مەھزەلەکانی کەرتی تەندروستی لە سلێمانی
Sunday, 08/01/2012, 12:00
لەم ماوەی پی!شوودا ھەموو لایەک لە کەناڵەکانی راگەیاندندا بیستی کە لە ئەنجامی ھاتوو چۆ پێکردن و وەر نەگرتنی مناڵێکی نەخۆش لە نێوان نەخۆشخانەی (مناڵان و عەلی کەمال) دا مناڵەکە بووە قوربانی عەقڵی ئەو دوو نەخۆشخانەیە و بە تایبەتیش وەک لە لیژنەی لێکۆڵینەوەکەدا ھاتبوو ئەو کاتە لە نەخۆشخانەی عەلی کەمال دکتۆری خەفەر ئامادە نەبووە واتە غائب بوو .
بەڵام پاش دەرچوونی ئەنجامی لیژنەکە لەبەر ئەوەی کەمو کوورییەکە لە دکتۆرێکەوە بوو پەردەپۆش کراو ھیچ کەس نیبینی سووکترین لێپێچینەوە لە رووداوەکە بکرێت و بەھەر نرخێک بوو قەناعەت بە باوکی داماو کرا و لێ ی خۆش بوو .
بەڵام پاش تێپەر بوونی ماوەیەک لە ھەڵوێستێکی چاوەروان نەکراودا وەکو ئەوەی تاوانەکە لە لایەن بەرێوەبەری نەخۆشخانەی عەلی کەمالەوە بووبێت بە بریارێکی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەرێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیە لابرا کە کارمەندێکی تەندروستی یە و لە ماوەی کاری ئەو بەرێزەدا زۆرترین خزمەتی بەو ناوەندە کردووە و لە جێگەکەی دکتۆر سەروەر کرا بە بەرێوەبەر کە لە ھەمان کاتدا ناوبراو بەرێوەبەری کردە پزیشکییەکانیشە و بەبەرچاوی ھەمووانەوە ئەو بەرێزە لە کردە پزیشکییەکان تەنھا توانیویەتی ناوەندە تێک بدات و کاروباری اسعافەکانی گرتە ئەستۆ کە بە ھۆیەوە رۆژانە نەخۆش گلەیی زۆر دەکەن لە نەبوونی اسعاف .
ئیستا ئەوە بووە بە بەرێوەبەری عەلی کەمال وەکو ئەوەی بەریوەبەری گشتی بڵێت (با ئەم نەخۆشخانەیەشمان بۆ وێران بکات) و وەکو رد الاعتباریش بۆ داپۆشینی کەمو کوورییەکەی دکتۆرەکانی چونکە خەڵکی نایزانن ئەگەر بەریوەبەری گشتی بلێ گۆرانکاریم کردووە وا تێ دەگەن کە کەسی کەمتەرخەم لەو پۆستە لا براوە و بە باشی دەبینن .
بەڵام بەرێوەبەری گشتی خۆی باش دەزانێت چی دەکات ؟ زۆر بە ویژدانەوە و بە بێ شەرم ئامادەیە ھەزاران کاری خراپی دکتۆرەکانی بداتە پاڵ کارمەندان و باجی ھەڵەی دکتۆرەکانی بە کارمەندان بدات و بە پێچەوانەشەوە ھەموو کارە باشەکان بداتە پاڵ دکتۆرەکان .
بۆیە لە کۆتاییدا دەڵێم : ئەمەیە سەیر و سەمەرەکانی دەسەلاتدارانی ئەمرۆ ، ئەمە مەھزەلەکانی کەرتی تەندروستی ئەم دەڤەرەیە ، دەی کارمەندان ئێوەش بەرچاو روون بن ئەمانە ھەمووە بەرھەمی ئەو گەندەڵییانە یە کە جباری سکرتێری سەندیکاکەتان روو بە رووی ئێوەی کردۆتەوە ، باش بزانن ئێوەی فرۆشتووە بە کورسییە لەرزۆکە پر شەرمەزارییەکەی و لەگەل بەریوەبەری گشتی کلکی گرێ داوە بۆ چەوساندنەوە و سووک کردنی ئێوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست