سەگەكەش نەبووە بەعسى و خیانەتى نەكرد كەچى ئەوان كردیان!!!
Thursday, 07/05/2009, 12:00
دواى ئەوەى رۆژى 5-5-2009 مسعود بارزانى لە چایخانەكەى كاكە عەدە دانیشت بەمەبەستى كردنى هەندێ درۆى تر بۆ ئەندامەكانى پەرلەمانە ناشەرعیەكەى كوردستان(قسەى پارتى و یەكێتى یە)، لە تەلەفزیۆنەكەى گەلى كوردستان لە خوارى شاشەكەوە نووسرابوو (سەرۆك بارزانى) و قسەیەكى مسعودیان نووسیبوو ئەوەى زۆر جێى سەرنج بوو ئەوە بوو دواى تەواو بوونى دانیشتنەكە یەكسەر لە تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان شیعرەكەى شێركۆ بیكەسى لێدا ئەو شیعرەى كە بەسەر ئەنفال ووتویەتى كە مەبەستم لەو دێرەیە كە شاعیر دەلێت : كە سەگەكە ووتى هەرچى ئەكەن بابیكەن بەس نابم بەبەعسى جا نازانم ئەم ڕووداوە بە سودفە بوو یان بە ئەنقەست بوو، ئەوەتا سەك نابێتە بەعسى و خیانەت ناكات لە كوردچونكە دوو نانى كوردى خواردووە ئەى بەو مسعوودە جاشە ئەلێى چى كە هەموو داهاتى كوردى خوارد و خیانەتیش لە خاوەن نانەكە كرد كە كوردە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست