەر داهاتى گومرگ بوو کە بەهۆیە بەهەزاران گەنج و پیر و منداڵى ئەم میللەتەیان بەکوشتدا .

بەعسى ئەو حیزبەیە کە ئیدارى گشتى کردۆتە کۆمپانیایەکى جەردەیى و چەتەگەرى کە بازرگانیەکانى هەرێمى پاوانکردووە و لەکاتێکدا مووچە خۆران خەون بە وەرگرتنى مووچەکانیانەوە ئەبینن ئەچێت زنجیرە هۆتێلى چوارسەد ملیۆن دۆلارى بۆ پاڤێڵ تاڵەبانى لە لەندەن دەکڕێت .

بەعسى ئەو حیزبەیە کە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى خۆى کردۆتە دیوەخانى سەدان موستەشار و جاش و ئامر مەفرەزەى خاسەى بەعسى جاران کە ئەنفالچین و فەرمانى دەستگیرکردنیان هەیە بەتاوانى ئەنجامدانى کۆمەڵکوژى دژ بە نەتەوەى کورد .

یەکێتى رابردووە و بەتەنها لەرابردوودا ئەژى ..پڵنگەکانى یەکێتى ئیستا لەگردەکەى زەرگەتە گۆڕانخوازن ... چەقەڵە نەوت دز و شەڕاواڵپیس و تاڵانچیەکانیش ئیستا بازرگانى بە خەونى گەڕانەوەى مۆتەکەى پیاوێکى بێسەروشوێنى ئەڵمانیاوە ئەیانەوێ لەتەک دوو دێوەزمەى گەنى وێنەى (شێخ جافر) و (عومەر مورتاح) و (مەلا گەڕایەوە) بۆ ماوەیەکیش بێ تەمەنى یەکێتى مردارەوەبوو درێژکەنەوە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە